به‌رز
و به‌رێزه
یادی ئازیزی هاورێ
عومه‌ری
جه‌میانی،
كرێكاری وشیار و
پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ عومه‌ری
جه‌میانی
ساڵی ١٣٤٤ی هه‌تاوی
له
کۆشی بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی
ئاوایی تورجان سه‌ر
به
ناوچه‌ی
سه‌قز
چاوی به‌ژین
هه‌ڵێنا.
له‌به‌ر
نه‌داری
و باری گوزه‌رانی
بنه‌ماڵه‌كه‌یان
نه‌یتوانی
برواته
مه‌ردره‌سه
و له
مافی خوێندن بێبه‌ش
بوو.
تازه
پێی نابوووه
ته‌مه‌نی
لاویه‌تی
كه
بۆ كرێكاری روی کردە
شاره‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان . كار له
كارگا بیناسازی و
كوره‌خانه
کان و شوێنی تر دوور
له
خانواده
و كه‌سوكاری
لاپه‌ره‌یه‌كی
تازه‌ی
له
ژیانیدا به‌ره‌ورووی
كرده‌وه
و ئه‌وی
به
بنه‌ماڵه‌كه‌ی
گه‌لێك
گه‌وره‌تر
له
هاوچین و هاوچارهنووسانییهوه
گرێدا. ئه‌و
هاتبووه
ناو جه‌رگه‌ی
ژیانێكی پڕ له
زوڵم چه‌وسانه‌وه
و له
هه‌مان
حاڵ‌دا ئێعتیراز. ئه‌و
ئه‌زموونه
له
ژیانی هاورێ عومه‌ر
هاوكات بوو له‌گه‌ڵ
كه‌وتنه
رێی جۆش و خرۆشێكی
شۆرشگێرانه
له
دژی رژیمی دیكتاتۆری
پاشایه‌تی
له
هه‌موو
ئێران.
ئێعتیرازی رۆژانه‌ی
كرێكاران تێكه‌ڵاوی
خه‌باتێكی
پڕ ته‌وژمی
سیاسی له
دژی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی زاڵ به‌سه‌ر
ئێران‌دا ببوو. ده‌روازه‌ی
خه‌باتی
سیاسی له‌وه‌ها
هه‌لومه‌رجێكدا
به‌رورووی
كرێكاری لاوی
كاك عومه‌ری
جه‌میانی
كرایه‌وه.
به
دوای راپه‌رینی
جه‌ماوه‌ری
له
ئێران له
ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی
و رووخانی رژیمی په‌هله‌وی
ئه‌م
ئازیزه‌ش
گه‌رایه‌وه
بۆ كوردستان و وه‌ك
هه‌زاران
كه‌سی
دیكه
له
كرێكاران و چه‌وساوه‌كانی
ئه‌م
ناوچه‌یه
له‌گه‌ڵ
رێبازی خۆی و هاوچینه‌كانی
دیكه‌ی
ئاشنا بوو سرنجی به‌ره‌ولای
كۆمه‌ڵه
راكێشرا.
به‌هاری
ساڵی ١٣٦١ هاورێ عومه‌ر
به
ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌وه
په‌یوه‌ست
بوو و چه‌كی
پارێزگاری له
ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
كرێكاران و خه‌ڵكی
چه‌ساوه‌ی
کردە شان .
به
هاتنی بۆ ناو ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵه
به‌رده‌وام
به
شوێن فێر بوون و له
یه‌كه‌مین
هه‌نگاوه‌كانیدا
به
یارمه‌تی
هاورێیانی پێشمه‌رگه
فێری سه‌واد
بوو و دونیایه‌كی
دیكه‌شی
بۆ بردنه
سه‌ری
وشیاری سیاسی به‌ره‌ورووی
خۆی كرده‌وه.
ته‌مه‌نی
پێشمه‌رگایه‌تی
هاورێ عومه‌ر
ئه‌گه‌رچی
كه‌م
بوو به‌ڵام
پڕ بوو له
فیداكاری و دڵسۆزی بۆ
كۆمه‌ڵه
و بۆ ته‌ك
تهكی
هاورێیانی.
به
داخه‌وه
له
رێكه‌وتی
١ی سه‌رماوه‌زی
١٣٦١ی هه‌تاوی،
له
كاتی كار كردن له‌سه‌ر
مه‌وادی
مونفهجره
به
هۆی ته‌قینه‌وه‌ی
ئه‌و
مه‌واده،
هاورێ عومه‌ری
جه‌میانی
كرێكاری وشیار و
پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌ڵه،
گیانی له‌ده‌ستدا
و به
ریزی گیانبه‌ختكردوانی
رێبازی ئازادی و
سۆسیالیزم په‌یوه‌ست
بوو.
بژی یادی ئازیز و
خۆشه‌ویستی
|