|
به‌رێزه یادی ئازیز و هه‌میشه
زیندووی هاروێ عومه‌ری سه‌باحی
ئازه‌ر، پێشمه‌رگه‌ی ئازا و
فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ عومه‌ر ساڵی ١٣٣٤ی هه‌تاوی
له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی جه‌مۆغه‌ی
ناوچه‌ی بۆكان چاوی به‌ژین
هه‌ڵێنا. هێشتا نه‌وجه‌وانێك بوو
كه پێی نایه ناو مه‌یدانی كار و
چه‌وسانه‌وه. ئه‌م ده‌وانه له
ژیانی به هه‌موو سه‌ختی و
دژوارییه‌كانییه‌وه ئه‌وه
وه‌كوو ئینسانێكی خاراو و به
بروابه‌خۆ و موعته‌رێز بار هێنا و
به شوێن دوزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی
ده‌یان پرسیاره‌وه بوو كه له
ناخی ده‌روونیدا وروژابوو.
په‌یوه‌ندی گرتن له كۆمه‌ڵه
روناكییه‌كی تازه‌ی خسته
ژیانیه‌وه و وه‌ڵامی گه‌لێك له
پرسیاره‌كانی تێیدا دۆزییه‌وه.
به‌دوای رووخانی رژیمی شا پێی
نایه ناو مه‌یدانی خه‌باتێكی
سیاسی شێلگیرانه‌وه. هه‌وڵیدا
به‌خێرایی وشیاری سیاسی خۆی له
هه‌موو بواریكدا به‌رێته سه‌رێ و
كه‌ش و هه‌وای سیاسی له‌بار و
دێموكراتیكی ئه‌و سای كوردستان
له‌م باره‌وه گه‌لێك یارمه‌تی
ده‌ری بوو.
پاییزی ساڵی ١٣٦١ به ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه
په‌یوه‌ست بوو و چه‌كی پارێزگاری
له ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی
به‌ده‌سته‌وه گرت.
هاورێ عومه‌ر له‌م ده‌ورانه‌شدا
له پاڵ به‌رێوه بردنی ئه‌ركی
پێشمه‌رگانه‌ی رۆژانه‌ی خۆی هیچ
فورسه‌تێكی بۆ بردنه سه‌ری ئاستی
وشیاری سیاسی و زانستی خۆی له
ده‌ست نه‌ده‌دا. له ژیانی
پێشمه‌رگایه‌تیدا لاوێكی جه‌سوور
و كارلێهاتوو بوو، له جه‌ریانی
نه‌به‌رده‌كانی ناوچه‌كانی بۆكان
و مه‌هاباددا گه‌لێك داستانی له
جه‌ساره‌ت و له خۆبردوویی تۆمار
كرد و جێگایه‌كی تایبه‌تی له ناو
دڵی هاورێیانی هاوسه‌نگه‌ری بۆ
خۆی كرده‌وه.
گرتنی پایگای رژیم له
به‌رزاییه‌كانی سه‌نگه‌رسه‌ر له
ناوچه‌ی مه‌هاباد یه‌كێك له‌و
نه‌بردانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه‌یه كه چۆته ناو مێژووی
موقاوه‌مه‌ت و خه‌باتی
لێبراوانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
شۆرشگێرانه‌ی كوردستانه‌وه.
هاورێ عومه‌ر یه‌كێك له
خۆڵقێنه‌رانی ئه‌و داستانه پڕ
له حه‌ماسه‌یه بوو. رێكه‌وتی
١٦ی رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٦١ و له
جه‌ریانی ئه‌و شه‌ره‌دابوو كه
هاورێ عومه‌ری سه‌باحی ئازه‌ر
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری
كۆمه‌ڵه كه‌وته به‌ر گولله‌ی
دوژمن و گیانی له رێگای ئازادی و
سۆسیالیزمدا به‌خت كرد.
یاد و رێگای پیرۆزی هه‌تا
سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری
به‌رده‌وامه.
|