|
به‌رێزه یادی هاوری غولام عه‌لی
گورگین، شۆرشگێری كۆمۆنیست و
سیمای خۆراگری نێو زیندانه‌كانی
رژیمی په‌هله‌وی و ده‌سه‌لاتدارانی ئیسلامی له ئیران
هاوری غولامی گورگین سالی 1325ی
هه‌تاوی له نێو بنه‌ماله‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی شاری كرماشان چاوی
به ژین هه‌لێنا.
خوێندنی سه‌ره‌تایی هه‌تا كۆتایی
ده‌وره‌ی ده‌بیرستان هه‌ر له‌و
شاره ته‌واو كرد و پاشان به
كاری موعه‌لمیه‌وه له
دێهاته‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامان و
هه‌روه‌ها له شاری پاوه
مه‌شغوول بوو.
هه‌ر له ده‌ورانی رژیمی
په‌هله‌وی و له ساله‌كانی 50وه
له‌گه‌ل كور و كۆمه‌له تێكۆشه‌ر
و خه‌باتكاره‌كانی ئه‌م ده‌ورانه
ئاشنا بوو و ده‌ستی به
هه‌لسوورانی سیاسی له دژی زۆلم و
زۆری رژیمی شا كرد و هه‌ر له‌و
سالانه‌دا له لایه‌ن ساواكه‌وه
ده‌ستگیر كرا. هاورێ غولامعه‌لی
له زیندان له‌گه‌ل هاوری فۆئادی
موسته‌فا سۆلتانی و كۆمه‌لێكی
دیكه له هاوریانی كومه‌له
ئاشنا بوو. سالی 1356ی هه‌تاوی
له زیندان ئازاد بوو و له‌وه‌و
به‌دوا خه‌باتی خۆی له
ده‌ره‌وه‌ی زیندان به رێبازی
كۆمه‌ڵه‌وه گرێ دا.
به هه‌لچوونی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
خه‌لكی ئیران له سالی 1357دا له
شاری كرماشان به تایبه‌ت له
گه‌ره‌كه فه‌قیر نشینه‌كانی ئه‌م
شاره به حوزوری له ریزی
پێشه‌وه‌ی خه‌باتیاندا بوو به
یه‌كێك له رابه‌ران و رێكخه‌رانی
ئیعترازاتی ئه‌م ده‌ورانه.
پاش رووخانی رژیمی په‌هله‌وی بۆ
ماوه‌یێك ئه‌ركی هه‌ڵسورانی سیاسی
له ناوچه‌كانی پاوه و
ره‌وانسه‌ر پێ سپێردرا.
خه‌ڵكی ئاوائیه‌كانی ناوچه‌ی
روانسه‌ر و پاوه زۆریان خوش
ده‌ویست و زۆر زوو ئه‌ویان وه‌ك
رابه‌رێكی جێگا متمانه و دلسۆز
وه‌رگرت. دوای ته‌واو بوونی
مه‌ئموریه‌ته‌كه‌ی گه‌رایه‌وه بۆ
شاری كرماشان و وه‌كوو به‌رپرسی
ته‌شكیلاتی كۆمه‌له له‌و شاره
ده‌ستی به كار كرد.
سالی 1360 شۆێنی ژیانی له شاری
كرماشان له لایه‌ن هێزه‌كانی
رژیمه‌وه شناسایی كرا و كه‌وته
به‌ر هێرش و په‌لاماری
مه‌ئموورینی ئه‌منیه‌تی رژیم.
به‌لإم به یارمه‌تی خه‌ڵكی
مه‌حه‌له‌كه‌یان توانی له
ده‌ستیان ده‌رباز بێت.
سالێك دواتر به داخه‌وه
سه‌رئه‌نجام كه‌وته داوی
جه‌لاده‌كانی رژیم و ره‌وانه‌ی
زیندان كرا.
پارێزه‌رانی رژیمی ئیسلامی كه
له دل ره‌قی و بێره‌حمی
به‌رانبه‌ر به ئینسان،
سه‌رامه‌دی ئه‌م ده‌ورانه له
ژیانی مرۆڤایه‌تین، ئه‌وه‌ی
ئه‌زیه‌ت و ئازار و ئه‌شكه‌نجه
بوو به سه‌ر ئه‌م شۆرشگێره
كۆمۆنیسته‌وه ئه‌نجامیان دا تا
به خه‌یالی خویان لێوی نهێنی
پارێز و رازداری بكه‌نه‌وه و
په‌ی به كاره ته‌شكیلاتیه‌كانی
ببه‌ن. ته‌نانه‌ت بیستنی جۆری
ئه‌و ئه‌شكه‌نجانه‌ی كه به سه‌ر
ئه‌و ئازیزه‌یان هێنا موچرك به
له‌شی هه‌ر ئینسانێكدا دێنێ.
غولامعه‌لی گورگین قاره‌مانانه
موقاومه‌تی كرد و بوو به
ئوستوره‌ی خۆڕاگری و كۆل نه‌دان.
موقاومه‌تی كه‌م وێنه‌ی ئه‌و
ئازیزه وره‌ی زیندانییه‌كانی
هاوبه‌ندی به‌رز ده‌كرده‌وه و
رۆحی خۆڕاگری له ناو زیندانیانی
سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌هێزتر
ده‌كرد. چه‌ندین جار شانۆگه‌ری
ئیعدامیان بۆی وه‌ری خست به‌لام
ئه‌و له به‌رانبه‌ریان دا به
ده‌نگی به‌رز دروشمی بژی
سۆسیالیزم و بژی ئازادی سه‌ر
ئه‌دا.
پێش ئه‌وه‌ی ئینسان كوژانی رژیم
هاوری غولام به‌ره‌و جوخه‌ی
تیربارن كردن ببه‌ن،
هاوبه‌ندیه‌كانی ئه‌ویان له سه‌ر
ده‌ست و شانیان له نێو زیندان دا
گه‌راند و ئه‌م ئازیزه‌مان به
سرود خوێندن و دروشم دان به‌ره‌و
پیری مه‌رگ چوو.
سه‌رئه‌نجام رژیمی ئیسلامی له
به‌ره‌به‌یانی روژی 6ی خه‌رمانانی
1361دا، هاوری غولامی گۆرگین
شۆرشگێری كۆمۆنیست و ئه‌ندامی
كومیته‌ی شاری كرماشانی
ته‌شكیلاتی كۆمه‌له‌یان، تیرباران
كرد و به‌م شێوه‌یه دلی كه‌یلی
ئازادی و خوشه‌ویستی ئه‌م
ئازیزیانه له لێدان خست.
تا گه‌یشتن به ئامانجه
به‌رزه‌كانی هاوری غولام و هه‌موو
گیان به‌خت كردووانی ریبازی
سوسیالیزم، به درێژه پێدان به
رێگای پیرۆزیان رێز له یادی
هه‌میشه زیندوویان ده‌گرین. |