|
به‌رێزه یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی
هاورێ ره‌حیمی خه‌سره‌وه‌ی،
هه‌ڵسووراوی شێلگیر و كۆمۆنیستی
ماندوویی نه‌ناس.
هاورێ ره‌حیم ساڵی ١٣٣٧ی هه‌تاوی
له ئاوایی كه‌رێزه‌ی سه‌ر به
ناوچه‌ی نه‌غه‌ده چاوی به‌ژین
هه‌ڵێنا.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له ئاواییه‌كه‌ی
خۆیان و ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری
ته‌واو كرد و پاشان چووه
شاری نه‌غه‌ده و هه‌ر له‌و شاره
مه‌دره‌كی دیپلۆمی وه‌رگرت.
له ساڵه‌كانی پێش راپه‌رینی
١٣٥٧دا، له‌گه‌ڵ ماركسیسم و جیهان
بینی كۆمۆنیستی ئاشنا بوو و
له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه پێی نایه
مه‌یدانی تێكۆشانی سیاسییه‌وه.
كۆمۆنیسم بۆ هاورێ ره‌حیم ته‌نیا
بابه‌تێكی زانستی نه‌بوو كه له
لاپه‌ره‌ی كتێبه‌كاندا به‌شوێن
فێربوونیدا بگه‌رێ. هه‌ر بۆیه
له‌و ساڵانه‌دا به‌شی زۆری كاتی
خۆی ته‌رخان ده‌كرد بۆ سه‌ردانی
شوێنی كار و ژیانی خه‌ڵكی
چه‌وساوه و زه‌حمه‌تكێش و له‌م
رێگه‌یه‌وه خۆی به زانستێك
ته‌یار ده‌كرد كه مه‌به‌ستی
گۆرینی جیهانی پڕ له هه‌ڵاواردن و
هه‌ژاری بوو ، هه‌ر له‌و
ده‌ورانه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆر و
كۆمه‌ڵی سیاسی و خه‌باتكار
په‌یوه‌ندی ده‌گرێت و مه‌یدانی
كار و چالاكی سیاسی خۆی په‌ره
پێده‌دا.
به‌شداری كردن له راپه‌رینی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له شاری
نه‌غه‌ده له دژی رژیمی
په‌هله‌وی ده‌بێته بوارێكی
گرینگی تاقیكردنه‌وه بۆ ئه‌و
ئازیزه و هه‌ڵسووراوتر و
پته‌وتری ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئاشكرا بوونی هه‌ڵسوورانی
كۆمه‌ڵه هاورێ ره‌حیم پێوه‌ندی
راسته‌وخۆی به كۆمه‌ڵه‌وه گرت و
هه‌ر له‌و رۆژه‌وه تا كاتی
گیانبه‌ختكردنی، رێبوارێكی
شێلگیری رێبازی كۆمه‌ڵه بوو.
ئه‌م هاورێیه‌مان له سه‌ره‌تاوه
له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه بۆ كاری
ته‌شكیلاتی نێردرایه شاری شنۆ.
له‌م ده‌ورانه‌دا به دڵسۆزی و
ماندوویی نه‌ناسانه ئه‌ركه‌كانی
خۆی به‌رێوه ده‌برده. هاورێ
ره‌حیم لاوێكی خۆش قسه و له‌سه‌ر
دڵان بوو. به ئاسانی جێگه‌ی خۆی
له ناو دڵی جه‌ماوه‌ردا
ده‌كرده‌وه. باوه‌ر به خۆیی و
دڵسۆز بوون و عه‌شق به ژیان له
نێو خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشدا له
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م
ئازیزه بوون. ئێستاش هه‌ر كات
له نێو زه‌حمه‌تكێشانی ئه‌و
ناوچه‌یه باسی هاورێ ره‌حیم
ده‌كرێت دنیایه‌ك بیره‌وه‌ری
شیرین ده‌كه‌وێته‌وە بیریان كه
هیوای دوا رۆژی رزگارییان پێ
ده‌به‌خشێ.
ساڵی ٦٠ له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه
بۆ به‌رێوه بردنی
مه‌ئمووریه‌تێكی ته‌شكیلاتی و بۆ
كار له نێو كرێكارانی
كوره‌خانه‌دا نێردرایه ناوچه‌ی
ورمێ، ئه‌م ماوه‌یه له
هەلسورانی ٣ مانگ درێژه‌ی كێشا
وگەلێک ئەکی گرنگی بەرێوە برد به
تایبه‌ت له كوره‌خانه‌ی
قه‌ره‌ئاچاج گه‌لێك ده‌سكه‌وتی
به‌نرخی له كار كردن له‌گه‌ڵ
كرێكارانی ئه‌م كوره‌خانه‌یه
به‌ده‌ست هێنا.
پاییزی ساڵی ١٣٦٠ پاش ته‌واو
بوونی مه‌ئمووریه‌ته‌كه‌ێ
گه‌رایه‌وه بۆ ناوچه‌ی نه‌غه‌ده
و بوو به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی
رووستایی ناوچه‌كه.
سه‌رئه‌نجام هاورێ ره‌حیمی
خه‌سره‌وه‌ی رۆژی ١٩ی مانگی
ره‌شه‌ممه‌ی ١٣٦١ له كاتی هێرشی
هێزه‌كانی رژیم بۆ ئاواییه‌كانی
كه‌رێزه‌ی شكاكان، دیلان چه‌رخ و
كوئیكان له لایه‌ن هێزه‌كانی
رژیمه‌وه ده‌ستگیر كرا‌و پاشان
له پێش چاوی خه‌ڵكی ناوچه‌كه
له‌گه‌ڵ برای شۆرشگێری كاك
كه‌ریمی خه‌سره‌وه‌ی
به‌شێوه‌یه‌كی زۆر درندانه به
تاوانی كاری وشیاری ده‌رانه و
رێكخستنی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان تیرباران كران.
یادی ئه‌و خۆشه‌ویسته
به‌درێژه‌پێدانی رێگای پیرۆزی
به‌رز راده‌گرین.
|