|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی، هاورێ ره‌ئوفی
محه‌ممه‌دی، پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ ره‌ئوفی محه‌ممه‌دی ساڵی ١٣٤٢ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش له ئاوایی نساره له ناوچه‌ی
دیوانده‌ره چاوی به‌ژین هه‌ڵێنا.
ئه‌و ئازیزه هه‌ر له ده‌ورانی منداڵییه‌وه له ناز و
موحیبه‌تی دایكی بێبه‌ش بوو.
ته‌مه‌نی ٩ساڵان بوو كه وێرای بنه‌ماڵه‌كه‌ییان رۆێشته شاری
سنه و سه‌ره‌رای كه‌می ته‌مه‌نی به ناچاری رووی كرده بازاری
كار تاكو بتوانێت یارمه‌تییه‌ك به بژیوی بنه‌ماڵه‌كه‌ییان
بگه‌یه‌نێت.
له ده‌ورانی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵك له دژی رژیمی په‌هله‌وی،
له ساڵی ١٣٥٧دا له كاتێكدا كه له ته‌مه‌نی نه‌وجه‌وانیدا
بوو، به شوور و شه‌وقه‌وه له‌و خه‌باته‌دا به‌شدرای كرد.
پاش رووخانی رژیمی په‌هله‌وی و به ئاشكرا بوونی هه‌ڵسوورانی
كۆمه‌ڵه له كوردستان سه‌رنجی به‌ره‌ولای كۆمه‌ڵه راكێشرا و
له ژێر رووناكی ته‌بلێغ و كاری وشیاریده‌رانه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا
ده‌ورانێكی نوێ له ژیان و خه‌باتی خۆی ده‌سپێكرد.
پاییزی ساڵی ١٣٥٩ دوای دیتنی ده‌وره‌یه‌كی ئاموزشی هاته ناو
ریزی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه. له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا
به شوور و شه‌وق و هه‌ڵسووراو به وره و ده‌م به پێكه‌نین
بوو. بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر مه‌ئمووریه‌تێك هه‌ر چه‌ند دژوار
بووبا، داوته‌ڵه‌ب و پێش قه‌ده‌م بوو. به‌رده‌وام له بیری
فێربوونی شتی تازه و بردن سه‌ری وشیاری سیاسی خۆیدابوو.
ره‌فتاری له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش دڵسۆزانه و ئه‌مه‌ك
ناسانه بوو و قه‌دری ئه‌و زه‌حمه‌تی كه ئه‌وان له پێناوی
به‌ره‌وپێش چوونی خه‌باتی هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا
ده‌یان كێشا به‌باشی ده‌ناسی.
هاورێ ره‌ئوف، له چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی گه‌وره و بچووك له
ناوچه‌كانی جنوبی كوردستاندا به‌شداری كرد و له هه‌موواندا
گه‌لێك فیداكاری و له خۆبوردوویی له‌خۆی نیشاندا.
سه‌رئه‌نجام رێكه‌وتی ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٣٦١ی هه‌تاوی، له
جه‌ریانی شه‌رێك كه له نێوان پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و
هێزه‌كانی رژیم له كاقولی دیوانده‌ره روویدا، هاورێ ره‌ئوفی
محه‌ممه‌دی پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه، پاش شه‌رێكی
قاره‌مانانه، كه‌وته به‌ر گولله‌ی دوژمنانی ئازادی و گیانی
له رێگای ژیانێكی ئاسووده بۆ هه‌مووان به‌ختكرد.
به درێژه پێدان به رێبازی پیرۆزی رێز له یادی ئازیزی
ده‌گرین. |