|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی هاورێ ساڵه‌حی
ئه‌مین په‌نا، پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه و سیمای خۆراگری
ێنو زیندانه‌كانی رژیم
هاورێ ساڵه‌حی ئه‌مین په‌نا ساڵی ١٣٤٢ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی تاته‌ره‌شی سه‌ربه شاری
سنه چاوی به‌ژین هه‌ڵێنا.
ده‌ورانی سه‌ره‌تایی خوێندنی له شاری سنه ته‌واو كرد كه به
هۆی ده‌ست ته‌نگی و باری گوزه‌رانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان نه‌یتوانی
درێژه‌ی پێی بدات.
ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی كه‌م بوو، به‌ڵام رووی كرده بازاری كار و
ده‌ستی دایه كار كردن.
كاتی خرۆشانی تووره‌یی و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئێران له دژی
رژیمی په‌هله‌وی، هاورێ ساڵه‌ح هێشتا تازه لاوێك بوو كه
هاته ریزی خۆپیشانده‌ران و ژیانی تێكه‌ڵاوی خه‌باتی سیاسی
بوو.
پاش رووخانی رژیمی شا و به‌ده‌ست پێكردنی ئاشكرای كار و
چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه، ئه‌م ئازیزه له بنكه ی گه‌ره‌كه‌ی
حاجی ئاوای شاری سنه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌وه گرت و له
رێبازی سۆسیالیستی‌دا ده‌ستی به خه‌بات و تێكۆشان كرد.
له جه‌ریانی هێرشی رژیم بۆ سه‌ر شاری سنه له به‌هاری ساڵی
٥٩دا، شان به شانی خه‌ڵكی ئازادیخواز و هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه له خۆراگری و قاره‌مانه‌تی ئه‌م شاره له
به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی چالاكانه هه‌ڵسوورا.
له‌م ده‌ورانه به‌دواوه یه‌كجاری له ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌دا مایه‌وه و له‌وپه‌ری فیداكاری و دڵسۆزیدا
ئه‌ركه‌كانی به‌جێ ده‌هێنا.
ساڵی ٦١ به مه‌به‌ستی مه‌ئمووریه‌تێكی ته‌شكیلاتی
نێردرایه‌وه شاری سنه كه پاش ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن
هێزه‌كانی رژیمه‌وه شناسایی و له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هاورێیان
ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی زیندان كرا.
ئه‌شكه‌نجه‌گه‌رانی رژیم كه هیچ بۆنێكیان له ئینسانییه‌ت
نه‌بردوه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ هاورێ ساڵه‌حیان به توندترین
شێوه ئازاردا و نه‌یان توانی لێوی نهێنی پارێزی كه له دڵ و
ده‌رونێكی لێواولێوی عه‌شق به ئازادی و وه‌فاداری بۆ
ئامانجه‌كانی فه‌رمانی وه‌رگرت. بكه‌نه‌وه. ئه‌و كۆمۆنیسته
خۆراگره كه ته‌نها ١٩ساڵ ته‌مه‌نی بوو ئه‌شكه‌نجه‌گه‌رانی
خۆی به چۆك داهێنا و خۆی بوو به قاره‌مانی موقاوه‌مه‌ت و
ئه‌وانی سه‌ر شۆر و ریسوا كرد. جه‌لادانی پارێزه‌ری نیزامی
چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری و رژیمی ئیسلامی هاروێ ساڵه‌حی
ئه‌مین په‌نا پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری كۆمه‌ڵه‌یان له
زینداندا ئێعدام كرد و لاپه‌ریه‌كی ره‌شی دیكه‌یان به مێژووی
پڕ له جینایه‌تی خۆیان ئیزافه كرد.
به‌درێژه پێدان به رێگای پیرۆزی رێز له یادی ئازیز و
خۆشه‌ویستی ده‌گرین. |