|
به‌رێزه یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی، هاوری "سه‌لام
حه‌سه‌ن زاده"، هه‌لسووراوی ته‌شكیلاتی كومه‌له
هاورێ سه‌لام سالی 1342ی هه‌تاوی له شاری شنۆ چاوی به ژین
هه‌لێنا و خوێندنی هه‌تا كوتائی ده‌وره‌ی ده‌بیرستان له شنۆ
درێژه پێدا. هه‌ر له‌م ده‌وره‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ماركسیزم و
زانستی رزگاری چینی كرێكار ئاشنا بوو و پێی نایه ناو كۆری
خه‌باتی سیاسییه‌وه. به هه‌لگیرسانی ئاگری خه‌باتی
سه‌رتاسه‌ری له دژی رژیمی شا ئه‌و ئازیزه بوو به یه‌كێك له
هه‌ڵسوراوانی جیدی و لێهاتووی ئه‌و خه‌باته.
هه‌ر له‌و ده‌وره‌یه‌دا له‌گه‌ڵ رێبازی كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو و
ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌رێوه بردنی هه‌ر ئه‌ركێك كه پێ بسپێردرێ
ڕاگه‌یاند.
پائیزی سالی 60 له سه‌ر بریاری كومه‌له له نێو شاری شنۆ دا
بۆ كاری سیاسی ته‌شكیلاتی سازمان درا و به هه‌موو هیز و
توانایه‌وه ده‌ستی كرد به به‌رێوه بردنی ئه‌ركه‌كانی.
پاش ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمه‌وه
له شاری شنۆ شناسائی كرا و به ناچار ئه‌و شاره‌ی به جێ
هێشت. له‌و كاته‌وه تا رۆژی گیانبه‌خت كردنی گه‌ڵێك
مه‌ئموریه‌تی ته‌شكیلاتی پێ سپێردرا كه به گیان و به دل و
به وریایی و كارزانییه‌وه جێ به جێ كردن.
به داخه‌وه له پائیزی سالی 1361 دا كه بۆ سه‌فه‌رێك
رۆیشته شاری تاران، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له شه‌قامی
ناسر خه‌سره‌وی تاران، گیانی به‌خت كرد و به كاروانی گیان
به‌خت كردوانی سوسیالیزم په‌یوه‌ست بوو.
به درێژه پێدان به رێبازی پیرۆزی رێز له یادی ئازیزی
ده‌گرین.
|