|
به‌رێزه یادی هاورێ سارمی ئێفتخاری شۆرگێری كۆمۆنیست و سیمای
خۆراگری نێو ئه‌شكه‌نجه‌گاكانی رژیمی ئیسلامی
هاورێ سارمی ئێفتخاری ساڵی ١٣٣٦ی هه‌تاوی له شاری مه‌هاباد
چاوی به‌ژین پشكووت.
له كه‌شوهه‌وای سیاسی و فه‌رهه‌نگی ناو بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه
بیری وشیاری سیاسی ئه‌و ئازیزه پشكووت.
پاش ته‌واو كردنی ده‌ورانی خوێندنی ده‌بیرستان و به‌رۆێشتنی بۆ
دانشگاه له ساڵه‌كانی ٥٥و٥٦دا له‌گه‌ڵ ماركسیزم و
ئامانجه‌كانی رزگاری به‌خشی ئه‌م زانسته بوو.
ده‌ورانی حزووری له دانشگاه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئاشنایه‌تی و
به‌رقه‌راری په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ سازمانی په‌یكار و هه‌ڵسووران
له ریزه‌كانی ئه‌م ته‌شكیلاته‌دا.
هاورێ سارم پاش سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران له ساڵی
٥٧دا له لایه‌ن سازمانی په‌یكاره‌وه له به‌شی ته‌شكیلاتی
مه‌هاباد و شنو سازمان درا.
حزووری به‌رده‌وام و دڵسۆزانه‌ی له نێو خه‌ڵك و ئیعترازات و
رێپێوانه‌كانی دژ به رژیمی كۆماری ئیسلامی كه له‌و ناوچه‌یه
به‌رێوه ده‌چوو، یه‌كێك له مه‌یدانه‌كانی كار و هه‌ڵسوورانی
هاورێ سارم بوو.
به هێرش هێنانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر شاری سنه له
ئه‌وه‌ڵین كاسانێك بوو كه له مه‌هاباده‌وه به‌ره‌و شاری
سنه رۆێشت و هاوشان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و هاورێیانی
تێكۆشه‌ری له سه‌نگه‌ری خۆراگری ئه‌م شاره له دژی هێزه‌كانی
كۆماری ئیسلامی خه‌باتی كرد و تێكۆشا.
هاورێ سارم ده‌ره‌یه‌ك له هه‌ڵسوورانی خۆی پاش به ئه‌نجام
گه‌یاندنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی كار و چالاكی خۆی له شاره‌كانی
ئۆستانی به‌لوچستان گه‌رایه‌وه كوردستان و پاش ماوه‌یه‌ك
فه‌عالییه‌ت له شاری شنو و ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ چووه شاری
سنه و به‌ر به‌رپرسیاریه‌تی به‌شی ته‌شكیلاتی نه‌هێنی له
شاری سنه و ده‌ورووبه‌ر وه‌ئه‌ستۆ گرت.
ساڵی ٦٠ دوابه‌دواێ هێرشی به‌ربڵاوی رژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵكی
ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ هاوڕێ سارمی ئێفتخاری وێڕای
هاوسه‌ره‌كه‌ی فریشته‌ی فایه‌قی ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی زیندان
ده‌كرێن.
خۆراگری و راوه‌ستانی هاروێ سارم و هاوڕێ فریشته‌ی فایه‌قی له
به‌رامبه‌ر ئه‌شكه‌نجه و ئازاری بێ به‌زه‌ییانه‌ی پارێزه‌رانی
سه‌رمایه له نێو زیندانه‌كانی شاری سنه و قۆروه هه‌تا
ئه‌مرۆش وه‌ك نموونه‌یه‌ك له شه‌هامه‌ت و قاره‌مانی ئینسانی
كۆمۆنیست و شۆرشگێر له به‌رامبه‌ر هه‌موو دام و ده‌زگای
سه‌رمایه له ئێران ناولێده‌برێت .
جه‌لادانی رژیم نه ته‌نیا نه‌یانتوانی چۆك به‌م ئازیزانه
دابده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی دلێریان كه به خوێندنه‌وه‌ی سرود
فه‌زای نێو زیندانی پڕ كردبوو به گوێ هاوبه‌نده‌كانیان نه‌گات
ئه‌وانیان له ژووری تاكه‌كه‌شی و دوور له زیندانیه‌كانی
دیكه راگرتبوو.
سه‌رئه‌نجام هاورێ سارمی ئێفتخاری و هاوڕێ فریشته‌ی فایه‌قی
ئه‌م ٢ شۆرشگێره كۆمۆنیسته له مانگه‌كانی ئه‌وه‌ڵی ساڵی ٦١
له زیندانی شاری قۆروه به ده‌ست هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی
ئێعدام كران و دڵی گه‌وره‌و و پڕ له عه‌شق به ئینسان و
ئازادییان له لێدان كه‌وت.
بژی یادی ئازیزی هه‌میشه زیندوویان
|