|
هاوڕێ سه دیقی زه‌ندی له ساڵی 1341ی
هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی مامناوه‌ندی
له شاری سنه له دایک بوو. پاش خوێندی
سه‌ره‌تایی، له‌هونه‌ره‌ستانی سنعه‌تی
شاری سنه رشته‌ی میکانیکی ته‌واوکرد.
ژینگه‌ی رامیاری له نێو بنه‌ماڵه‌که‌ی
باندۆره و تائسیری له سه‌ر کارابووبی
له رامیاری وسیاسی دانا بوو و هه‌ر له
سه‌رده‌می گه‌نجیدا هه‌ستی به
زه‌بروزه‌نگی دیکتاتۆری نابه‌رابه‌ری
کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی کرد. ئه‌و
نابه‌رانبه‌ریانه بوو به گرای خه‌بات و
تێکۆشان له ده‌روونیدا، دژ به
داگیرکه‌ری چه‌وسێنه‌ری رژیمی شاه و
کۆماری ئیسلامی ئێران. بۆ درێژه‌دانی
خوێندن رۆیشته شاری کرماشان و له
دانشسرای تربیت معلم رشته‌ی فه‌نی درێژی
به خوێندنی خۆی دا.
هاوکاتبوو له ته‌ک شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ی
گه‌ڵانی ئێران دژ به رژیمی دیکتاتۆری
شاه. هاوڕێ سه‌دیق و دوو که‌سی دیکه له‌و
دانشسه‌را به تاوانی رێکخستن، کارا بوون
له خۆپیشاندانه‌کای ئه‌وێ دژ به
نابه‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و زه‌بروزه‌نگی
رژیمی شاه، گیران و زیندانی کران. پاش
ماوه‌ی زۆرتر له مانگێک به هۆی
خۆپیشاندان و شلگیری خوێنکارانی ئه‌وێ،
له زیندان ئازاد کران و هاوڕێ سه‌دیق له
درێژه‌دان به خوێندنی دانشسرا بهێ به‌ش و
ده‌ر کرا.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شاری سنه بوو به
مامۆستا، بۆ دێ کێڵانه‌ی چه‌مشاری سنه
به‌ڕێ کرا. له‌وێرا له ته‌ک رێکخراوه‌ی
کۆمه‌ڵه ئاشنا ده‌بێت و ده‌بێت به
یه‌کێک له هه‌ڵسوڕاوانی کۆمه‌ڵه. له
رێپێوانه دژایه‌تییه‌که‌ی گرتنی
کۆمه‌ڵێکی خه‌ڵکی رامیاری سنه و
مه‌ریوان، له به‌شی پاراستی ئه‌و
خه‌ڵکانه وه‌کوو پێشمه‌رگه به‌شدار بوو.
له شه‌ڕی یه‌که‌م واته نه‌ورۆزی خوێناوی
شاردا به کارایی به‌شداری کرد، له
یارمه‌تی برینداران و ئاواره‌کانی
گه‌ڕکه‌کانی هاوسنووری پادگانی سنه. له
دژایه‌تی شه‌هید کردنی کاک فوادی
موسته‌فاسوڵتانی، به نووسینی ده‌یان
دروشم و پلانکارت له یه‌که‌م که‌سان بوو
له مه‌یانی ئازادی شاری سنه‌دا به‌شدار
بوو و دروشمه‌کانی له نێوان لاوان و
گه‌نجاندا بڵاو کرده‌وه.
له مانگرتنه به ناوبانگه‌که‌ی خه‌ڵکی
شار له ئوستانداریدا له به‌شی
ته‌داره‌کات به ئه‌وپه‌ڕی خۆلێبوردویی
به‌شدار بوو.
له ماوه‌ی شه‌ڕی 27رۆژه‌ی خه‌ڵکی شاری
سنه بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته
دێموکراتییه‌کانی، ئه‌و له کێڵانه به
ده‌ستووری کۆمه‌ڵه مایه‌وه و یارمه‌تی
برینداران و خه‌ڵکی شاریان ده‌دا که
چووبوونه ئه‌وێ. پاش ئه‌وه‌ی که
پێشمه‌رگه شاریان به‌جێهێشت، کۆمیته‌ی
ناوچه‌ی سنه هاوڕێ سه‌دیقیان بۆ کاری
نه‌هێنی به‌ره‌و نێو شار به‌ڕێ کرد.
له شاری سنه له ته‌ک باوکی دا
پێکه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن و بۆ
ماوه‌ێ دوومانگ له زیندانی کۆماری
ئیسلامی ئێران‌دا هه‌موو چه‌شنه
ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ک ده‌کێشن. پاشان که ئازاد
ده‌بن هاوڕێ سه‌دیق به ناوی ته‌شکیلاتی
ئاران درێژه ده‌دات به کاری رێکخراوه‌یی
نه‌هێنی خۆی.
هاوڕێ سه‌دیق که به ناوی ته‌شکیلاتی
ئاران ناسراو بوو، له‌و کاره‌ی خۆی
به‌رده‌وام ده‌بێت و له به‌ر رێک‌وپێکی و
شاره‌زایی له کاری نه‌هێنی، هه‌ره‌وها
لێبوردویی شوڕشگێڕانه‌ی به‌رپرسیاری یه‌ک
گه‌ڕه‌کی گه‌وره، که بریتی بوو له
چه‌ند هه‌سته نه‌هێنی، پێده‌سپێردرێت.
هاوڕێ سه‌دیقی زه‌ندی تاکوو ئه‌و ده‌مه‌ی
که ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه له لایه‌ن
ته‌وابه‌کانه‌وه ئاشکرا ده‌بێت ئه‌رکی
سیاسی خۆی به باشی جێبه‌جێ ده‌کات. هاوڕێ
سه‌دیق هه‌رچه‌ند له راپۆرتی ته‌وابه‌کان
که ئه‌ویان ده‌ناسی، له ماڵی باوکی
نه‌مابوو و له گه‌ڕه‌کی شه‌ریف ئاوا ماڵی
به نه‌هێنی کرێ گرتوو بوو، به‌ڵام
به‌داخه‌وه ئه‌وماڵه‌ش له لایه‌ن
ته‌وابه‌کانه‌وه، شناسایی ده‌کرێت. یه‌کی
له ته‌وابه‌کان به‌ناوی حه‌مه‌ی کور
مه‌جی که مناڵی به‌رسالۆنی ته‌ختی بوو
له گه‌ل چه‌ند پاسدار نیوه‌شه‌و کاتژێری
3شه‌و ده‌چنه ماڵه‌که‌ی و ده‌یگرن. ئه‌و
جامانه‌ی ته‌وابه‌که له سه‌ر روومه‌تی
لا ده‌بات و ده‌یناسێته‌وه که خه‌ڵکی
گه‌ڕه‌کی پێشوی خۆی بوو.
هاوکات برای بچکوڵه‌ی ئارام له‌و رؤژانه
گیرا. هاوڕێ سه‌دیق پاش ماوه‌یه‌ک
ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر و لێپرسین که
نه‌یانتوانی که رازی و ناوی هاوڕێیانی
رێکخراوه‌که‌ی لێ بزانن، به ڕێ ده‌کرێت
بۆ زیندانی قزڵحه‌ساری تاران. ئه‌و
ماوه‌یه که له زیندانی قزڵحه‌سار
ده‌بێت سێجاران دایک و باوکی له
سپایپاسداران ئیجازه وه‌رده‌گرن که له
شاری سنه بچنه ده‌ره‌وه. ئه‌وان پاش
600کیلومیتر ڕێگا به‌و نیازه که
منداڵه‌که‌یان ببینن، به‌ڵام هه‌ر 3جار
به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان پێ بده‌ن که
بیبینن ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سنه. هه‌رچه‌ند
ئه‌وانیش به‌بێ ئیتلاعاتی رژیم ئیجازه‌ی
چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی شاری سنه‌یان نه‌بوو.
چوونه ده‌ره‌وه له شاری سنه لێیان
پاوه‌ند و مه‌منوع کرابوو تاکوو مردنیان.
هاوڕێ ئاران پاش جه‌ند مانگ سه‌خترین
ئه‌شکه‌نه و زیندانی تاکه که‌سی به‌بێ
ملاقات له 25ی مانگی2ی1361ی هه‌تاویدا
ئیتلاعاتی سنه نامه‌ی بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی
ده‌نێرێت که کوره‌که‌یان توبه‌ی نه‌کرد و
تیرباران کراوه. ئه‌م هه‌واڵه له
کاتێکدا بوو هێشتا چڵه‌ی ئه‌شره‌فی
(ئارام) برای نه‌هاتوو بوو که له
زیندانی ساواکی سنه تیرباران کرا. کوری
دوهه‌میشیان تیرباران کرد.
دایک‌و باوکی به هه‌زار ئه‌ملاو ئه‌ولا
ئیجازه له سپای پاسداران ده‌گری که بچن
به دوای که‌ڵوپه‌ڵی کوره‌که‌یان. کاتێک
ده‌گه‌ینه قزڵحه‌سار ئه‌م جاره
ده‌روازه‌یان بۆ ده‌که‌نه‌وه،
جڵوبه‌رگه‌که‌ی ده‌ده‌نه‌وه‌ی
وژماره‌یه‌کی گۆڕێکیان پێ ده‌ده‌ن له
خاوه‌رانی تاران‌دا. کاتێک ده‌چنه سه‌ر
گۆڕه‌که ده‌بینن که یه‌ک پارچه بتۆنه
و ژماره‌که‌ی له‌سه‌ر نووسراوه و به‌س.
ته‌نانه‌ت به بێ گیانیش نه‌یانتوانی
ته‌رمه‌که‌ی ببینن که دڵنیا بن. هاوڕێ
سه‌دیق له ماوه‌ی پێنجمانگ و نیو که له
زینداندا بوو ته‌نانه‌ت یه‌ک جاریش رێ‌یان
به بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌دا که بیبینن.
|