|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی هاورێ
سوله‌یمانی دانشفه‌ر پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری كۆمه‌ڵه
ساڵی ١٣٤٣ی هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی شاری
مه‌هاباد هاورێ سوله‌یمان له دایك بوو.
سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران له دژی
ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی په‌هله‌وی هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌ورانی
ده‌رس خوێندنی ئه‌و ئازیزه. ده‌ورانێك كه شه‌پۆلی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری مه‌دره‌سه‌كانیشی گرتبووه و ئه‌ویش هه‌ر له‌م
ده‌وره‌یه‌دا پێی نایه مه‌یدانی خه‌باتی سیاسییه‌وه.
سه‌میمیه‌ت و لێبراوی و شوروشه‌وقی شۆرشگێرانه زۆر زوو ئه‌و
خۆشه‌ویسته‌ی كرد به پێشره‌وی خه‌باتی خوێندكاران و جێگای خۆی
له ناو دڵیان‌دا و له جه‌رگه‌ی خه‌باتیاندا كرده‌وه.
پاش به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی رژیمی ئیسلامی و ده‌ست پێكردنی
سه‌ركوت و خه‌فه‌قان له لایه‌ن ئه‌م رژیمه‌وه هاورێ
سوله‌یمان وه‌ك لاوێكی وریا و شۆرشگێر له شورای
مه‌دره‌سه‌كه‌یاندا خه‌باتی ده‌كرد.
به‌ده‌ست پێكردنی هێرشی ئه‌وه‌ڵی رژیم بۆ سه‌ر كوردستان
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه گرت و به شێوه‌ی ته‌شكیلاتی
هه‌موو هێز و توانای خۆی نایه پێناو خه‌بات و تێكۆشانه‌وه و
هه‌تا هاتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناو شاره‌كان و هێرشی
دووهه‌می رژیم بۆسه كوردستان، په‌یوه‌ندی خه‌باتكارانه‌ی له
به‌شی نه‌هێنیدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه به‌رده‌وام بوو.
هاوێنی ساڵی ١٣٦٠ پاش ئه‌وه‌ی كه هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی
رژیم شكیان به هه‌ڵسوورانی سیاسی، ته‌شكیلاتی ئه‌م ئازیزه
كردبوو چه‌ند جار ده‌ستگیر و زیندانی كرا، به‌ڵام به هۆی
وشیاری و نه‌بوونی هیچ جۆره به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ئازاد كرا. له‌به‌ر مه‌ترسی
ده‌ستگیر بوونی دووباره به پێ بریاری ته‌شكیلات شاری به‌جێ
هێشت و به ریزی ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی كۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست
بوو.
له ریزی هاورێیانی پێشمه‌رگه‌دا له هیچ چه‌شنه دلێری و
فیداكاریه‌ك بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی درێغی
نه‌ده‌كرد.
شه‌وی ١٥ی رێبه‌ندانی ساڵی ٦١، كاتێك هاورێیانی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه سه‌رقاڵی خوڵقاندنی حه‌ماسه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی
پایگای سه‌نگه‌سار بوون، هاورێ سوله‌یمان له ده‌سته‌ی
پێشره‌ویدا سازماندرابوو كه له كاتی په‌لامار بردنه‌سه‌ر
سه‌نگه‌ری دوژمن و پاش شه‌رێكی ده‌سته‌ویه‌خه ئاخرین
موقاوه‌مه‌ته‌كانی دوژمنی تێك شكاند به فیدا كردنی گیانی خۆی
بووه هۆی چوونه پێشی قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و عه‌مه‌لیاته.
به‌م شێوه یه‌هاورێ سوله‌یمانی دانشفه‌ر پێشمه‌رگه‌ی وشیار و
فیداكاری كۆمه‌ڵه گیانی له رێگای ئازادی و سۆسیالیزمدا
به‌ختكرد.
یادی بۆ هه‌تا هه‌تایه له دڵماندا زیندووه.
|