به یادی هاوری شه‌هریاری
شه‌هلائی پێشمه‌رگه‌ی وشیار و
فیداكاری
كۆمه‌له
هاوری شه‌هریاری شه‌هلائی سالی
1334ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماله‌یه‌كی، موته‌وه‌سیت له
شاری سه‌قز چاوی به ژین پشكووت.
خوێندنی سه‌ره‌تائی و ناوه‌ندی
له شاری سه‌قز برده سه‌ر و
پاشان له شاری تاران درێژه‌ی به
خوێندنی دا و له‌وێ دیپلۆمی
هۆنه‌رستانی وه‌رگرت.
به دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌وره‌ی
سه‌ربازی ته‌واو كرد، بوو به
كارمه‌ندی یه‌كێك له ئیداره‌كانی
شاری سه‌قز و له‌وه‌ی ده‌ستی به
كار كرد.
به‌شداری كردنی له ئاخێزی
جه‌ماوه‌ری خه‌لكی ئیران و هه‌ل و
مه‌رجی شۆرشگێرانه‌یه‌ك كه له‌م
ده‌ورانه دا پێك هاتبوو هاوری
شه‌هریاری له‌گه‌ل دنیای سیاسه‌ت
و كاری خه‌بات كارانه ئاشنا كرد
و له‌وه‌وبه‌دووا خۆی به‌رانبه‌ر
كۆمه‌لگا و مافی ئینسان به
به‌رپرس ئه‌زانی.
به شوێن رووخان و له سه‌ركار
نه‌مانی ده‌سه‌لاتی په‌هله‌وی و
به‌رپا بوونی جه‌معیه‌ته
دیموكراتیكه‌كان له كوردستان،
له‌گه‌ل جه‌معیه‌تی دیفاع له
زه‌حمه‌تكیشان په‌یوه‌ندی گرت و
له به‌ره‌پێش بردنی ره‌وتی
خه‌باتكارانه‌ی خه‌لكی كوردستان
دا به‌شداری كرد.
به ده‌ست پێكردنی ده‌وره‌ی
دووهه‌می بزووتنه‌وه‌ی
شورشگێرانه‌ی خه‌لكی كوردستان له
به‌هاری سالی 59ی هه‌تاوی، بۆ
پاریزگاری له ماف و
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌لكی
كریكار و زه‌حمه‌تكێش په‌یوه‌ندی
به ریزه‌كانی كۆمه‌له‌وه گرت و
بوو به پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له.
هاوری شه‌هریار له ریزی هاورێانی
پێشمه‌رگه دا خاوه‌ن وره‌یه‌كی
به‌رز و شورشگێرانه بوو كه بۆ
به ئه‌نجام گه‌یاندنی هه‌موو
مه‌ئموریه‌تێكی ته‌شكیلاتی به
شورو شه‌وقه‌وه ئاماده‌ی به
ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی
ده‌بوو.
به‌رێوه بردنی ئۆسوول و
دیسیپلینی ته‌شكیلاتی و هه‌روه‌ها
ئاماده بوونی به‌رده‌وامی له
كۆبوونه‌وه سیاسیه‌كان دا له‌و
ته‌یبه‌ت مه‌ندیانه بوو كه
هاوری شه‌هریاری شه‌هلائی
به‌وانه‌وه ده‌ناسرایه‌وه.
رۆژی 3ی گۆلانی 1361ی هه‌تاوی له
جه‌ره‌یانی شه‌رێك كه له نێوان
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له و
هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی كه له
ده‌شتی دارێ روی دا، پاش شه‌رێكی
قاره‌مانانه هاوری شه‌هریاری
شه‌هلائی پێشمه‌رگه‌ی وشیار و
فیداكاری كۆمه‌له گیانی له
ریگای ئازادی و نه‌مانی هه‌ر
جۆره سته‌م وهه‌لاواردنێك دا
به‌خت كرد.
ی‌ژی یادی ئازیز و هه‌میشه
زیندووی.
|