به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی هاورێ "شهمسۆللا بیاری"،
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ شهمسۆللا سالی 1344ی هه‌تاوی له کۆشی بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی "بیار" سه‌ر به ناوچه‌ی كامیاران چاوی به ژین پشكووت. له به‌ر هه‌ژاری بنه‌ماله‌كه‌یان به‌زه‌حمه‌ت توانی هه‌تا كۆتایی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی درێژه به خوێندن بدات و پاشان له رووی ناچارییه‌وه ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرت و ره‌وانه‌ی بازاری كار و چه‌وسانه‌وه بوو. كاتی سه‌رهه‌لدانه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی خه‌لكی ئیران له دژی رژیمی په‌هله‌وی، ئه‌م ئازیزه له ته‌مه‌نی تازه لاوی‌دا بوو كه رووی كرده خه‌باتی سیاسییه‌وه. پاش رووخانی رژیمی په‌هله‌وی و به ئاشكرا بوونی هه‌ڵسوورانی كۆمه‌ڵه له كوردستان هاته ناو كۆری فه‌عالیه‌تی سیاسی له سه‌ر رێبازی كۆمه‌ڵه. ماوه‌یەك ئه‌ركی بڵاو كردنه‌وه‌ی نوسراوه و چاپه‌مه‌نییه‌كانی كۆمه‌ڵه و ته‌بلیغی ئامانج و به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی له ناو خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌كه‌یاندا له ئه‌ستۆ بوو كه به‌وپه‌ری دڵسۆزی و پڕ كارییه‌وه به‌رێوه‌ی ده‌برد. سالی 1360هاته ناو ریزی خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌وه. له‌م ده‌وره‌یه‌شدا هه‌ر وه‌كوو جاران به‌و په‌ری فیداكاری و لێهاتووییه‌وه ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌جێ ده‌گه‌یاند. هاورێیانێك كه له نزیكه‌وه كاریان له‌گه‌ڵ كردووه هه‌رگیز جه‌ساره‌ت و له‌خۆ بوردوویی ئه‌ویان له خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌دا و خۆنه‌ویستی و دلسۆزی له ژیانی ئاسایی‌دا له بیر نابه‌نه‌وه. زۆربه‌ی مهئموریهتهكانی له ناو ریزی پێشمه‌رگه‌دا له ناوچه‌كانی كامیاران و ژاوه‌رۆی سنه به‌رێوه ده‌چوون. هه‌ر له‌م ده‌وره‌یه‌دا هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌باتی پێشمه‌رگانه توانی نزیكترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌كه دابمه‌زرێنێ و ببێ به كه‌سایه‌تیێكی ناسراو و خۆشه‌ویستی هه‌مووان. ریكه‌وتی 3ی مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1361ی هه‌تاوی له جه‌ره‌یانی شه‌رێكی قاره‌مانانه له‌گه‌ل هێزه‌كانی رژیمی جمهوری ئیسلامی كه له ئاوایی بێساران رووی دا، هاوری "شهمسوللا بیاری"، كه‌وته به‌ر پریشكی گولله‌ی خومپاره‌ی دوژمن و گیانی له رێگای ئازادی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ئینسان فیدا كرد. بژی یادی ئازیز وهه‌میشه زیندووی |