|
به‌رز و به‌رێز بێت یادی هاوری شه‌ریفی سه‌ید نژاد پێشمه‌رگه‌ی
وشیار و به جه‌رگی كۆمه‌له
سالی 1342ی هه‌تاوی هاوری شه‌ریفی سه‌ید نژاد له
بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی شاری سه‌رده‌شت چاوی به ژین
هه‌لێنا.
ده‌ورانی خوێندنی سه‌ره‌تائی و ناوه‌ندی له شاری سه‌رده‌شت
ته‌واو كرد . له وه‌رزی هاوین وكاتی داخرانی مه‌دره‌سه
ده‌ستی ئه‌دایه كرێكاری و به‌م شێوه‌یه یارمه‌تی به باری
گوزه‌رانی بنه‌ماله‌كه‌ی ئه‌دا.
ره‌نج و كاری ئینسانی چه‌وساوه سنورێكی دیاری كراوی بۆ نیه،
هه‌ر بۆیه هاورێ شه‌ریفیش سه‌ره‌رای ته‌مه‌نی كه‌می،
ده‌رۆیشته ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی كوردستان و له یه‌كێك له
شاره‌كانی شیمالی ئیران گیرسایه‌وه.
سالی 1360 سه‌ره‌تاكانی وه‌رزی پائیز بوو كه له لایه‌ن
پاسدارانی رژیمه‌وه ده‌ستگیر و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ زیندانی
كرا.
ئه‌شكه‌نجه و ئازاری مه‌ئموورینی ئه‌منیه‌تی رژیم نه‌یتوانی
لێوی رازداری بكاته‌وه.
دواجار كه له زیندان ئازاد كرا له به‌رئه‌وه‌ی كه له ژێر
چاوه‌دیری ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی رژیم دا بوو، شاری به جێ
هێشت و خه‌باتی خۆی گواسته‌وه بو ریزی ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی و
بوو به پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له.
له ریزی هاوریانی پێشمه‌رگه دا به‌شێكی زۆر له كاتی خۆی بو
بردنه سه‌ره‌وه‌ی وشیاری سیاسی ته‌رخان كردبوو و به‌رده‌وام و
به وردی رووداوه‌كانی ناو كۆمه‌لگای ته‌عقیب ده‌كرد.
له به‌ر توانائی و دلسۆزی و سه‌رنج دانی له به‌رێوه بردنی
ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه پێ ده‌سپێردرا، ماوه‌یه‌ك مه‌سئوولیه‌تی
سه‌واد ئاموزی به‌شێك له‌و هاۆریانه‌ی كه سه‌وادیان نه‌بوو
خرایه سه‌ر شانی.
پاشان له ده‌وره‌ی په‌روه‌رده كردنی كادری ده‌رمانی دا
به‌شداری كرد و سه‌ركه‌وتوانه ئه‌م ده‌وره‌یه به ئه‌نجام
گه‌یاند.
له به‌هاری سالی 61 له ده‌سته‌ی شه‌هید ئیبراهیم له ناوچه‌ی
سه‌رده‌شت وه‌ك پزشكیاری ئه‌و ده‌سته‌یه سازمان درا و به
دیقه‌ت و جیدیه‌ته‌وه كاره‌كانی به‌رێوه ده‌برد.
هێشا ماوه‌یه‌كی زۆر له مه‌سئوولیه‌تی تازه‌ی ئه‌م
خۆشه‌ویسته تێپه‌ر نه‌بوو، كه رۆژی 25ی خاكه‌لێوه‌ی سالی 61،
له جه‌ره‌یانی شه‌رێكی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له
و هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش و پاسدارانی رژیمی ئیسلامی كه له كانی
سوری سه‌رده‌شت رووی دا، هاوری شه‌ریفی سه‌ید نژاد پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌له و مه‌سئوولی پزیشكی ده‌سته پاش شه‌رێكی
قاره‌مانانه گیانی له رێگای ئازادی و سوسیالیزم دا به‌خت
كرد.
یاد و بیره‌وه‌ریه‌كانی بۆ هه‌تا هه‌تایه له دلمان دا
زیندووه
|