|
به‌رێز بێت یادی هاوری شوكرولله‌ی عه‌بدوللاهی، پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌له
سالی 1337ی هه‌تاوی له نێو بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش و
ده‌ست كورتی ئاوائی سیاناوچاوی به ژین پشكووت.
ده‌ۆرانی مندالی به هۆی فه‌قیری بنه‌ماله‌كه‌ی یانه
نه‌یتوانی بچێته مه‌دره‌سه‌و سه‌ره‌رای ته‌مه‌نی كه‌می ده‌ستی
دایه كار كردن. به‌لام كه ته‌مه‌نی گه‌یشت به 15 سال به
هۆی شور و شه‌وقێك كه بۆ خوێندن هه‌یبوو له مه‌دره‌سه‌ی
شه‌وانه ده‌ستی به خوێندن كرد و به‌م شێوه‌یه 5 سال
به‌رده‌وام بوو تا خوێندن و نوسین به باشی فێر بوو.
به ده‌ست پێ كردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له ئیران كه له
ساله‌كانی 56 و57ی هه‌تاوی دا له ریزی پێشه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری
خه‌لكی تینوی ئازادی و عه‌داله‌تی كومه‌لایه‌تی دا هاته
مه‌یدانی تێكۆشانی سیاسیه‌وه.
به هاتنه سه‌ر كاری رژیمی ئیسلامی، زۆر زوو ناوه‌رۆكی دژی
ئینسانی ئه‌م رژیمه‌ی بۆ ده‌ر كه‌وت و له ریزه‌كانی كۆمه‌له
دا هه‌لسوورانی سیاسی خۆی درێژه پێدا.
هاوری شوكرولله‌ی عه‌بدوللاهی له پائیزی سالی 1360ی هه‌تاوی
هاته ناو ریزی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تێه‌وه.
له سه‌ر خۆ بوون و نیشان دانی په‌یگیری له گفت‌وگو له خه‌لكی
زه‌حمه‌تكێش دا و هه‌ولدان بۆ كاری وشیاری ده‌رانه له ناویان
دا له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م ئازیزه بوو.
له به‌رێوه بردنی ئه‌رك و كاری پێشمه‌رگانه دا هاۆریكی
دلسۆز و به تاقه‌ت و حه‌وسه‌له بوو كه به باشترین شێوه
كاره‌كانی به ئه‌نجام ده‌گه‌یاند.
له كۆبوونه‌وه سیاسیه‌كان دا به عه‌لاقه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه
به‌شداری ده‌كرد و تیده‌كۆشا راده‌ی وشیاری سیاسی خۆی بباته
سه‌ره‌وه.
له جه‌ره‌یانی مه‌ئموریه‌تێكی ته‌شكیلاتی كاتێك كه له‌گه‌ل
هاۆریانمان له ناوچه‌ی بانه حوزوری هه‌بوو، رۆژی 24ی
خاكه‌لێوه‌ی1361ی هه‌تاوی له جه‌ره‌یانی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی
هاوریانمان له‌گه‌ل هێزه‌كانی دوژمن له سه‌ر رێگای
بانه_سه‌رده‌شت، هاوری شوكرولله‌ی عه‌بدولله‌هی، پێشمه‌رگه‌ی
وشیار و فیداكاری كۆمه‌له پاش شه‌رێكی قاره‌مانانه كه‌وته
به‌ر گولله‌ی دوژمنانی ئازادی و گیانی له ریگای ئامانجی
به‌رزی سوسیالیزم دا به‌خت كرد.
به درێژه پێدان به ریبازی پیرۆزی رێز له یادی خۆشه‌ویستی
ده‌گرین.
|