|
به‌رز وبه‌رێزه یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی هاورێ تاهێری
مه‌نافی، پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ تاهێری مه‌نافی ساڵی ١٣٤١ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تێكش له ئاوایی حه‌سن نورانی سه‌ر به
ناوچه‌ی شنۆ چاوی به‌ژین هه‌ڵێنا.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له ئاواییه‌كه‌ی خۆیان ته‌واو كرد و پاشان
بۆ درێژه‌دان به خوێندن ره‌وانه‌ی شاری شنۆ بوو و هه‌تا
كۆتایی ده‌ورانی ده‌بیرستان له‌وشاره درێژه‌ی به‌خوێندندا.
هه‌ر له‌م ده‌ورانه‌دا و به په‌ره‌گرتنی خه‌بات و تێكۆشانی
خه‌ڵكی ئێران له دژی رژیمی په‌هله‌وی هاته ناو كۆری خه‌باتی
سیاسییه‌وه. له‌و رێگه‌یه‌وه بوو كه هه‌ڵسووراوانی
كۆمه‌ڵه‌ی له ناوچه‌ی شنۆ ناسی و سه‌رنجی به‌ره‌ولای سیاسه‌ت
و رێبازی سۆسیالیستی كۆمه‌ڵه راكێشرا. له شوێنی خوێندن و
ژیانی له شاری شنو ئه‌ركی فه‌عالییه‌تی سیاسی و
بڵاوكردنه‌وه‌ی تووی وشیاری له ناو خوێندكاران و لاوانی ئه‌و
شاره وه‌ئه‌سۆ گرت و هه‌ڵسووراوانه به‌رێوه‌ی ده‌برد.
هاورێ تاهێر ساڵی ١٣٥٩به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه
په‌یوه‌ست بوو.
جه‌ساره‌ت و جیدیه‌ت له كاتی به‌رێوه بردنی ئه‌ركه‌كانیدا
له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئازیزه له ریزی هاورێیانی
پێشمه‌رگه‌دا بوو كه ببوو به هۆی خۆشه‌ویستی هاورێ تاهێری
مه‌نافی له نێو دڵی هاوسه‌نگه‌رانیدا.
ماوه‌یه‌ك پاش په‌یوه‌ست بوونی به ریزی هاورێیانی
پێشمه‌رگه‌وه بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركێكی ته‌شیكلاتی
ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت بوو و بۆ ماوه‌ی ٥ مانگ له‌وێ
مایه‌وه.
ساڵی ٦١ له‌گه‌ڵ یه‌كێكی دیكه له هاورێیانی له نزیكی یه‌كێك
له ئاواییه‌كانی ناوچه‌ی شنۆ ده‌كه‌وه‌نه كه‌مینی هێزه‌كانی
رژیم و به‌دیل گیران و به‌ره‌و زیندانی شاری ورمێ به‌رێ كران.
پاش سێ مانگ و نیو كه له زیندانی رژیمدا له ژێر سه‌خت ترین
ئه‌شكه‌نجه و ئازاردا ده‌بێت له‌وپه‌ری ئازایه‌تیدا، له
فورسه‌تێكدا كه بۆی هه‌ڵكه‌وت توانی خۆی له زیندان ده‌رباز
بكات و به‌ریزی هاورێیانی پێشمه‌رگه په‌یوه‌ست بێته‌وه.
سه‌رئه‌نجام رێكه‌وتی ٢ی ره‌شه‌ممه‌ی ١٣٦١ی هه‌تاوی له
جه‌ریانی مه‌ئمووریه‌تێكی پێشمه‌رگانه كه له نێو شاری شنۆ
به‌رێوه چوو،هاورێ تاهێری مه‌نافی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵكه‌وتوو و
فیداكاری كۆمه‌ڵه كه‌وته به‌ر گولله‌ی دوژمن و گیانی له
رێگای ئازادی و سۆسیالیزمدا به‌خت كرد.
بژی یادی ئازیز و خوشه‌ویستی. |