|
به‌رز و به‌رێز بێت یادی هاوری
یه‌دولله‌ی قه‌وامی، پێشمه‌رگه‌ی
وشیار و فیداكاری كۆمه‌له
سالی 1340ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی
ئاوائی گه‌رئاوا، سه‌ر به
ناوچه‌ی سنه چاوی به ژین
پشكووت.
ته‌مه‌ن یازده سالان بوو كه
له‌گه‌ل بنه‌ماله‌كه‌ی هاتنه
شاری سنه و ژیانی خۆیان له‌م
شاره دریژه پێ دا.
له به‌ر ده‌ست كورتی و باری
مه‌عیشه‌تی بنه‌ماله‌كه‌ی
نه‌یتوانی وه‌ك باقی مندالان
برواته مه‌دره‌سه و به ناچار
بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به باری
گوزه‌رانی بنه‌ماله‌كه‌ی له
كارگه‌یه‌كی فه‌نی باتری سازی دا
ده‌ستی به كار كرد.
به هۆی وریائی و بیری تیژێك كه
هه‌یبوو پاش ماوه‌یه‌ك كار كردن
له‌م كارگه‌یه وه‌ك كریكارێكی
شاره‌زا و لێهاتوو درێژه‌ی به
كاره‌كانی ئه‌دا.
له ده‌ورانێكه‌وه كه خۆی
ناسیبوو بیری له ژیانی خۆی و
هاوماله‌كانی ده‌كرده‌وه له
مێشكی خۆی دا له ولامی ئه‌و
پرسیارانه ده‌گه‌را كه ده‌بێ
هۆی ئه‌و هه‌موو فه‌رق و
جیاوازیانه‌ی كه له نێوان
ئینسانه‌كان دا هه‌یه چی بێت؟
بۆچی ده‌بی ئه‌وانه‌ی كه زۆرتر
كار ده‌كه‌ن له كه‌مترین
ئیمكانات و پێداویستی ژیان
به‌هره‌مه‌ند بن و ده‌یان پرسیاری
دیكه‌ی له‌م چه‌شنه كه له هه‌ل
و مه‌رج و راستیه‌كانی ژیانی
خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت.
له ده‌ۆرانی خرۆشان و هاتنه
سه‌ر شه‌قامی خه‌لكی ئیران له
دژی رژیمی په‌هله‌وی به به‌شداری
كردنی له خۆپیشاندان و
كۆروكۆمه‌له سیاسیه‌كانی ئه‌م
ده‌ۆرانه، نه‌ته‌نیا رقی په‌نگ
خواردووی چه‌ند ساله‌ی له دژی
ده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌داران ده‌ر
ده‌بری به‌لكوو ئه‌مه
سه‌ره‌تاكانی دۆزینه‌وه‌ی ولامی
پرسیاره‌كانی بوو.
ئه‌م خۆشه‌ویسته له‌گه‌ل ئه‌و
كه‌سانی كه دیاناسی
په‌یوه‌ندیه‌كی گه‌رم
وسه‌میمانه‌ی هه‌بوو، به
شێوه‌یه‌ك كه به‌رده‌وام به
سیمایه‌كی لێو به بزه و گه‌ش
بینیه‌وه له نێو كۆر و
كۆمه‌له‌كان دا حوزوری هه‌بوو.
پاش رووخانی رژیمی په‌هله‌وی
له‌گه‌ل سازمانی چریك
فیدائیه‌كانی خه‌لكی ئیران
په‌یوه‌ندی گرت كه تا ده‌وره‌ی
یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌ی
شۆرشگێرانه‌ی كوردستان له‌گه‌ل
ئه‌م سازمانه مه‌شغولی كاری
سیاسی بوو.
به شوێن گه‌رانه‌وه‌ی هێزی
پێشمه‌رگه بۆ ناو شاره‌كانی
كوردستان ئه‌م خۆشه‌ویسته
سه‌رنجی به‌ره‌ولای كۆمه‌له
راكێشرا و بوو به تێكۆشه‌رێكی
ئه‌و رێكخراوه‌یه.
هه‌لسوورانی خۆی له ریزی
هاوریانی كۆمه‌له دا له یه‌كێك
له بنكه‌كانی شاری سنه‌وه ده‌ست
پێكرد و له‌م ده‌ورانه‌دا بوو كه
له خۆراگری شاری سنه به‌رانبه‌ر
به هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی
فیداكارانه به‌شداری كرد.
به شوێن چوونه ده‌ره‌وه‌ی
پێشمه‌رگه له شار و جێگیر بوونی
هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم له
شاری سنه، بۆ ماوه‌ی دوو مانگ
له‌گه‌ل هاوری جه‌لالی پێنجوینی
كه یه‌كێكی دیكه له
هه‌لسووراوان و سیما ناسراوه‌كانی
كۆمه‌له له شاری سنه‌ه‌وه، بۆ
كاری ته‌شكیلاتی به‌ره‌و
شاره‌كانی مه‌هاباد و تاران
رۆیشتن.
دوای گه‌رانه‌وه‌ی بۆ شاری سنه
به هۆی زه‌خت و زوری رژیم و
گه‌ران به شوێن هه‌لسووراوانی
سیاسی له‌م شاره، هاوری
یه‌دولله كه سیمایه‌كی ناسراو و
تێكۆشه‌ری سیاسی شاری سنه بوو
به ناچار له شار هاته
ده‌ره‌وه و به ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له‌وه
په‌یوه‌ست بوو و له ناوچه‌ی
كامیاران سازمان درا.
له ده‌ورانی ژیانی
پێشمه‌رگایه‌تی دا به هه‌ولًَ
و ته‌لاشی خۆی و یارمه‌تی
هاوریانی توانی فێری خوێندن و
نووسین بێت و به‌رده‌وام بۆ
بردنه سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی وشیاری
سیاسی خۆی تێده‌كۆشا.
له مه‌یدانی كار و چالاكی
نیزامیش دا ئه‌زمونێكی زۆری به
ده‌ست هێنا و له كاتی رووبه‌روو
بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل دوژمنان به
فیداكاری و لێهاتویه‌ك كه له
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له به‌دی
ده‌كرا ئاماده ده‌بوو و به
وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه دل گه‌رمی
به هاۆریانی ده‌به‌خشی.
حوزور و په‌یوه‌ندیه‌كی گه‌رم و
سه‌میمانه كه له‌گه‌ل خه‌لكی
ناوچه‌ی كامیاران به‌رقه‌راری
كردبوو ئه‌وی لای كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشانی ئه‌م ناوچه‌یه
كردبوو به سیمایه‌كی ناسروا و
جێگای متمانه‌یان.
شه‌وی 29ی گۆلانی 1361ی هه‌تاوی
له كاتی ئه‌نجام دانی
مه‌ئموریه‌تیكی ته‌شكیلاتی له
ئاوائی دۆلاوی سه‌ر به ناوچه‌ی
كامیاران دا، به سه‌ر میندا
كه‌وت و به توندی بریندار بوو.
پاش 24ساعه‌ت له هه‌ۆلی هاوریانی
تیمی پزشكی به‌داخه‌وه هاوری
یه‌دولله‌ی قه‌وامی پێشمه‌رگه‌ی
وشیار و فیداكاری كۆمه‌له گیانی
له رێگای ئازادی و سوسیالزم دا
به‌خت كرد و ته‌رمه‌كه‌ی له ناو
خه‌م و په‌ژاره‌ی خه‌لكی ئاوایی
سه‌رچی دا ئه‌سپه‌رده كرا.
بژی یادی ئازیز و هه‌میشه
زیندووی
|