|
به‌رز و به‌رێزه یادی هاوری
یونسی پاله‌وانی، پێشمه‌رگه‌ی
وشیار و فیداكاری كۆمه‌له
سالی 1338ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماله‌یه‌كی ده‌ست كورت و
زه‌حمه‌تكێشی شاری مه‌هاباد هاوری
یونسی پالاوانی چاوی به‌ژین
پشكوت.
سه‌ختییه‌كانی ژیانی
بنه‌ماله‌یه‌كی كرێكاری و
زه‌حمه‌تكێش هه‌ر له ده‌ورانی
مندالییه‌وه رووی له‌م ئازیزه
كرد، به چه‌شنێك كه نه‌یتوانی
زیاتر له چه‌ند سال درێژه به
خوێندن بدات و به ناچار رووی له
شوێنه كرێكاریه‌ن كرد و بۆ
یارمه‌تی دان به بژیوی
بنه‌ماله‌كه‌یان ده‌ستی دایه كار
كردن.
سالی 57 له گه‌رمه‌ی راپه‌رینی
خه‌لكی ئیران له دژی رژیمی
په‌هله‌وی، هاته ناو كۆری
خه‌باتی سیاسییه‌وه و بوو به
یه‌كێك له پێشره‌وان و
هه‌ڵسوراوانی ریزی پێشه‌وه‌ی
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م شاره.
دوای رووخانی رژیمی په‌هله‌وی و
هاتنه سه‌ر كاری ده‌سه‌لات
دارانی ئیسلامی له ئیران، به
وشیاریه‌وه سه‌رنجی ئه‌دایه
ره‌وتی رووداوه‌كان و زۆر زوو
په‌ی به ناوه‌رۆكی دژی ئینسانی
ئه‌م رژیمه برد و خه‌باتی خۆی بۆ
گه‌یشتن به ژیانێكی ئازاد و به
دوور له چه‌وساندنه‌وه له دژی
ئه‌م رژیمه درێژه پێدا.
به ئاشكرا بوونی هه‌لسوورانی
كۆمه‌له له كوردستان سه‌رنجی
به‌ره‌و لای ته‌شكیلاتی كۆمه‌له
راكێشرا و به هات و چوو كردنی
مه‌قه‌ری ته‌شكیلات له شاری
مه‌هاباد نزیكایه‌تیه‌كی زۆرتری
له‌گه‌ل كۆمه‌له پێك هێنا.
سه‌رئه‌نجامی ئه‌م ئاشناییه
هاورێ یونسی پاله‌وانی، ئه‌وی كرد
به هه‌لسووراوێكی ماندویی
نه‌ناسی ریزه‌كانی كۆمه‌له و
هه‌تا دوا ساته‌كانی ژیانی
شێلگیرانه له سه‌ر ئه‌و رێبازه
تیكۆشا .
حوزوری به‌رده‌وامی له نێو كۆر و
كومه‌لی خه‌لكی شاری مه‌هاباد و
ته‌وزیح و ته‌بلێغی سیاسه‌ته‌كانی
كۆمه‌له له په‌نای خوێندنه‌وه‌ی
سروود و شێعری شۆرشگێرانه به
ده‌نگێكی دلنشین ، سیمایكی
خۆشه‌ویست و سه‌ر زیندووی له
هاوری یونس لای خه‌لكی مه‌هاباد
پێك هینابوو كه قه‌د
بیره‌وه‌رییه شیرینه‌كانی له
بیر نابه‌نه‌وه.
له جه‌ره‌یانی هێرشی سه‌راسه‌ری
رژیم بۆ سه‌ر خه‌لكی كوردستان له
28ی گه‌لاوێژی 1358دا ، پاش
تێپه‌ر كردنی ده‌وره‌ی سیاسی
نیزامی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌له
به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له‌وه په‌یوه‌ست بوو و له
گوردانی 24ی مه‌هاباد ده‌ستی به
چالاكی پێشمه‌رگانه كرد.
مه‌تانه‌ت و دلسۆزی ئه‌م ئازیزه
به‌رانبه‌ر به زه‌حمه‌تكێشان و
هاوریانی له جه‌ره‌یانی ژیانی
پێشمه‌رگایه‌تی دا و هه‌روه‌ها
رێك و پێك بوون له به ئه‌نجام
گه‌یاندنی هه‌موو ئه‌ركه
ته‌شكیلاتیه‌كانی دا له په‌نای
فیداكاری و جه‌ساره‌تی له
مه‌یدانه‌كانی شه‌ری شۆرشگێرانه
دا، ئه‌مانه بوون به هۆی
ئه‌وه‌ی كه مه‌سئوولیه‌تی
ده‌سته‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی
پێ بسپێردرێت .
پائیزی سالی 59 له‌گه‌ل 3 كه‌سی
دیكه له هاوریانمان بۆ به
ئه‌نجام گه‌یاندنی
مه‌ئمووریه‌تێكی ته‌شكیلاتی
رۆیشتنه شاری تاران كه له
زستانی هه‌مان سال له لایه‌ن
رژیمه‌وه شناسائی و ده‌ستگیر
كرا.
هاوینی سالی 60 هاوری یونس وێرای
5 كه‌سی دیكه له شۆرشگێرانێك
كه له به‌ندیخانه‌ی رژیمی
ئیسلامی دا بوون له‌گه‌ڵ 60 كه‌س
له پاسدارانی رژیم كه له
مه‌یدانه‌كانی شه‌ر له كوردستان
دا به ده‌ست پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له به‌دیل گیرابوون
ده‌گوردرێنه‌وه و به‌م شێوه‌ی
هاوری یونسی پالاوانی له ده‌ست
دوژمنه‌وه رزگار ده‌بێت.
كاتی ئازاد بوونی ئه‌ۆ شه‌ش
كه‌سه، خه‌لكی ناوچه‌كانی سه‌قز
و بۆكان به خوێندنه‌وه‌ی سروودی
شۆرشگێرانه به‌ره‌وپیریان رۆیشتن
و به نیشانه‌ی رێز دانان بۆ
خه‌بات و تێكۆشانیان له سه‌ر شان
و له ناو ئاپۆره‌ی جه‌ماوه‌ری
به تاجی گول له مل دا
هێنایانه‌وه ناوشار.
پاش ئازاد بوونی بۆ ماوه‌ی حه‌ۆت
مانگ له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
مایه‌وه و له‌وی درێژه‌ی به
خه‌بات و تێكوشانی خۆی دا.
پاییزی سالی 61 گه‌رایه‌وه
ناوچه‌ی مه‌هاباد و به‌رپرسایه‌تی
ده‌سته‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی
له په‌لی هاوری خانه‌ی مۆعینی
دا، وه‌ئه‌ستۆ گرت.
روژی 17ی ره‌زبه‌ری سالی 61 له
جه‌ره‌یانی شه‌رێكی سه‌خت و
خوێناوی كه له سه‌ر رێگای
میاندواو مه‌هاباد له نزیكی
ئاوائی ئیندرقاش له نێوان
پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌له و هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمی ئیسلامی
رووی دا، هاوری یونسی پاله‌وانی
پاش مۆقاومه‌تیێكی قاره‌مانانه
به سه‌ختی بریندار بوو و
به‌داخه‌وه دوای چه‌ند ساعه‌ت
گیانی له ده‌ست دا و به كاروانی
گیان به‌خت كردوانی رێگای ئازادی
و سوسیالیزم په‌یوه‌ست بوو.
بژی یادی ئازیز و هه‌میشه
زیندووی.
|