|
به‌رێزه یادی ئازیز و هه‌میشه
زیندووی، هاورێ زه‌هرا دانشفه‌ری
فه‌زلی، شۆرشگێری نه‌سره‌وتوو و
سیمای خۆراگری نێو زیندانه‌كانی
رژیمی ئیسلامی
هاورێ زه‌هرا كه له نێو ریزی
هاوسه‌نگه‌رانیدا به سوره‌یا
ده‌ناسرێته‌وه، ساڵی ١٣٣٤ی
هه‌تاوی له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی له شاری تاران له
دایك بوو.
سه‌ره‌رای گیر و گرفتی ئابووری
بنه‌ماڵه‌كه‌یان توانی ده‌ورانی
خوێندنی تا كۆتایی ده‌وره‌ی
ده‌بیرستان له شاری تاران
به‌ئه‌نجام بگه‌ێنێت و دواجار له
ساڵی ١٣٥٢ له زانكۆی ئه‌م شاره
له بواری ره‌وانشناسی له زانكۆی
ئه‌ده‌بیات وه‌رگیرا و درێژه‌ی
به خوێندندا.
له‌م ده‌ورانه‌دا بوو كه هاته
ناو جه‌رگه‌ی خه‌باتی سیاسیه‌وه
و سه‌رنجی به‌ره‌ولای رێباز و
جیهان بینی ماركسیستی راكێشرا و
بوو به لایه‌نگری سازمانی چریك
فیداییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران. له
ساڵه‌كانی ٥٦و٥٧دا له
راوانگه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌وه
له‌م سازمانه دوور كه‌وته‌وه و
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هاورێیانی
له دانیشگا، رێكخراوه‌یه‌كیان
به ناوی "خوێندكارانی خه‌باتكار"
پێكهێنا.
له‌م ساڵانه هاوكات له‌گه‌ڵ
درێژه‌دان به خوێندن وێرای
كۆمه‌ڵێك له هاورێیانی له چه‌ند
گه‌ره‌كی فه‌قیر نشینی تاران
كه‌لاسی سه‌وادئاموزییان
دامه‌زراند و له په‌نای ئه‌م
كاره‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی
سه‌میمانه و هاورێیانه‌یان
له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه پێكهێنا.
له پاڵ سه‌وادئامووزی و خزمه‌ت
به خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش كاری
وشیاری ده‌رانه‌ی سیاسیان ده‌كرد
و خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵ ئامانج و
رێبازی كۆمۆنیزم ئاشنا ده‌كرد.
ساڵی ١٣٥٨ بۆ ماوه‌یه‌كی
دیاریكراو په‌یوه‌ندی به سازمانی
په‌یكاره‌وه گرت كه له پاییزی
هه‌مان ساڵدا له روانگه‌یه‌كی
ره‌خنه‌گرانه‌وه له‌م سازمانه
هاته ده‌ر و په‌یوه‌ندی به
رێكخراوی ئیتحادی موبارزانی
كۆمۆنیسته‌وه گرت.
هاورێ زه‌هرا دانشوه‌ر له
مه‌یدانی كاری سیاسی و
ته‌شكیلاتیدا تێكۆشه‌رێكی
ماندوویی نه‌ناس و زۆر جیدی بوو.
رێبه‌ندانی ساڵی ٦٠ له كاتی
ئه‌نجام دانی مه‌ئمووریه‌تێكی
ته‌شكیلاتی له لایه‌ن
مه‌ئموورینی رژیمه‌وه ده‌ستگیر و
زیندانی كرا.
ئینسان كوژانی رژیمی ئیسلامی به
ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌گه‌لێك كه
به‌سه‌ر ئه‌م ئازیزه‌یان هێنا،
چه‌ندین شوێن له له‌شی تووشی
خوێن رێزی داخڵی بوو، كه‌چی
نه‌یانتوانی ئیراده‌ی پۆڵاینی
بشكێنن و لێوی رازداری
بكه‌نه‌وه.
كۆڵنه‌دان و خۆراگری هاروێ زه‌هرا
له به‌رامبه‌ر پارێزه‌رانی
سه‌رمایه، وره‌ی به
هاوبه‌ندییه‌كانی ده‌به‌خشی و ببو
به مایه‌ی دڵگرمی ئه‌وان له
تێكۆشان و خه‌بات له دژوارترین
هه‌لومه‌رجه‌كاندا.
رۆژی ٢٦ی جۆزه‌ردانی ساڵی
1361،
له حاڵێكدا به هۆی زه‌ره‌باتی
كابل و شه‌لاقی مه‌ئموورینی رژیمی
ئیسلامییه‌وه ژێر پاێ خوێن رێزی
ده‌كرد، هاورێ زه‌هرای دانشوه‌ری
فه‌زلی، له لایه‌ن رژیمی
ئیسلامییه‌وه تیرباران كرا و
گیانی له رێگای ئازادی و
سۆسیالیزمدا به‌خت كرد.
یادی بۆ هه‌تاهه‌تایه له
دڵماندا زیندووه و رێگای پیرۆزی
تا گه‌یشتن به ئازادی سۆسیالیسم
به‌رده‌وامه.
|