|
به‌رز و به‌ڕێز بێ یادی عه‌بدوڵا
محه‌ممه‌دی ناسراو به سۆفی
عه‌بدوڵا
هاوڕێ عه‌بدوڵا محه‌مه‌دی ساڵی
١٣١٨ له بنه‌ماڵه‌یكی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوای هاله‌یره له
به‌شی ساڕاڵی ناوچه‌ی سنه له
دایك بوو، هه‌ر له‌و كاته‌وه كه
ده‌ستی توانای كاركردنی
په‌یداكرد، به جێگای چوونه
مه‌دره‌سه و چێژ وه‌رگرتن له
خۆشییه‌كانی ده‌ورانی منداڵی،
شانی دایه ژێر كاری سه‌خت و
تاقه‌ت پڕوكێن .
له ڕه‌وتی ئه‌م ژیانه پڕ له
مه‌ینه‌ته‌دا نابه‌رابه‌ری نێو
كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری هه‌ست پێ
كرد، به‌تایبه‌ت كاتێك زوڵم و
زۆری ئاغا و پشتیوانی ڕژێمی شای
له‌م ئاغه كۆنه په‌رستانه
ئه‌دیت قین و بێزاری ئه‌ونده‌ی تر
قوڵتر ده‌بووه‌وه، هه‌ر له‌و
سه‌رده‌مه‌دا هاوڕێ عه‌بدوڵا وه‌ك
كه‌سێكی دژ به ئاغا‌و
ده‌ره‌به‌گایه‌تی له
مه‌نته‌قه‌دا ناسرا و خه‌ڵك به
ڕێزه‌وه چاویان لێ ده‌كرد.
هه‌میشه له نێو كۆڕ و كۆمه‌ڵی
زه‌حمه‌تكێشانی ده‌وروبه‌ری باسی
مه‌ینه‌تیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داری و زوڵم و زوری
ئاغای ده‌كرد و ده‌یوت، بۆچی
ئێمه شه‌و و ڕۆژ كار ده‌كه‌ین و
ئاره‌ق ده‌ڕژین به‌ڵام سفره‌ی
ماڵمان هه‌ر خاڵیه؟ ژن و مناڵمان
ڕه‌ش و ڕوتن و خاوه‌نی هیچ شتێك
نین.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه شۆڕشگێڕانه
ڕۆژ له ڕۆژ زیاتر هاوڕێ
عه‌بدوڵای له ناو خه‌ڵك دا
خۆشه‌ویست و ناسراو ده‌كرد،
چه‌ندین جار به‌ده‌ستی
كۆنه‌په‌رستانه و پۆلیسی
ئه‌مینه‌تی ڕژێمی شا ده‌س گیر‌و
زیندانی كرا، به‌ڵام به هیچ
جۆرێك له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه و
زه‌ختی ئه‌و تاقمه خوێن مژه و
كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت كۆڵی
نه‌دا .
له نێوان ساڵه‌كانی ٤٧و ٤٨ دا
له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ
هاوڕێیانی گیان به‌خت كرد‌و حسێن ی
پیرخزری و ئه‌یوبی نه‌به‌ویی
له‌گه‌ڵ ئامانج و سیاسه‌تی
كۆمۆنیستی كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو وه
به‌م جۆره په‌یوه‌ندیكی قوڵی
له‌گه‌ڵ ئه‌م رێبازه دامه‌زراند
و هه‌تا ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٣٥٧ وه‌ك
لاینگرێكی هه‌ڵسوڕاوی كۆمه‌ڵه
له‌ناو هاوچینه‌كانی دا ته‌بلیغی
ده‌كرد.
له جه‌ریانی ڕاپه‌ڕینی شكۆداری
ساڵی ٥٧ وه‌ك كرێكار و
زه‌حمه‌تكێشیكی وشیارو به
ئاو‌اتی ڕزگار بوون له
چنگ
مه‌ینه‌ته‌كانی نیزامی
سه‌رمایه‌داری هاته مه‌یدانی
خه‌بات و تێكۆشان.
پاشانیش كه ڕژێمی كۆماری ئیسلامی
هاته سه‌ركار و هێرشی وحشیانه‌ی
خۆی بۆ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی
ده‌سكه‌وته‌كانی شۆڕش ده‌س پێكرد،
هاوڕێ عه‌بدوڵا ده‌ستی دایه چه‌ك
و له دژی ئه‌م ڕژێمه‌ش خه‌باتی
كرد.
له ده‌وری ئه‌وه‌ڵی بزوتنه‌وه‌ی
شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان له
گرتنه‌وه‌ی شاری دیوانده‌ره‌دا
ده‌ورێكی به‌رچاوی گێڕا، هه‌ر
ئه‌وكاته له چه‌ندین ماموریه‌تی
ته‌شكیلاتی دا وه‌ك پێشمه‌رگه‌یكی
تێكۆشه‌ر فه‌عالانه به‌شداری كرد
، له‌وانه یارمه‌تی دانی خه‌ڵكی
ئاوایه‌كانی قڵاولیانه، میشیاو،
كانی كه‌وو، هاڵه‌یه‌ره، گه‌زان
و قۆجر بۆ مسادره‌ی زه‌وی ئاغا‌كان
ده‌ورونه‌خشی به‌رچاوی گێڕا.
له‌شه‌ڕی ٢٤ ڕۆژه‌ی شاری سنه له
ساڵی ١٣٥٨ دا به‌شداری چالاكانه‌ی
كرد و پاش داگیركردنی شار له
لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژێمه‌وه هاوڕێ
عه‌بدوڵا هه‌ڵسوڕاونی
شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی له دیهاته‌كانی
به‌شی ساڕاڵ درێژه پێدا، له
په‌نا كاروباری ته‌شكیلاتی
ده‌بووا ژیانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی
دابین بكات.
ساڵی ١٣٦١ كاتی خه‌ریكی كاری
كشاوه‌رزی بوو، هاوڕێ عه‌بدوڵا
له لایه‌ن به‌كرێگیراوانی
ڕژێمه‌وه گیراو به‌ڕێ كرایه
زیندانی دیوانده‌ره، بۆ ماوه‌ی
یك ساڵ خرایه ژیر توندترین
ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌لادانی مێژو ،
ته‌نانه‌ت له‌م ماوه‌یه‌دا به‌هۆی
ئه‌زیه‌ت و ئازار و لێدانی زۆر
ده‌ستێكی له‌ده‌س دا، ئه‌م هه‌موو
وه‌حشی گه‌ریه‌ی پاسدارانی ڕژێم
بۆ ئه‌وه بوو كه به‌هه‌ر جۆرێك
بێ چۆكی پێ دابده‌ن و لێوی
ڕازداری بكه‌نه‌وه، هاوڕێ
عه‌بدوڵا له به‌رامبه‌كێكی
قارامانانه ئه‌م ئاواتانه‌ی
به‌كرێگراوانی به گوڕ سپارد.
پاش ئه‌وه‌ی به‌كرێگیراوانی ڕژێم
نه‌یانتوانی هیچی لێ وه‌ده‌س
بخه‌ن، ناردیانه زیندانی قزڵ
حه‌ساری تاران و خرایه ژێر
دڕندانه‌ترین
ئه‌شكه‌نجه‌كانه‌وه.
زیندان بۆ هاوڕێ عه‌بدوڵا ببوه
مه‌یدانێكی دیكه‌ی خه‌بات له دژی
دوژمنانی چینایه‌تی ، ته‌بلیغ و
ته‌رویجی ڕێبازی كۆمۆنیزم و
هاندانی زیندانه‌كان بۆ
ڕاوه‌ستان، نمونه‌ی ئه‌و
هه‌ڵسوڕانه به‌نرخانه‌ن كه
جه‌سورانه به‌ڕێوه‌ی ده‌برد .
سه‌رئه‌نجام ئه‌م هاوڕێ
خۆشه‌ویسته‌مان له ڕۆژی ١٩ی
جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٢ له زیندانی
قزڵ حه‌سار به‌ده‌ستی
جنایه‌تكارانی ڕژێمی كۆماری
ئیسلامی ئیعدام كرا، به‌م جۆره
هاوڕێ عه‌بدوڵای محه‌مه‌دی ناسراو
به‌سۆفی عه‌بدوڵا ، گیانی له
پێناو ڕزگاری چینی كرێكار و
هه‌موو بێ به‌شانی ئه‌م
كۆمه‌ڵگایه‌دا به‌خت كرد .
یادی فیداكاری و كۆڵنه‌ده‌ری
هاوڕێ عه‌بدوڵا بۆ هه‌میشه
له‌دڵماندازیندوه و قه‌ت له بیر
ناجێته‌وه.
|