|
به یادی كرێكاری وشیار و
پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشگێڕی كۆمه‌ڵه
هاوڕێ عه‌بدوڵا مسته‌فا پوور
یه‌كێكی دیكه له پێشمه‌رگه
قاره‌مانه‌كانی كۆمه‌ڵه كه ڕۆژی
١٢ی گوڵانی ساڵی ٦٢ له شاری
مه‌هاباد له شه‌ڕ دژی هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژێمی كۆماری
ئیسلامی گیانی به‌خت كرد هاوڕێ
عه‌بدوڵای مسته‌فا پوور بوو.
ئه‌م هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌مان ساڵی
١٣٤٣ له ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌س
ته‌نگی ئاوایی چاوه‌رچین ی
ناوچه‌ی بۆكان چاوی به‌ژین
هه‌ڵێنا و هه‌ر له منداڵیه‌وه
له ناو ڕه‌نج و سه‌ختی دا
گه‌وره بوو.
به هۆی هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی
نه‌یتوانی له ده‌وره‌ی
سه‌ره‌تایی زیاتر درێژه به
خوێندن بدات و ناچار ده‌ستی له
خوێندن هه‌ڵگرت و بۆ یارمه‌تی به
به‌ڕێوه چوونی ژیانیان كه‌وته
ناو بازاڕی بێ ڕه‌حمی
چه‌وسانه‌وه و له هه‌ر چه‌شنه
ئیمكاناتی ژیانی ئینسانی بێ
به‌هره كرا، كرێكاری كرده پیشه
و شیره‌ی گیانی فرۆشت به
سه‌رمایه‌داران.
بێ مافی و چه‌سانه‌وه، بێ به‌شی
و هه‌ژاری له ڕاده‌به‌ده‌ر،
هۆكارگه‌لێك بوون كه وزه‌ی
خه‌باتی له ده‌رونی هاوڕێ
عه‌بدوڵا دا پێك هێنا، هه‌ر بۆیه
به سه‌همی خۆی له‌ڕاپه‌ڕینی
خه‌ڵكی ئێران له ساڵی ١٣٥٧ كه
بووه هۆی ڕوخانی ڕژێمی شا به
شداری كرد، به‌و هیوایه كه
ئاوات و ئاره‌زو وه كپ
كراوه‌كانی بێته دیی و چینی
كرێكاریش ئیتر نه‌چه‌وسێته‌وه .
به‌هاتنه سه‌ركاری كۆماری
ئیسلامی و ده‌ركه‌وتنی ڕواڵه‌تی
دزێو و دژی كرێكاری ئه‌م ڕژێمه،
هاوڕێ عه‌بدوڵا وه‌ك ئینسانێكی
به‌ش خوراو و ماف خواز، خه‌باتی
خۆی به سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌وه گرێدا و لاینگری له
ڕێبازی ئه‌م ته‌شكیلاته كرد.
له درێژی ئه‌م ڕه‌وته‌دا، هاوڕێ
عه‌بدوڵا ساڵی ١٣٦٠ به ڕیزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه وه
په‌یوه‌ست بوو وه به وره‌یه‌كی
شۆڕشگێڕانه‌وه له‌م بواره دا
خه‌باتی كرد .
خه‌بات له دژی سته‌م و
هه‌ڵاواردن و خوڵقاندنی
دونیایه‌كی ئازاد و یه‌كسان
ئه‌ركێك بوو كه هاوڕێ عه‌بدوڵا
په‌یگیرانه بۆی تێ ده‌كۆشا و به
ئیمان ی قوڵی به ڕێبازه‌كه‌ی،
هه‌موو كه‌ند و كۆسپه‌كانی ڕێگای
به‌ره‌و پێش چوونی ئامانجه‌كانی،
وه‌لاده‌نا.
له جه‌ریانی پێشمه‌رگایه‌تی دا
كه‌سێكی پێشڕه‌و ماندویی نه‌ناس
بوو، له زۆربه‌ی
عه‌مه‌لیاته‌كانی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی
هه‌ڵسوڕانی، به‌و په‌ڕی فیداكاری
و دڵسۆزیه‌وه به‌شداری كرد و
ده‌ور و نه‌خشی به‌رچاوی له
خۆنواند.
ئه‌م هاوڕێ خۆشه‌ویست و
كۆمۆنیسته‌مان، له جه‌ریانی
شه‌ڕی به ناوبانگی ١٢ی گوڵانی
شاری مه‌هاباد كه له دژی
سه‌ركوتكه‌رانی ڕژێم و له‌پێش
چاوی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ڕێوه
چوو، قاره‌مانه جه‌نگی و
سه‌ربه‌رزانه گیانی ئازیزی له
پێناو گه‌یشتن به ئامانجی به‌رزی
سۆسیالیسم فیداكرد یادی هاوڕێ
عه‌بدوڵا موسته‌فا پوور به‌ڕێزه
و ڕێگای به‌رده‌وامه. |