|
به‌رز به‌رێزه یادی هاورێ
عه‌بدوڵڵای مه‌سعوودی،
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری
كۆمه‌ڵه
هاورێ عه‌بدوڵڵای مه‌سعوودی ساڵی
١٣٣٩ی هه‌تاوی له شاری سنه چاوی
به‌ژین هه‌ڵێنا. هه‌ر له‌م شاره
چووه مه‌دره‌سه و هه‌تا ده‌س
پێكردنی یه‌كه‌م شه‌پۆله‌كانی
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری دژ به ژریمی
شا درێژه‌ی به خوێندن دا.
ئه‌م ئازیزه به هۆی كش و هه‌وای
روشنبیری نێو بنه‌ماڵه‌یان، هه‌ر
له ده‌ورانێكه‌وه كه خۆی ناسی
له‌گه‌ڵ مه‌سایلی سیاسی ئاشنا
بوو نیشانی دا كه له ئاشنا
بوون له‌گه‌ڵ راستییه‌كانی ناو
كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا وردبین و
خاوه‌ن بیرێكی تیژه.
ده‌ورانی راپه‌رین، یه‌كێك له‌و
لاوه شۆرشگێرانه بوو كه له
ریزی پێشه‌وه‌ی ناره‌زایه‌ته‌كان
و ئیعترازی شاری سنه حوزووری
هه‌بوو و به هۆی سه‌میمیه‌ت و
سه‌داقه‌تی خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی
جێگا متمانه و خۆشه‌ویستی
هه‌موان بوو.
پاش رووخانی رژیمی په‌هله‌وهی،
به حوزوری به‌رده‌وامی له نێو
كور و كۆمه‌ڵه رۆشنبیری و
كرێكارییه‌كانی شاردا درێژه‌ی به
كار‌و هه‌ڵسوورانی سیاسی خۆی ئه‌دا
و له كاتی به‌رپا بوونی بنكه‌ی
گه‌ره‌كه‌كانی شاری سنه، یه‌كێك
له دامه‌زرێنه‌رانی بنكه‌ی
عه‌تائوڵای زه‌ندی له گه‌ره‌كی
قه‌تارچیان بوو.
كاتێك كه رژیمی ئیسلامی له ساڵی
١٣٥٩دا، هێرشی هێنایه سه‌ر شاری
سنه، هه‌ڵسووراێكی ماندوویی
نه‌ناس و فیدكار بوو و به‌رانبه‌ر
به‌م هێرشه له سه‌نگه‌ره‌كانی
خۆراگریدا یه‌كێك له حه‌ماسه
خوڵقێنه‌رانی ئه‌و خۆراگرییه
بوو. به داگیر كردنی شاره‌كان
له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه
له شار هاته ده‌رێ و له ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و له
ناوچه‌ی كامیاران درێژه‌ی به
تێكۆشانی شۆرشگێرانه‌ی دا.
به هۆی سه‌میمیه‌ت و دڵسۆزی
به‌رانبه‌ر به زه‌حمه‌تكێشانی
ئه‌م ناوچه‌یه، زۆری نه‌خایاند
كه بوو به خۆشه‌ویست و ناسراوی
خه‌ڵكی ناوچه‌ی كامیاران.
له جه‌ریانی كار و چالاكی
پێشمه‌رگانه‌دا هاورێیه‌كی
پێشره‌وه و فیدكار بوو ، بۆ
به‌رێوه بردنی هه‌ر
مه‌ئمووریه‌تێكی به وره‌یه‌كی
به‌رزه‌وه ئاماده بوو.
هاروێ عه‌بدوڵڵا بۆ به‌رێوه
بردنی ته‌شكیلاتی ماوه‌ی ٦ مانگ
نێردرایه ناوچه‌ی مه‌ریوان و
له‌وێ به رێك و پێكی به‌ره‌وپێش
ده‌برد و له هه‌ركوێ حوزوری
په‌یدا ده‌كرد كاریگه‌ریه‌كی باش
و به‌ر چاوی له سه‌ر
ده‌وروبه‌ریه‌كانی هه‌بوو.
له جه‌ریانی شه‌ره‌كانی ئه‌م
ده‌وره‌ی له ناوچه‌ی مه‌ریوان
به‌رپرسیاریه‌تی ده‌سته‌یه‌ك له
هاورێیانی وه‌ئه‌ستو بوو.
پاییزی ساڵی ٦١ به‌رێ كرایه
ناوچه‌ی بۆكان. له‌م ده‌ورانه‌دا
بوو كه خه‌بری گیان به‌خت كردنی
برای خۆشه‌ویستی، هاورێ
حه‌بیبوڵڵای پێگه‌یشت، هاورێ
عه‌بدوڵڵا خه‌می له‌ده‌ست دانی
برا و هاورێ ئازیزی كرد به
نه‌فره‌تی زیاتر له دوژمنانی
ئازادی و یه‌كسانی.
تێگه‌یشتنێكی قوڵی سیاسی و
لێهاتوویی له به‌رێوه بردنی
هه‌ڵسوورانی نیزامی‌دا ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندیه بوو كه كاتی
گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌ی جنووبی
كوردستان له لایه‌ن
هاورێیانه‌وه هه‌ستی پێكرا.
رۆژی ١١ی پووشپه‌ری ١٣٦٢ له كاتی
هێرشی واحێدێك له پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه بۆ سه‌ر پایه‌گای دوژمن
له ئاوایی "كانێعمه‌ت"،
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكار،
هاورێ عه‌بدوڵڵای مه‌سعوودی،
ده‌كه‌وێته به‌ر گوولله‌ی دوژمن
و گیانی له رێگای ئازادی و
سۆسیالیزم دا به‌خت ده‌كات.
بژی یادی ئازیز و هه‌میشه
زیندووی |