|
به‌رز و به‌رێز بێت یادی هاورێ
عه‌بدوڵڵای وه‌هاب زاده،
پێشمه‌رگه‌ی وشیاری كۆمه‌ڵه و
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
هاورێ عه‌بدوڵڵای وه‌هاب زاده
ساڵی ١٣٤٢ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی
ناوچه‌ی شنو چاوی به‌ژین هه‌ڵێنا.
كاتی سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران له دژی
ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌هله‌وی،
له‌گه‌ڵ مه‌سائیلی سیاسی ئاشنا
بوو و تێكه‌ڵاو به ئێعترازات و
ناره‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م
ده‌ورانه بوو.
هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه و به
ئاشكرا بوونی هه‌ڵسوورانی
كۆمه‌ڵه، سرنجی به‌ره‌ولای
سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه
راكێشرا و له ساڵی ٥٨دا بوو به
تێكۆشه‌رێكی چالاك و نه‌سره‌وتووی
رێگای خه‌بات بۆ ئازادی و
سۆسیالیزم.
ماوه‌یه‌ك ئه‌ركی بڵاو كردنه‌وه‌ی
نه‌شریاتی كۆمه‌ڵه‌ی له ناوچه‌ی
شنۆ به‌ئه‌ستۆ گرت و پاش هێرشی
سه‌ركوتگه‌رانی رژیمی ئیسلامی
بۆسه‌ر خه‌ڵكی كوردستان چه‌كی
پارێزگاری له ماف و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی زوڵم
لێكراو و به‌ش مه‌ینه‌تی
به‌ده‌سته‌وه گرت و هاته ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه.
پاش داگیر كردنی شاره‌كان له
لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه له
شار مایه‌وه و به شێوه‌ی نهێنی
درێژه‌ی به هه‌ڵسوورانی سیاسی
خۆیدا و به وریاییه‌وه وه‌ك
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی شار
ئه‌ركه‌كانی به‌رێوه ده‌برد.
كاتێك كه له لایه‌ن هێزه‌كانی
رژیمه‌وه كه‌وته به‌ر گومان و
مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بوو كه
ده‌ستگیر بكرێت، له شار هاته
ده‌ره‌وه و له‌و به‌شانه‌ی كه
كۆنترۆڵی به‌ده‌ست خه‌ڵك و هێزی
پێشمه‌رگه‌وه بوو، ئه‌ركی
په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ئه‌ستۆ گرت
و زۆر به نهێنی نه‌شریات و
نووسراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی
ده‌گه‌یانده نێو شاره‌كان.
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ئاواییه‌كانی
قارنێ، ئاڵیاوێ، حه‌سه‌ن نووران،
له بیریانه كه به چ شێوه‌یه‌ك
هاورێ عه‌بدوڵڵا له كاتی زستان و
له نێو سه‌رما و سه‌هۆڵدا به
شه‌و و رۆژ خۆی ده‌گه‌یانده
لایان و له‌مه‌ر گیروگرفته‌كانیان
له‌گه‌ڵیان داده‌نیشتو ده‌بوو
رێنیشانده‌ر و به دڵسۆزییه‌وه
تێده‌كۆشا تا تووی وشیاری و گه‌ش
بینی به نیسبه‌ت خه‌بات و
تێكۆشان له ناویاندا بڵاو
بكاته‌وه.
له ریزی هاورێیانی پێشمه‌رگه و
خه‌ڵكی ناوچه‌كه سیمایه‌كی
ناسراو و په‌یگیر و سه‌میمی له
جه‌ریانی به‌ره‌وپێش چوونی ژیان و
تێكۆشانی خه‌باتكارانه‌دا بوو.
رێكه‌وتی ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٣٦٢ ی
هه‌تاوی، هێرشی هێزه‌كانی رژیم
بۆسه‌ر ئاوایی ئاڵیاوێ سه‌ندوس،
كه له‌گه‌ڵ خۆراگرییه‌كی كه‌م
وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
به‌ره‌وروو بوو، كه له‌م
شه‌ره‌دا هاورێ عه‌بدوڵڵای وه‌هاب
زاده پاش خوڵقاندنی
حه‌ماسه‌یه‌كی دلێرانه، كه‌وته
به‌ر گولله‌ی دوژمنانی ئازادی و
گیانی له رێگای به‌خته‌وه‌ری بۆ
هه‌مووان فیدا كرد.
به‌مجۆره هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه تێكۆشه‌رێكی كۆڵنه‌در و
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ئه‌ندامێكی
كارای خۆی له ده‌ستدا.
به درێژه پێدان به رێگاێ
خه‌باتی رێز له یادی ئازیز و
هه‌میشه ویندووی ده‌گرین. |