|
به‌رز و به‌رێز بێت یادى پێشمه‌رگه‌ى جه‌سوورو فیداكارى
كۆمه‌ڵه هاورىَ
عه‌بدولره‌حمان گوڵی ناسراو به عه‌بدولفه‌تاح كامیاران
ئه‌م هاورێ شۆرشكێر و خۆشه‌ویسته‌مان ساڵی 1339 له ئاواى
كلوچه سه‌ربه ناوچه‌ى بێڵه‌وارى كامیاران و له نێو
بنه‌ماڵه‌یه‌كى زه‌حمه‌تكێش و هه‌ژار له دایك بوو,
له ته‌مه‌نى 6 ساڵی دا چووه مه‌دره‌سه‌و هه‌تا كۆتاى
كه‌لاسی پێنجى سه‌ره‌تاى هه‌ر له ئاوایه‌كه‌ى خۆیان مایه‌وه
و بۆ درێژه‌دان به خوێندن هاورىَ
عه‌بدول چووه شارى كامیاران، به هۆی هه‌ژارى و ده‌ستكورتى
بنه‌ماڵه‌كه‌ى به ناچار له پاڵ خوێندن ده‌ستى دایه كار كردن
و بۆ یارمه‌تى دانى بنه‌ماڵه‌كه‌ى له زۆرشوێن وه‌ك و
مه‌عده‌نه‌كانى ده‌وورووبه‌رى شار كرێكارى كرد.
هاورێ عه‌بدول هه‌تا وه‌رگرتنى دیپلۆم ده‌رسی خوێند و به
هۆى كاركردن، چه‌وسانه‌وه و بینینى بارودۆخى ناله‌بارى
كرێكاران زۆر زوو له مه‌سائلى چینایه‌تى تێگه‌یشتوو شان به
شانى جه‌ماوه‌رى تورِه‌و
نارِازى
له دژى رِژیمى
شا، له خۆپیشاندان و ئعترازاتێك كه بووه هۆی روخانى ئه‌و
رژیمه چالاكانه به‌شدارى كرد.
له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ر كارى رژیمى ئیسلامى زۆر زوو ناوه‌رۆكى
دژى ئینسانى ئه‌و رژیمه‌شی ناسی و بۆ خه‌بات له دژی ئه‌م
رژیمه پێوه‌ندى به كۆمه‌ڵه‌وه گرت.
هاورێ عه‌بدول ده‌ستى به هه‌ڵسورِانى
شۆرشگێرِانه
كردوو وه‌كوو هاورێه‌كى جه‌سوور و دڵسۆز له شاره‌كان و
ناوچه‌كانى كامیاران، كرماشان و رِه‌وانسه‌ر
له‌گه‌ڵ هاورێیان محه‌مه‌دى مرادى، زه‌مانى قه‌ره‌وه‌یسی،
ئیبراهیمى سه‌فاى، عه‌لی كه‌ره‌مى موزه‌فه‌رى و نه‌بی یوسفى
كه هه‌موویان گیان به‌خت كردووانى رێگاى ئازادى و سۆسیالیزمن
ده‌ستى به بڵاو كردنه‌وه‌ى نه‌شریات و نوسراوه‌كانى كۆمه‌ڵه
كرد.
هاورێ عه‌بدول ساڵی 1357 تا 1361 له مه‌نته‌قه مایه‌وه و
درێژه‌ى به هه‌ڵسورِانى
سیاسی دا و له گه‌ڵ هاورێیانى سه‌ردانى ئاوایه‌كانى ماراو،
گورگان، ئه‌ڵك و سه‌ید ئیسمایلى ده‌كرد و ساتێك له وشیار
كردنه‌وه و رێكخستنى خه‌ڵك له دژى كۆنه‌په‌رستانى مه‌نته‌قه
درێغى نه‌كرد.
هاورىَ
عه‌بدول ساڵی 1361 و به هۆی ئاشكرا بوونى هه‌ڵسورِانى
سیاسی له لایه‌ن رژیمه‌وه شارى به‌جێهێشت و به ریزى هێزى
پێشمه‌رگه‌ى كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو.
ئه‌م خۆشه‌ویسته له زۆربه‌ى عه‌مه‌لیاته‌كانى هێزى
پێشمه‌رگه‌ى كۆمه‌ڵه به‌شدارى كرد و له هێزى شه‌هیدانى
كامیاران و له شه‌رِه
حه‌ماسیه‌كانى به‌رزیایه‌كانى شاخ شكێن، حه‌سه‌ن ئاوایی رِه‌وانسه‌رو
به‌لوجه و پرِتاڵه
چالاكانه به‌شدارى كرد.
به‌داخه‌وه هاورێ عه‌بدلرِه‌حمانى
گوڵى ناسراو به عه‌بدولفه‌تاح كامیاران هاوینى ساڵی 1362 له
جه‌ریانى مه‌ئموریه‌تێكى ته‌شكیلاتى له ساڵح ئاواى به‌شی سوور
سوور له كاتى په‌رینه‌وه له چه‌مى گاوه‌رۆ كه‌وته به‌ر
گوله‌ى به‌كرێگیراوانى ج ا و گیانى له پێناو رِزگارى
چینى كرێكار دا به‌خت كرد.
به درێژه‌دان به رِێگاى
پیرۆزى رێز له یادى ئازیزى ده‌گرین. |