|
به یادی هاورێ ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دی زه‌حمه‌تكێشی پێشره‌و و
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامی حكا
هاورێ ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دی له كۆشی خێزانێكی زه‌حمه‌تكێش له
ئاوایی "بێژوێ" ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له دایك بوو، وه‌ك هه‌ر
رۆله هه‌ژارێكی تر ژیانی تێكه‌ل بوو به سه‌ختی و
كوێره‌وه‌ری.
ته‌حه‌مولی ئه‌و ژیانه مه‌ینه‌ت باره بۆ هاورێ ئه‌حمه‌د زۆر
سه‌خت بوو، بۆیه له ڕاپه‌رینی خه‌لكی توره و نارازی به دژی
نیزامی شا چالاكانه به‌شداری كرد، خه‌ڵكی ئاوایی بێژوێ له
بیریانه كه چۆن هاورێ ئه‌حمه‌د سه‌ره‌تای شۆرشی سالی ١٣٥٧
ئه‌وانی بۆ چه‌ك كردنی پاسگای ئه‌و دێیه وه‌رێ خست.
ئه‌م خۆشه‌ویسته هه‌ر له‌و كاته‌وه وشیاری چینایه‌تی و
شۆرشگێرانه‌ی خۆی به‌ر چاو خست و نیشانی دا كه قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندی زه‌حمه‌تكێشان ده‌ناسێ، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا
به چه‌كی ده‌سكه‌وتی پاسگا چه‌كدار بوو، وه به پێك هاتنی
یه‌كیه‌تی جوتیاران بوو به هه‌ڵسوراوێكی ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و
یه‌كیه‌تییه.
هاورێ ئه‌حمه‌د به‌هاری سالی ١٣٥٩ هاته ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه و پاش ماوه‌یه‌ك به هۆی لێ هاتووییه‌وه
مه‌سئولییه‌تی ده‌سته‌یه‌ك له هاورێیانی پێ سپێردرا كه به
دڵسۆزی و فیداكارییه‌وه بۆ ڕاپه‌راندنی ئه‌م ئه‌ركه تێ
ده‌كۆشا، له ناو هاورێیانیدا گه‌لێك خۆشه‌ویست و جێ هیوا بوو،
گیر و گرفته‌كان ره‌واله‌تی گه‌شیان لێل نه‌ده‌كرد و بزه‌ی
خه‌نده له سه‌ر لێوی قه‌ت نه‌ده‌ره‌وییه‌وه.
توانایی و لێ هاتوویی نیزامی خۆی به به‌شداری له شه‌ره
گه‌وره‌كانی ناوچه‌دا نیشان دا، بۆ نمونه شه‌ری پایگای قوڵتێ،
شه‌ره‌كانی شاری بانه و دارساوێن و عه‌مه‌لیاته‌كانی نێو شاری
سه‌رده‌شت چ وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك و چ وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك له
ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و چالاكییانه حه‌ماسه‌ی خولقاند.
بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی وشیاری سیاسی خۆی هێنده
به‌ده‌ربه‌ست بوو كه له سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تیدا فێری
خوێندن و نوسین بوو وه هیچ هه‌لێكی بۆ فێر بوون له ده‌ست
نه‌ده‌دا و باوه‌ری به‌وه بوو كه زه‌حمه‌تكێشان بۆ رزگار
بوونیان ده‌بێ عیلمی ماركسیسم فێر بن، بۆ ره‌خنه‌گرتنی
دڵسۆزانه له خۆی و هاورێیانی كه‌سێكی به ده‌ربه‌ست بوو، له
نێو زه‌حمه‌تكێشاندا وه‌كوو رۆڵه‌ی خێزانی خۆیان خۆشه‌ویست،
وه له هه‌مان كاتدا جێگای متمانه و دلنیایيان بوو.
هاورێ ئه‌حمه‌د ئیتر ئه‌ندامی حكا بوو، به داخه‌وه شه‌وی ١٦ی
ره‌زبه‌ری سالی ١٣٦٢ له شه‌رێكی دلێرانه‌دا له گه‌ڵ هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له نزیك جاده‌ی
بانه_سه‌رده‌شت به توندی بریندار بوو كه پاش چه‌ند سه‌عات
ده‌ست و په‌نجه نه‌رم كردن له گه‌ڵ مه‌رگ گیانی له رێگای
ئامانجی به‌رزی رزگاری به‌شمه‌ینه‌تاندا به‌خت كرد.
شێلگیرانه له سه‌ر به‌دی هێنانی ئاواته ئینسانییه‌كانی
هاورێ ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دی به‌رده‌وام بین. |