|
هاوڕێ ئه‌حمه‌دی كانیسه‌یدی ساڵی
1343 له كۆشی خێزانێكی
ده‌سته‌نگی ئاوایی كانی سه‌یدیی
ناوچه‌ی سه‌قز له‌دایك بوو.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌و
ئاوایییه ته‌واو كرد و بۆ
درێژه‌ی خوێندن چووه شاری سه‌قز.
به پێكهاتنی یه‌كێتی جووتیاران
له ناوچه‌ی سه‌قز هاوڕێ ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی نیزیكی له‌گه‌ڵ گرت و
پاییزی ساڵی 58 له خه‌باتی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا و
به‌تایبه‌ت خه‌باتی خوێندكارانیدا
هه‌ڵسووڕاوانه به‌شداری كرد. به
هاتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناو
شاری سه‌قز هاوڕێ ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی به مه‌قه‌ری
كۆمه‌ڵه‌وه گرت و بوو له
لایه‌نگری كۆمه‌ڵه. له هاوینی
ساڵی 1361 به ریزه‌كانی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست
بوو. رۆژی 17/8/1362 له
عه‌مه‌لییاتێكی به‌ربڵاوی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له
ئاوایی مه‌رخوز به دژی هێزه‌كانی
رژیم، كه‌وته به‌ر گولله‌ی
به‌كرێگیراوانی رژیم و گیانی
به‌خت كرد. |