|
هاوڕێ ئه‌حمه‌دی مه‌جلیسی، ساڵی
1324 له شاری مه‌لایر هاته
دنیاوه. ساڵی 1349 په‌یوه‌ندی
به موجاهیدنی خه‌لق كرد و بوو
به ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌یه و
له ناو لاوان و كرێكارانی توتن
كاردا له شاری مه‌ریوان ده‌ستی
به هه‌ڵسووڕاوان كرد. دوای 2
سالڕ بۆ شاری میناب ته‌بعید كرێ.
كاتێ
له ته‌بعیدا بوو له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵه و به تایبه‌ت هاوڕێ
فوئاد مسته‌فا سوڵتانی په‌یوه‌ندی
گرت. دوای 2 مانگ زیندانی بوون
له شاری میناب به رێكخراوی
توفان په‌یوه‌ست بوو.
دوای 5 سالڕ هه‌ڵسووڕانی
به‌ردهویم و به هۆی مه‌ترسی
گرتنی له ساڵی 1355 به ناچار
چوو بۆ شاری به‌نده‌ر عه‌باس و
پاشان شاری هه‌مه‌دان و له
كارخانه‌ی قه‌ندی هه‌مه‌دان
دامه‌زرا و درێژه‌ی به
هه‌ڵسووڕانی خۆیدا. له شۆڕشی
57دا ده‌وری به‌رچاوی گێڕا. له
كاتی جیایییه‌كانی ناو رێكخراوی
توفان به باڵی كرێكارانی
تێكۆشه‌ر په‌یوه‌ست بوو و تا ساڵی
60 له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و
رێكخراوه‌یه درێژه‌ی به
هه‌ڵسووڕانی خۆیدا. ساڵی 60 بوو
بۆ تاران و دوای په‌یوه‌ندی گرتن
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه بڕیاریدا به
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست
بێت.
مانگی شه‌هریوه‌ری 61 له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی جمهووری ئیسلامییه‌وه
ده‌ستگیر كرێ‌و بۆ ماوه‌ی 4 مانگ
خرایه دیوی تاكه كه‌سی و به‌هۆی
ئه‌شكه‌نجه‌وه چۆكیان شكاند.
رێكه‌وتی 9/7/62 له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی جمهووری ئیسلامییه‌وه
تیرباران كرێ. |