|
هاوڕێ عه‌لای میره‌كی، ساڵی 1332
له شاری سنه له دایك بوو. هه‌ر
له سه‌ره‌تای لاوییه‌وه له‌گه‌ڵ
ژیانی تاڵ و مه‌ینه‌ت باری
زه‌حمه‌تكێشان و چه‌وساوه‌كان
ئاشنا بوو. له ساڵه‌كانی 50دا
رووی كرده باوه‌ڕی كۆمۆنیستی.
له ساڵی 56دا له بزووتنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری دژی رژیمی شا به
شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌شداری كرد و
له راپه‌ڕینی 22ی رێبه‌ندانی
ساڵی 57 هه‌ڵسووڕاو بوو. به دوای
راپه‌ڕیندا له‌گه‌ڵ جه‌معییه‌تی
دیفاع له ئازادی و ئینقلاب له
شاری سنه په‌یوه‌ندی گرت. ساڵی
58 به ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو. هاوینی ساڵی 61به
ئه‌ندام ناسرا. له‌كاتی گرتنی
پایگای رژیم له ته‌یناڵ له
ناوچه‌ی سنه رێكه‌وتی 11/9/62
گیانی به‌خت كرد. |