|
به‌یادی پێشمه‌رگه‌ی فیداكار و
جه‌نگاوه‌ری كۆمه‌ڵه هاوڕێ عه‌لی
ئه‌مین پوور
ساڵی ١٣٤٣ له كۆشی خێزانێكی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی وه‌ته‌میش ی
ناوچه‌ی بۆكان هاوڕێ عه‌لی له
دایك بوو، وه‌ك هه‌موو كۆرپه
زه‌حمه‌تكێشێكی دیكه ژیانی
منداڵی به‌تاڵی و ژیانی لاویشی
له‌گه‌ڵ ڕه‌نج و سه ختی تیكه‌ڵاو
بوو .
له سه‌رو به‌ندی بزوتنه‌وه‌ی
خه‌ڵكی ئیران كه تێیدا به
ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر كۆتایی به
حاكمیه‌تی چه‌وسێنه‌رانه‌ی نیزامی
په‌هله‌وی هات، هاوڕێ عه‌لیش وه‌ك
زۆربه‌ی لاوانی ئازادی خوازی ئه‌و
سه‌رده‌مه تێكه‌ڵ به تێكۆشانی
سیاسی بوو. دوای هاتنه سه‌ركاری
ڕژێمی كۆماری ئیسلامیش زۆر زوو
ماهیه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌و
ڕژێمه‌شی ناسی و ئه‌هه‌میه‌تی
درێژه‌دان به خه‌بات تا وه‌دی
هاتنی ئاواته ئینسانییه‌كاني
ده‌رك كرد.
پاش ئاشكرا بوونی هه‌ڵسوڕانی
كۆمه‌ڵه له ڕێبه‌ندانی ساڵی
١٣٥٧ دا، هاوڕێ عه‌لی درێژه‌ی
خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی به
سیاسه‌ت و ئامانجی ڕزگاری به‌خشی
كۆمه‌ڵه‌وه گری دا‌و
هه‌ڵسوڕاوانه بۆی تێكۆشا.
ساڵی ١٣٦١ هاوڕێ عه‌لی هاته نێو
ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه،
ئه‌م جاره به وره‌یه‌كی
به‌رزتره‌وه هه‌موو توانایی خۆی
خسته پێناو خه‌بات له پێناوی
ریشه كێش كردنی زولم و سته‌م و
هه‌ژاری و بێ مافی له
كۆمه‌ڵگادا، واته خه‌بات بۆ
به‌دی هێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی
سۆسیالیستی.
جه‌ساره‌ت و له‌خۆ بووردوویی
هاوڕێ عه‌لی له‌و عه‌شقه‌وه
سه‌رچاوه‌ی ئه‌گرت كه
به‌دونیایه‌كی به‌دوور له هه‌ر
چه‌شنه سته‌م و هه‌ڵاواردنێك
هه‌ی بوو.
زه‌حمه‌تكێشان به متمانه‌یكی
زۆره‌وه سفره‌ی دڵیان
لاده‌كرده‌وه و هاوڕێ عه‌لیش
سه‌ڕه‌ڕای ڕون كردنه‌وه‌ی هۆی
هه‌ژاری و به‌ش مه‌ینه‌تان، بۆ
چاره‌سه‌ركردنی موشكڵاتی خسوسیان
به‌و په‌ڕی دڵسۆزیه‌وه هه‌وڵی
ئه‌دا.
له به‌ڕیوه بردنی ئه‌ركه پێ
سپێراوه ته‌شكیلاتیه‌كانیش دا،
ماندویه‌تی نه‌ده‌ناسی و شان
به‌شانی هاوڕیانی به‌ره‌نگاری
هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ڕژێمی
كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی
ده‌بووه‌وه.
سه‌رئه‌نجام ڕۆژی ١٣ی خاكه
لێوه‌ی ساڵی ١٣٦٢ له شه‌ڕی
گه‌وره و حه‌ماسی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه به دژی هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی
له ئاوایی خۆراسانه‌ی ناوچه‌ی
بۆكان پێشمه‌رگه‌ی لێهاتوو و
شۆڕشگێڕی كۆمه‌ڵه، هاوڕێ عه‌لی
ئه‌مین پوور له كاتی په‌لامار
بردن بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره كانی
دوژمن و به سه‌ردانی دروشمی بژی
كۆمه‌ڵه و بژی سۆسیالیسم كه‌وته
به‌ر گوله‌ی به‌كرێگیراوان و
گیانی ئازیزی كرده فیدای شۆڕشی
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و
چووه ناو كاروانی گیانبه‌خت
كردوانی ڕێبازی ئازادی و
سۆسیالیسم.
به‌درێژدان
به‌ڕێگای هاوڕێ عه‌لی ئه‌مین پوور
ڕێز له یادی ئازیز‌و هه‌میشه
زیندوی ده‌گرین
|