|
به‌یادی هاورێ عه‌لی خاكی،
پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه و
ئه‌ندامی وشیار و كارامه‌ی حیزبی
كۆمۆنسیتی ئێران
هاورێ عه‌لی سیمای ناسراو و
خۆشه‌ویستی زه‌حمه‌تكێشان و
خه‌ڵكی ئازادیخوازی شار و
ناوچه‌كانی سه‌قز و مه‌هاباد،
له‌شاری سه‌قز چاوی به‌ژین
هه‌ڵێنا و له ساڵه‌كانی ٥٠ وه
له‌گه‌ڵ كۆروكۆمه‌ڵی روشنبیری و
سیاسی ئاشنا بوو.
له جه‌ریانی راپه‌رینی ساڵی ٥٧
له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سازمانی
په‌یكار، ده‌ستی به هه‌ڵسوورانی
سیاسی ته‌شكیلاتی كرد و دواجار
به‌ریزی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه له
كوردستان په‌یوه‌ست بوو.
كاتێك كه شاره‌كانی كوردستان به
زه‌بری ئاگر و ئاسن به‌ده‌ست
هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمی
ئیسلامی داگیر كرا، هاوشان
له‌گه‌ڵ هاورێ گیانبه‌خت كردوو
عومه‌ری فه‌یزی به‌شێوه‌ی نهێنی
مه‌شغوڵی كاری سیاسی ته‌شكیلاتی
بوو كه زۆر به جدیه‌ته‌وه
كاره‌كانیان به‌ره‌وپێش ده‌برد.
له‌م ده‌ورانه له كار‌و چالاكیدا
له یارمه‌تی دان و دارشتنی
ته‌رحی به‌رێوه چوونی حوزوری
هاورێیانی پێشمه‌رگه له نێو
شاردا ده‌ورونه‌قشێكی به‌رچاوی
هه‌بوو.
هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیم
هاورێ عه‌لی یان دوجار ده‌ستگیر
كرد، به‌ڵام به‌هۆی وشیاری خۆی و
نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك، پاش
ئه‌زیه‌ت و ئازارێكی زۆر ئازاد
كرا.
دوایی به پێ بریاری ته‌شكیلات
مه‌یدانی كاری نهێنی به‌جێ دێلێت
و به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست ده‌بێت.
به‌رێوه بردنی ئه‌ركه سیاسی و
ته‌شكیلاتییه‌كانی و هه‌روه،
دلێری و له‌خۆ بردویی له
مه‌یدانی كاری پێشمه‌رگانه‌دا،
ببو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه
مه‌سئولیه‌تی سیاسی ده‌سته‌یه‌ك
له هاورێیانی پێ بسپێرێت.
له هه‌موو ده‌رفه‌تێك بۆ
بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی وشیاری
سیاسی خۆی و هاروێیانی تێده‌كۆشا
و به‌دڵسۆزی و راشكاوانه
ره‌خنه‌ی له خۆی و هارێیانی
ده‌گرت.
به‌هاری ساڵی ٦١بوو به مه‌سئولی
سیاسی په‌ل و له‌وپه‌ری
به‌جدیه‌ته‌وه و هه‌ست
به‌مه‌سئولیه‌ت كردنه‌وه
كاره‌كانی به‌ره‌و پێش ده‌برد.
هاورێ عه‌لی، هه‌موو كاتێك
تێده‌كۆشا تا به ته‌وزیحی ئوسولی
و ته‌بلێغی كۆمۆنیستی له ناو
زه‌حمه‌تكێشان و خه‌ڵكی
به‌شمه‌ینه‌ت دا و له
په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵێك سوننه‌تی
شۆرشگێرانه ئه‌ركی خۆی وه‌ك
پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه به‌جێ
بێنێت.
رۆژانی ئاخری مانگی ره‌زبه‌ری
١٣٦٢ له جه‌ریانی روبه‌روو
بوونه‌وه‌ی هاورێیانمان له‌گه‌ڵ
هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی له
ئاوایی گروێسی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
پاش شه‌رێكی قاره‌مانانه به
توندی بریندار ده‌بێت كه‌ده‌ست
به‌جێ له لایه‌ن تیمی پزشكی و
به یارمه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه
ده‌گوازرێته‌وه بۆ پشتی جبهه.
به‌داخه‌وه پاش ١٣ رۆژ
به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ مه‌رگ،
رۆژی ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هاورێ عه‌لی
خاكی، پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری
كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامی وشیاری حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران، گیانی له رێگای
ئازادی و سۆسیالیزم دا به‌خت
ده‌كات و درێژه‌ی رێگای به
هاورێیان سپارد.
بژی یادی ئازیز و هه‌میشه
زیندووی. |