|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی، هاورێ عه‌لی
قادرزاده، شۆرشگێری ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و سیمای خۆراگری نێو
زیندانه‌كانی رژیمی ئیسلامی
هاورێ عه‌لی قادرزاده ساڵی ١٣٣٥ی هه‌تاوی، له داوێن
بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاری له شاری مه‌هاباد چاوی به‌ژین پشكووت.
هه‌رله ده‌ورانی منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵ كار و مه‌ینه‌تیه‌كانی
ژیانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئاشنا بوو، هه‌لومه‌رجی ناله‌باری ژیان
نه‌یتوانی پێش به خوێندنی ئه‌م ئازیزه بگرێت و تووانی به
هه‌وڵ و تێكۆشان و زاڵ بوون به‌سه‌ر كه‌م و كۆرییه‌كانی ژیان
ده‌ورانی خوێندنی ده‌بیرستان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت و پاشان
له دانشگا درێژه به خوێندن بدات.
هاورێ عه‌لی قادرزاده له نێو هاورێیانی و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
ده‌یانناسی خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی جێگا متمانه و خۆشه‌ویستی
هه‌مووان بوو.
به ده‌ستپێكردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران له دژی
رژیمی په‌هله‌وی، هه‌موو هه‌وڵی خۆی خسته گر و به‌شداری له
رێپێوان و ناره‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م ده‌ورانه‌دا كرد.
پاش رووخانی رژیم، په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌وه گرت و وه‌كو
هه‌ڵسووراوێكی وشیار و پێشره‌و ده‌ستی دایه كاری ته‌شكیلاتی.
هاورێ عه‌لی به هۆی دڵسۆزی و به‌ده‌ربه‌ست بوونی له‌گه‌ڵ
زه‌حمه‌تكێشان و كرێكاران ببوو به یه‌كێك له سیما خوشه‌ویست
باوه‌ر پێكراوه‌كانی نێو شاری مه‌هاباد و یه‌كێك له رابه‌رانی
خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و شاره.
له درێژه‌ی كار و هه‌ڵسوورانی له‌گه‌ڵ ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه،
ساڵی ١٣٦١ بوو به جێگری ئه‌ندامی كۆمیته‌ی شاری مه‌هاباد و
دواجار له به‌هاری ساڵی ٦٢ بوو به ئه‌ندامی ئه‌و كۆمیته‌یه.
هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی كه ئه‌م ئازیزه‌یان پێشتر شناسایی
كردبوو له مانگی گه‌لاوێژدا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و
پاش ده‌ستگیر كردنی ره‌وانه‌ی زیندانی ده‌كه‌ن.
به‌كرێگیراوانی رژیم كه زانیبوویان ئه‌م ئازیزه كه‌ێكی
ناسراوه هه‌موو هه‌وڵی درندانه‌یان خسته گر تا به‌ڵكوو په‌ی
به نهێنی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئازیزه له‌گه‌ڵ هاورێیانی
ببه‌ن.
هه‌ر كات كه هاورێ عه‌لی وڵامی ئه‌شكه‌نجه‌گه‌رانی
ده‌دایه‌وه، به‌سه‌ردانی دروشمی بژی سۆسیالیزم و خوێندنه‌وه‌ی
سرود زوبوونی و ناره‌وا بوونی پارێزه‌رانی سه‌رمایه‌ی پێ نیشان
ده‌دان.
له ئاخرین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی روو له دایكی
ره‌نجكێشاوی ده‌ڵێت، دایه‌گیان به ئامانجی به‌رزمان سوێندت
ده‌ده‌م كه پاش مه‌رگم نه‌گریت و به‌ڵێنیت لێ ده‌ستێنم كه
خه‌می له‌ده‌ست دانی من بكه‌یته ئاور و بیرژێنیته سه‌ر
دوژمنانی چه‌وسێنه‌ر و سه‌ركوتگه‌ردا.
رۆژی ١١ گه‌لاوێژی ١٣٦٢ی هه‌تاوی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ته‌شكیلاتی
شاری مه‌هاباد شۆرشگێری كۆمۆنیست و سیمای خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی
ئه‌م ناوچه هاورێ عه‌لی قادرزاده به‌ده‌ست هێزه‌كانی رژیمی
ئیسلامی ئێعدام كرا و به ریزی گیان به‌خت كردوانی سۆسیالیزم
په‌یوه‌ست بوو.
به درێژه پێدان به رێگای پێرۆزی رێز له یادی ئازیز و
هه‌میشه زیندووی ده‌گرین.
|