|
به‌یادی هاوڕێ عه‌لی ڕه‌زا بابایێ
پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشكێری كۆمه‌ڵه و
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
هاوڕێ عه‌لی ڕه‌زا بابایی كه
له‌ناو ڕیزی هاوڕێیانی دا به
سیروس كرماشانی ده‌ناسرێته‌وه
له بنه‌ماڵه‌یه‌كی موته‌وه‌ستی
ئاوای دووچیای الله‌یارخانی
ناوچه‌ی كامیاران له‌دایك بوو ،
ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی له
ئاوایه‌كه‌ی خۆیان و پاشان بۆ
درێژه‌دان به‌خوێندن چووه شاری
كرماشان .
سه‌ره‌تای خه‌باتی سیاسی ئه‌م
هاوڕیه‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
سه‌رده‌می شۆڕشی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكی ئازادی خوازی ئێران له
دژی ڕژێمی شا له‌ساڵی ١٣٥٧ دا،
به‌هۆی نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ هاوڕێی
گیان به‌خت كرد‌و غڵامعلی گوڕگین
له‌گه‌ڵ مه‌سایلی چینایه‌تی ئاشنا
ده‌بێت و درێژی تێكۆشانی خۆی به
كۆمه‌ڵه‌وه گرێ دا‌و بۆ وشیار
كردنه‌وه‌ی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكشانی كرماشان و
سازماندانی لاینگران
وكۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ماڵی و
ته‌داروكاتی بۆ كۆمه‌ڵه
فه‌عالانه تێكۆشا.
هاوڕێ عه‌لی ڕه‌زا له درێژه‌ی
ئه‌م هه‌ڵسوڕانه شۆڕشگێڕاندا
كه‌وته به‌رچاوی مه‌ئمورینی ڕژێم
و بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی خۆی و
هاوڕیانی تری شاری به‌جێ هێشت و
له‌پائیزی ساڵی ١٣٦١ دا به‌ڕه‌سمی
بووبه پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌و له
به‌شی ته‌شكیلاتی ڕوستایی
كامیاراندا به‌وپه‌ڕی هه‌ست به
مه‌سئولیه‌ت كردن‌و بۆ وشیار
كردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری
زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌ی ژاوه‌ڕو
درێژی به هه‌ڵسوڕانی كۆمۆنیستی
خۆی دا .
هاوڕێ سیروس چه‌ندجار بۆ
ماموریه‌تی ته‌شكیلاتی به‌ڕێ
كرایه نێو شاره‌كان كه
هه‌رجاره به جه‌ساره‌ت
وفیداكاریه‌وه ئه‌ركه پێ
سپێردراوه‌كانی سه‌ركه‌وتوانه جێ
به‌جێ ده‌كرد .
له زۆربه‌ی عه‌مه‌لیاته‌كانی
هاوڕیانمان له‌و سه‌رده‌مه‌دا
به‌شداری چالاكانه‌ی بوو ، بۆ
نمونه شه‌ڕی ئاوای باینچۆی
ناوچه‌ی سنه ، چه‌ك كردنی پایگای
هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژێم له
به‌لوجه‌و شایه‌نی و زور
میدانی‌تر كه تیدا ده‌ورو نه‌خشی
به‌ر چاوی هه‌بوو .
به‌هۆی دڵسۆزی و ماندونه‌ناسی له
به‌ڕێوه بردنی ئه‌ركه‌كانی دا
له‌لایه‌ن ته‌شكیلاته‌وه وه‌ك
به‌رپرسی ده‌سته‌یه‌ك له
پێشمه‌رگه‌كان سازماندرا كه به‌و
په‌ڕی لێهاتوویه‌وه بۆ سه‌ر
خستنی وشیاری سیاسی ونیزامی
هاوڕیانی تێكۆشا ، له‌هه‌مان
حاڵ‌دا به نیشاندانی سه‌داقه‌ت و
سه‌میمیه‌تی خۆی وه‌ك پاڵ پشتیكی
جێ متمانه و خۆشه‌ویست سه‌یر
ده‌كرا .
ماوه‌یه‌ك دوای پێك هاتنی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ عه‌لی
ڕه‌زا بوبه ئه‌ندامی ئه‌م حزبه‌و
لێ بڕاوانه‌تر له جاران و
به‌وره‌یه‌كی به‌رزتره‌وه
درێژه‌ی به خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی
خۆی دا .
ڕێكه‌وتی ١٠ی سه‌رماوه‌رزی ساڵی
١٣٦٢ له په‌لامارێكی به‌ده‌ست و
بردی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه ،
پایگای هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی
ڕژێمی ئیسلامی له ئاوای ته‌یناڵ
ی ناوچه‌ی ساڕاڵی سنه به
ته‌واوی ته‌فروتوناكرا ،
فه‌رمانده‌هی به‌شێك له‌و
عه‌مه‌لیاته سه‌ركه‌وتوانه‌یه
به‌ده‌ستی هاوڕێ علی ڕه‌زا بوو.
له‌م شه‌ڕه دلێرانه‌دا له‌حاڵی
هێرش بردن بۆ سه‌ر ئاخرین
سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی دوژمن
هاوڕێ علی ڕه‌زا بابایی ناسراو
به سیروس كرماشانی ده‌كه‌وێته
به‌ر گوله‌و بریندارده‌بێت ،
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌م برینداربوونه به
دانی دروشمی شورشگیرانه هاوڕیانی
بۆ پێشڕه‌وی ڕنیونی ده‌كرد ،
به‌داخه‌وه به‌هۆی قوورس بونی
برینه‌كه‌یه‌وه هاوڕێ سیروسی
خوشه‌ویست،پێشمه‌رگه‌ی شۆرشگیر
وئه‌ندامی حیزبی كومونیستی ئیران
دڵی له لێدان ده‌كه‌وێت و درێژی
ڕێگای به‌هاوڕیانی ده‌سپێرێ .
یادی بۆ هه‌میشه له دڵماندا
زیندو ده‌مێنێته‌وه . |