|
به یادی پێشمه‌رگه‌ی شۆرِشگێرِ
و گیانبازی كۆمه‌ڵه هاورێ ئه‌مینی میرزایی
هاورێ ئه‌میینی میرزایی ساڵی 1339 له داوێنی بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی قه‌ره‌یه‌ره سه‌ربه ناوچه‌ی دیوانده‌ره
چاوی به‌ژین پشكوت.
هه‌ر له ئاواییه‌كه‌ی خۆیان تا كلاسی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی
ده‌رسی خوێند و به هۆی نه‌داری بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌ستی له
خوێندن هه‌ڵگرت و بۆ یارمه‌تی به‌رێوه‌چوونی گوزه‌رانی
بنه‌ماڵه و سه‌ره‌رِای
ته‌مه‌نی كه‌می ده‌ستی به‌كار كرد.
به‌ده‌ست پێكردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران
له دژی رژیمی شا، هاورێ ئه‌مینیش ده‌نگی خسته‌پال ده‌نگی
خه‌ڵك و له‌و راپه‌رِینه
شكۆداره‌دا به‌شداری كرد.
ئه‌م هاورێیه دوای هاتنه سه‌ركاری جمهوری ئیسلامیش، وه‌ك
چه‌وساوه‌یه‌كی مافخواز هه‌ستی به‌وه كرد كه هه‌لومه‌رجی
ژیانی نه‌ك باشتر نه‌بووه به‌ڵكو سته‌م و هه‌لاَواردن
له جاران زیاتر باڵی به‌سه‌ر چینی هه‌ژاردا كێشاوه.
به بۆنه‌ی هاتوچۆی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌و ناوچه‌یه،
سه‌رنجی به‌ره‌و لای بیری رزگاری رزگاری به‌خشی ئه‌و سازمانه
راكێشرا و وه‌دیهاتنی ئاوات و ئاره‌زوه كپ كراوه‌كانی له
ئامانج و سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه‌دا بینیه‌وه.
هه‌وڵیدا تا به هاورێیانی كۆمه‌ڵه‌وه نزیك بێته‌وه و
هوشیاری سیاسی خۆی بباته‌سه‌ر، ئه‌وه‌ی فێری ده‌بوو بۆ هاومالاَنی
باس ده‌كرد و ته‌رویجی رێبازی كۆمه‌ڵه‌ی به ئه‌ركی خۆی
ده‌زانی.
له درێژه‌ی ئه‌م ره‌وته‌دا هاورێ ئه‌مین ساڵی 61 به‌رِه‌سمی
هاته‌ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و هه‌موو هێز و توانای خۆی له
خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌دا خسته‌گرِ.
له ده‌ورانی پێشمه‌رگایه‌تیدا هاورێیه‌كی مونه‌زه‌م، دڵسۆز و
فیداكار بوو. بۆ جێبه‌جێ كردنی سه‌ختترین مه‌ئموریه‌تی
ته‌شكیلاتی ئاماده و داوته‌ڵه‌ب بوو.
خه‌ڵكی ناوچه‌ی هه‌ڵسورِانی
خۆشیان ده‌ویست و وه‌ك نموونه‌یه‌ك له سه‌داقه‌ت و هاورێیه‌تی
چاویان لێ ده‌كرد.
سه‌رئه‌نجام رۆژی 22ی گه‌لاوێژی ساڵی 1362 كرێكاری مۆمۆنیست و
شۆرِشگێرِ،
پێشمه‌رگه‌ی ئازا و قاره‌مانی كۆمه‌ڵه له شه‌رِی
دلێرانه‌ی ده‌ره‌یه‌زانی ناوچه‌ی دیوانده‌ره له‌گه‌ڵ هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی جمهوری ئیسلامی كه‌وته به‌ر پریشكی
خومپاره‌ی دوژمن و گیانی ئازیزی له رێگای ئازادی و
سوسیالیزمدا به‌خت كرد.
به‌درێژه ان به رێای پیرۆزی رێز له یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی
ده‌گرین. |