|
هاوڕێ ئه‌مینی مرادیان ناسراو به
"ئه‌مینه سوور" رۆڵه‌ی خێزانێكی
زه‌حمه‌تكێشی ئاواره نه‌جه‌ف-
ئاوایی ناوچه‌ی كامیاران بوو. له
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ساڵی 57
له‌گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی ئاشنا بوو.
له‌گه‌ڵ هێرشی یه‌كه‌می رژیم بۆ
سه‌ر كوردستان په‌یوه‌ندی به
كۆمه‌ڵه‌وه گرت و خه‌باتی خۆی
له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه
درێژه پێدا. له هێرشی دووهه‌می
رژیم بۆ سه‌ر كوردستان به
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌په‌یوه‌ست بوو.
له درێژه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووڕانه‌یدا
له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بوو به
فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌یه‌ك له
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه. ساڵی
62بوو به ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه.
رێكه‌وتی 22/5/62 له شه‌ڕی
ده‌ره‌یه‌زان و گه‌ڵكوژی نێوان
سه‌قز و مه‌ریوان و دیوانده‌ره
به گولله‌ی جینایه‌تكارانی رژیم
گیانی به‌خت كرد. |