|
هاوڕێ ئه‌میری ئالی، ساڵی 1331
له ئاوایی سێسوێ ناوچه‌ی
سه‌رده‌شت له دایك بوو، له
شۆڕشی ساڵی 57دا له‌گه‌ڵ مه‌سایلی
سیاسی ئاشنا بوو، به دوای
راپه‌ڕیندا په‌یوه‌ندی به
جه‌معییه‌تی دیفاع له مافی گه‌لی
كورد له شاری سه‌رده‌شت گرت.
هاوینی ساڵی 58 په‌یوه‌ندی به
كۆمه‌ڵه‌وه گرت و بوو به
لایه‌نگری ته‌شكیلاتی له شاری
سه‌رده‌شت زستانی ساڵی 60هاته
ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه.
له درێژه‌ی هه‌ڵسووڕانیدا بوو
به فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌یه‌ك له
هاوڕێیانی پێشمه‌رگه. رێكه‌وتی
8/4/62 له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی
مه‌ئموورییه‌تێكی ته‌شكیلاتی
كه‌وته نێو ئاوی خرۆشانی كه‌ڵوێ
و گیانی به‌خت كرد. |