|
به‌رز و به‌رێزه یادی هاوری
ئه‌مجه‌دی ئه‌سه‌دی ئه‌رده‌لان،
سیماێ خۆراگری نێو زیندانه‌كانی
رژیمی ئیسلامی و پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كومه‌له
هاوری ئه‌مجه‌دی ئه‌سه‌دی
ئه‌رده‌لان، سالی ١٣٣٨ی هه‌تاوی
له شاری سنه چاوی به ژین
پشكووت.
خویندنی سه‌ره‌تائی هه‌تا كۆتائی
ده‌ورانی ده‌بیرستان هه‌ر له‌م
شاره ته‌واۆ كرد و پاشان به
عیشق و هه‌ست به مه‌سئولیه‌تێك
كه له پێناۆ كومه‌لگا و خه‌لكی
به‌شمه‌ێنه‌ت دا هه‌ێبو، بو به
موعه‌لیم و له ئاوائیه‌كانی
كوردستان مه‌شغول به‌كار بوو.
له‌م ده‌ورانه له ژیانی له
ئاوائی گه‌زانی ناوچه‌ی
دیوانده‌ره وێرای كاری موعه‌لمی
تێكه‌لاوێه‌كی قولً
و به‌رێنی له‌گه‌ل زه‌حمه‌تكێشانی
ئه‌م ناوچه‌یه پێكهینا بوو و به
ئاشنابوون له‌گه‌ل چه‌ند كه‌س له
هاوریانی كومه‌له هاته ناو كۆری
خه‌باتی سیاسیه‌وه.
له شۆرشی كۆمه‌لانی خه‌لكی ئیران
دژ به رژیمی پاشایه‌تی
هلسوراوانه به‌شداری كرد پاش
راپه‌رین و به هێرشی رژیمی تازه
به ده‌سه‌لات گه‌یشتو بۆ سه‌ر
شاری سنه، له خۆراگری و
قاره‌مانه‌تی خه‌لكی ئه‌م شاره
كه به شه‌ری ٢٤ رۆژه
ده‌ناسرێته‌وه، چالاكانه له
سه‌نگه‌ره‌كانی پارێزگاری له شار
ئاماده بوو.
له جه‌ریانی ئه‌م شه‌ره دا
هاورێ بیهروز براێ خۆشه‌ویستی
هاورێ ئه‌مجه‌د كه یه‌كێك له
هه‌لسوراوانی ریزه‌كانی كومه‌له
وجه‌ماوه‌ری خۆراگری شاری سنه
له به‌رانبه‌ر هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمی
ئیسلامیه‌وه بوو، گیانی به‌خت
كرد ، گیان له ده‌ست دانی هاوری
بێهرۆز، ئه‌وی له سه‌ر رێبازێك
كه گرتبویه به‌ر سوور تر و
خۆراگرتر كرد.
به هاتنه ده‌ره‌وه‌ێ هێزی
پێشمه‌رگه له شار، هاوری
ئه‌مجه‌د بۆ ماوه‌ێ چه‌ند رۆژ
له‌گه‌ل ئه‌م هێزه بوو كه
دواجار له سه‌ر بریاری
ته‌شكیلات گه‌رایه‌وه نێۆ شار و
له به‌شی نهێنی دا مه‌شغول
به‌كار بوو.
خه‌بات له‌م مه‌یدانه كه پر بۆ
له مه‌ترسی و كاری دژوار،
پێویستی به وشیاریه‌كی تایبه‌ت و
وره‌یكی فیداكارانه بوو كه
هاوری ئه‌مجه‌د به له خۆبردوئی
و جه‌ساره‌ته‌وه ئاماده‌ی بو،
له‌م ده‌ورانه له په‌یوه‌ندی
نزیك له‌گه‌ل هاوری گیان به‌خت
كردوو، خالدی باباحاجیان له
شاری سنه فه‌عالیه‌تی ده‌كرد..
له مانگی سه‌رماوه‌زی ١٣٦١ له
لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه
ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی زیندان كرا.
هه‌مو هه‌وڵ و ته‌قه‌لای
ئه‌شكه‌نجه گه‌رانی رژیم بۆ په‌ێ
بردن به نهێنیه‌كانی كاری سیاسی
و ته‌شكیلاتی ئه‌م ئازیزه له
گه‌ل خۆراگریه‌كی جانانه له
لایه‌ن هاوری ئه‌مجه‌ده‌وه
به‌ره‌ۆ روو بو.
له‌گه‌ل یه‌كێك له هاوریانی
هاوبه‌ندی، به دارشتنی
نه‌قشه‌ێكی زیره‌كانه و به
جه‌ساره‌تێكی كه‌م وینه‌وه، به
له به‌ركردنی جل و به‌رگی
پاسدارانی رژیم، توانیان دلێرانه
و له پێش چاوی نگهبانانی زیندان
خۆێان ده‌رباز بكه‌ن و به ریزی
هاوریانی پێشمه‌رگه په‌یوه‌ست
بن.
هه‌والی ئه‌م ده‌رباز بونه،
خۆشیكی فه‌راوانی خستبوه ناۆ دڵی
جه‌ماوه‌ری خه‌لكه‌وه.
سه‌ره‌نجام رۆژی ١١ /٤/١٣٦٢ له
جه‌ریانی هه‌ڵمه‌تی دلێرانه‌ی
پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌له بۆ سه‌ر
پاێگای" كا نه‌عمه‌ت" له نزیك
جاده‌ی مه‌ریوان سه‌قز، هاوری
ئه‌مجه‌دی ئه‌سه‌دی ئه‌رده‌لان،
پێشمه‌رگه‌ی جه‌سوور و فیداكاری
كومه‌له، له‌كاتی هێرش بردنه
سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن،
ده‌كه‌ویته به‌ر گولله و گیانی
له رێگای ئازادی و سوسیالیزم دا
به‌خت ده‌كات.
یادی بۆ هه‌میشه زیندوه و رێگای
تێكۆشانی تا سه‌ركه‌وتن
به‌رده‌وامه. |