|
به‌رێزه یادی، پێشمه‌رگه‌ی
شۆرشگێر و وشیاری كۆمه‌ڵه، هاورێ
ئه‌مجه‌دی خزری
ساڵی ١٣٣٨ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی
ئاوایی بێسارن هه‌ڵكه‌وتوو له
ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ، هاورێ ئه‌مجه‌دی
خزری چاوی به‌ژین هه‌ڵێنا.
هێشتا منداڵ بوو كه دایكی ئازیزی
له‌ده‌ستدا و هه‌ر كه خۆێشی ناسی
رووی كرده بازاری كار و له‌گه‌ڵ
ره‌نج و مه‌ینه‌تییه‌كانی ژیان
زیاتر تێكه‌ڵاو بوو.
له ده‌وره‌یه‌كدا كه خه‌بات و
تێكۆشانی خه‌ڵكی ئێران به
لوتكه‌ی خۆی گه‌یشت و راپه‌رینی
رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٥٧ی
لێكه‌وته‌وه، ئه‌و هاورێیه‌ش
هاته نێو مه‌یدانی خه‌باتی
سیاسییه‌وه. ئاشنای سه‌ره‌تایی
ئه‌و له‌گه‌ڵ رێبازی كۆمه‌ڵه
هه‌ر له‌م ده‌ورانه‌دا
ده‌ستیپێكرد. ئه‌و ئاشناییه چرای
رێگای خه‌باتی ئه‌وی رۆشنتر
كرده‌وه و سه‌رئه‌نجام له
سه‌ره‌تاێ ساڵی ١٣٦٠وه بوبه
هه‌ڵسووراوی كۆمه‌ڵه. هه‌ر له
زستانی ئه‌و ساڵه‌دا خوازیاری
په‌یوه‌ست بوون به ریزی
پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه بوو و
پاش تێپه‌ر كردنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی
ده‌روه‌ی سیاسی نیزامی چه‌كی
موقاوه‌مه‌ت به‌رانبه‌ر به رژیمی
جمهووری ئیسلامی و پارێزگاری له
ماف و به‌رژه‌وه‌ندی
چه‌وساوه‌كانی به‌ده‌سته‌وه گرت.
جه‌ساره‌ت و كارزانی له كاتی
روبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ
دوژمن، جێگا و شوێنێكی تایبه‌تی
پێ به‌خشیبوو هه‌ر بۆیه
مه‌سئوولیه‌تی نیزامی ده‌سته‌ێ
پێسپێردا.
مانگی گۆڵانی ١٣٦٢ له نزیك
ئاوایی چاولكان، له جنوبی
كوردستان پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
به‌رنگاری هێزێكی زۆر له
به‌كرێگیراوانی رژیمی ئیسلامی
بوونه‌وه. هاورێ ئه‌مجه‌د له‌م
ده‌ورانه‌دا فه‌رمانده‌یی به‌شێك
له‌و شه‌ره‌ی به ئه‌ستۆ بوو.
له‌م شه‌ڕه‌دا پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه توانیان پاشه‌كشه به
دوژمن بكه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه
له ساته‌كانی ئاخری شه‌ڕه‌كه‌دا،
هاورێ ئه‌مجه‌دی خزری، فه‌رمانده
و پێشمه‌رگه‌ی وشیار و دلێری
كۆمه‌ڵه، ده‌كه‌وێته به‌ر
گولله‌ی پارێزه‌رانی چه‌وسانه‌وه
و كۆنه‌په‌رستی و گیانی له رێگای
ئازادی و سۆسیالیزمدا فیدا
ده‌كات.
بژی یادی ئازیز و هه‌میشه
زیندووی. |