|
به‌یادی هاوری
ئه‌نۆری حسینی ناسراو به "شه‌هاب گه‌زان" پێشمه‌رگه‌ی كارزانی
كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
هاورێ
ئه‌نور حسینی ناسراو به "شه‌هاب گه‌زان" له نیو بنه‌ماله‌یكی
جوتیاری ئاوایی گه‌زان سه‌ربه ناوچه‌ی سارال له‌دایك بوو.
ده‌ورانی خوێندنی سه‌ره‌تایی به دم به‌شداری كردن له كاری
تاقه‌ت پروكێنی
كشاوه‌رزییه‌وه هه‌ر له ئاواییه‌كه‌ى خویاندا تێپه‌ر
كرد.درێژی
خوێندنی له شاری سنه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندی
خه‌باتى جه‌ماوه‌رى خه‌لك له دژى رژیمى په‌هله‌وى. هه‌ر له‌و
سالانه‌دا بوو كه هاورآ ئه‌نوه‌ر پێی نایه جه‌رگه‌ی خه‌باتی
سیاسی و هه‌ڵسوراوانه
به‌شداری له جولاَنه‌وه
جه‌ماوه‌رییه‌كانی دژی رژێمی په‌هله‌ویدا كرد .
به دوای راپه‌رینی
رێبه‌ندانی 1357 خه‌باتی خۆی به جه‌معیه‌تی دیفاع له ئازادی
و شۆرش گرێ
دا و له همان كاتدا بۆ بردنه سه‌ری پله‌ی وشیاری سیاسی خۆی
بێ وچان هه‌وڵی ده‌دا.
پاش ده‌وره‌ی
یه‌كه‌می بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هاورێ
ئه‌نوه‌ر په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌وه گرت و بۆ په‌ره‌پیدان به
سیاسه‌ت و ئامانجی رزگاری به‌خشی
ئه‌م ته‌شكیلاته هه‌ڵسوراوانه
تێ كۆشا. له‌م ده‌وره‌یه له خه‌باتی نهێنیدا گه‌لێك ئه‌ركی
شۆرشگێرانه‌ی پێ سپێردرا كه سه‌ركه‌وتووانه به ئه‌نجامی
گه‌یاندن.
كاتیك شاره‌كان
كه‌وته‌وه ده‌ست خه‌ك و پێشمه‌رگه له به‌شى عه‌له‌نى دانش
ئامووزى له شارى سنه سازمان درا و ئه‌م ده‌وره تازه‌یه له
خه‌باتى به شور و شه‌وقێكى تایبه‌ته‌وه تێپه‌ركرد.
دواى داگیر
كردنه‌وه‌ى سه‌ر له نوى
شاره‌كان به ده‌س هێزه‌كانى رژیمى ئیسلامى، هاورى ئه‌نوه‌ر
سه‌ره‌راى
درێژه‌دان به خویندن، له به‌شى نهێنى ته‌شكیلاتى كومه‌له‌دا
فه‌عالیه‌تى ده‌كرد، به‌لام به بۆنه‌ى ئاشكرا بوونى
هه‌ڵسورانى له لایه‌ن رژیمه‌وه له شار هاته ده‌ر و به
ریزى پێشمه‌رگه‌كانى كومه‌له‌وه په‌یوه‌ست بوو.
كه‌سێكی وه‌ك هاورێ
ئه‌نور كه له كاروباری به‌شی نهێنی دا زور ئه‌زمونی بوو وه
له هه‌مان كا تدا روخسارێكی ناسراو و خۆشه‌ویستی
زه‌حمه‌تكێشانی ساراڵ بوو. هه‌ر بۆیه له ئه‌م به‌شه‌دا و له
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك دا كاری پێ سپێردرا.
ساڵی
1361 له به‌شی ته‌شكیلاتی روستایی
كرا به مه‌سئولی به‌شێك له ناوچه‌ی ساراڵ. هات و چووه‌كانی
بۆ به‌شه داگیركراوه‌كانی ئه‌و ناو چه‌یه و له ناو ئامێزی
گه‌رمی كۆمه‌لانی
زه‌حمه‌تكێشدا دوور له چاوی دوژمن كاری سیاسى كردن،
كۆبونه‌وه بۆ لاینگرانی كۆمه‌ڵه و باس له كۆمۆنیزم و
سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی كریكاران، هه‌موو ئه‌و دیمه‌نانه وه بیر
هێنه‌ره‌وه‌ی روخساری ماندوویی نه‌ناس و كۆمۆنیستی هاورێ
ئه‌نۆرن. له رۆژانی كۆتایی ئاخره‌كانی ساڵی 1361 له گوردانی
شوان سازمان درا و شێلگیرانه‌تر له جاران ده‌ستی به
فه‌عالییه‌ت كرد.
له گرتنی پایگای
رژێم
له ئاوایی گه‌زان به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
ده‌ورێكی به‌رچاو له سه‌ر شانی هاورێ ئه‌نوه‌ره‌وه بوو. ئیتر
ئه‌م خۆشه‌ویسته ئه‌ندامی حكا بوو،خۆشه‌ویستی به‌شی زۆری
زه‌حمه‌تكێشانی سارال و ناوچه‌ی سنه بوو.
رێكه‌وتی
10 ی سه‌رماوه‌رزی ساڵی 1362 له جه‌ریانی هه‌ڵمه‌تی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه بۆ سه‌ر پایگاى رژێمی كۆماری ئیسلامی
له ئاوایی "ته‌یناڵ" كه‌وته به‌ر گولله‌ی دوژمن و گیانی له
پێناو وه‌دی هاتنی ئامانجی به‌رزی سۆسیالیسم فیداكرد.
یادی خۆشه‌ویستی
هاورێ
ئه‌نوه‌ری حسینی هانده‌ری خه‌باتمانه. |