|
به
یادی هاوڕی ئه‌نۆری حه‌سه‌ن خالی پێشمه‌رگه‌ی وشیار و شۆڕشگێڕی
كۆمه‌ڵه
ساڵی ١٣٣٦ له داوێنی زه‌حمه‌تكێشانی شاری مه‌هابادا هاوڕی
ئه‌نۆری حه‌سه‌ن خالی له دایك بوو ،مه‌رگی باوكی، هه‌روه‌ها
ته‌نگده‌ستی بنه‌ماڵه ناچاری كرد كه هه‌ر له منداڵیه‌وه بۆ
یارمه‌تی به به‌ڕیوه‌چونی ژیانی خانه‌واده‌كه‌ی كاربكا، له
جه‌ریانی ئاوا شێوه ژیانێك دا بوو كه هاوڕێ ئه‌نۆر سته‌م
كاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و زاڵمانه‌ی سیستمی دڕنده و
چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری هه‌ست پێ كرد .
ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٣٥٨ كه تیدا عه‌زم و ئیراده و یه‌ك گرتوویی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئازادی خوازی ئیران كۆتای به‌حاكمیه‌تی
سته‌مكاری په‌هله‌وی هینا، مه‌یدانێك بوو كه هاوڕێ ئه‌نوه‌ریش
بۆ داكۆكی كردن له مافه پێ شیل كراوه‌كانی بێته نیو
جه‌رگه‌ی خه‌باتی سیاسیه‌وه.
هاوڕێ ئه‌نوه‌ر كه هیوای ڕزگاری خۆی و هاوچینه‌كانی به‌م
ڕاپه‌ڕینه‌وه گرێی دابوو، خێرا هه‌ستی به‌وه‌كرد كه ڕژێمی
تازه‌ش نه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا كار ناكات به‌ڵكو بێ
به‌زه‌یانه‌تر له جاران ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه، هه‌ر بۆیه
له‌یه‌كه‌م هێرشه‌كانی ڕژێمی ئیسلامی بۆسه‌ر كوردستان له
دژیان ڕاوه‌ستا و خه‌باتی كرد.
تاده‌هات ڕواڵه‌تی دوژمن كارانه‌ی كۆماری ئیسلامی زیاتر
ده‌ناسی و ده‌شیزانی كه ڕێكخراو بوون و یه‌كڕیزی كریكاران و
زه‌حمه‌تكێشان زامنی سه‌ركه‌وتنیانه، هه‌ربۆیه درێژه‌ی
هه‌ڵسوڕانی خۆی به كۆمه‌ڵه وه گری دا ، كۆمه‌ڵه و ڕێبازه
سۆسیالیسته‌كه‌ی به تنها ڕێگای ده‌رباز بوون له سته‌م و بێ
عه‌داله‌تی ده‌زانی.
به‌هاری ساڵی ١٣٦١ هاوڕێ ئه‌نوه‌ر خۆی گه‌یانده كۆمه‌ڵه‌و
دوای تێپه‌ڕكردنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی ده‌وره‌ی سیاسی نیزامی
به‌ڕه‌سمی له واحده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا
سازماندرا.
لیاقه‌ت و كارزانی هاوڕێ ئه‌نوه‌ر هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژه‌كانی
پێشمه‌رگایه تیدا بۆ هه‌موان ده‌ركه‌وت و وه‌ك كۆڵه‌كه‌یه‌كی
مه‌حكه‌می ناو هاوڕیانی سه‌یری ده‌كرا ،خه‌ڵك وه‌ك خۆشه‌ویستی
خۆیان چاویان لێ ده‌كرد و گويان بۆ قسه شیرنه‌كانی شل ئه‌كرد
، له كار‌و باری پێشمه‌رگانه‌ش دا هاوكاریكی جه‌سور و فیداكار
بوو، له زۆربه‌ی عه‌مه‌لیاته‌كانی هاوڕیانمان له ناوچه‌ی
مه‌هاباد به‌شداری چالاكانه‌ی كرد ،بۆ نمونه عه‌مه‌لیاتی نزیك
شاری مه‌هاباد كه به‌یادی هاوڕێ یونسی پاڵه‌وانی ئه‌نجام درا
و عه‌مه‌لیاتی ١٢ی گوڵانی نێو شاری مه‌هاباد و گه‌لیك
عه‌مه‌لیاتی تر كه مه‌یدانی ده‌رخستنی شه‌هامه‌ت و فیداكاری
ئه‌م لاوه شۆڕشگێڕ‌و كۆمۆنیسته بوون.
سه‌رئه‌نجام ڕۆژی ١٧ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٦٢ له به‌ربه‌ره‌كانی
هاوڕیانمان له به‌رانبه‌ر هێزه سه‌ر كوتكه‌ره‌كانی كۆماری
ئیسلامی له گڵێنانی ناوچه‌ی مه‌هاباد،هاوڕێ ئه‌نوه‌ر
حه‌سه‌نخاڵی پێشمه‌رگه‌ی جه‌سورو لێهاتوی كۆمه‌ڵه كه‌وته
به‌ر گوله‌ی دوژمن و گیانی ئازیزی كرده فیدای به سه‌ركه‌وتن
گه‌یاندنی ئامانجی به‌رزی سۆسیالیسم .
یادی به‌رێزه و ڕێگای به‌رده‌وامه . |