|
به‌رز و به‌ڕێزه
یادی هاوڕێ ئه‌رده‌شیری جه‌وادی، شۆڕشگێڕی كۆمۆنیست و سیمای
خۆڕاگری نێو سیاچاڵه‌كانی رژیمی ئیسلامی
هاوڕێ ئه‌رده‌شیری
جه‌وادی ساڵی 1338ی هه‌تاوی له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی زحمه‌تكێشی
شاری " ئه‌لی گوده‌رز"ی لۆرستان چاوی به ژین هه‌ڵێنا.
له ده‌ورانی
لاوێتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك تێكۆشه‌ری ماركسیست و رۆشنبیری شوێنی
ژیانی ئاشنا بوو و به هۆی وریایی و سه‌رنجی بۆ زانینی
راستیه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگا، تێكه‌ڵاو به خه‌باتی سیاسی بوو.
سه‌رده‌می
راپه‌ڕین و به هاتنه مه‌یدانی هێزه چه‌پ و ماركسیسته‌كان و
كاریگه‌ری ئه‌م هێزانه له سه‌ر ره‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له دژی رژیمی شا، په‌یوه‌ندی
به سازمانی ره‌زمه‌نده‌گانی ئازادی چینی كرێكاره‌وه گرت و
بوو به هه‌ڵسووڕاوی ئه‌م رێكخراوه‌یه و به هۆی په‌یوه‌ندی و
خۆشه‌ویستییه‌ك كه له نێو كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشاندا
هه‌یبوو، هه‌ڵسووڕانی سیاسی خۆی برده شوێنی كار و ژیانی
ئه‌وان.
ساڵه‌كانی 58 و 59
له لایه‌ن به‌كرێگیراوانی رژیمه‌وه چه‌ند جار ده‌ستگیر كرا
كه هه‌ر جاره به هۆی پشتیوانی خه‌ڵك و نه‌بوونی هیچ جۆره
به‌ڵگه‌یه‌ك ئازاد كرا.
ساڵی 1360 له
جه‌ریانی شاڵاوی ده‌ستگیری و سه‌ركوتی رژیمی ئیسلامی‌دا، بۆ
چه‌نده‌مین جار ده‌سگیر و ره‌وانه‌ی زیندان كرا.
له بێدادگای
رژیمی ئیسلامی و پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر به ١٠ساڵ
زیندان مه‌حكوم بوو. ساڵێك زیاتر له زیندانیكردنی ئه‌و
ئازیزه تێپه‌ڕ نه‌ببوو كه به پێی نه‌قشه‌یه‌كی له پێشدا
داڕێژراو و له هه‌لێك كه بۆی ره‌خسا، توانی به وشیاری و
زیره‌كییه‌ك كه له‌م ئازیزه به‌دی ده‌كرا، له زیندان
هه‌ڵبێت و خۆی بگه‌یه‌نێته شاری تاران.
به ده‌ست پێكردنی
قه‌یرانی سیاسی له نێو رێكخراوه‌ی ره‌زمه‌نده‌گان و پاش
تێگه‌یشتن له زه‌رووره‌تی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران،
په‌یوه‌ندی به سازمانی ئیتحادی موبارزانی كۆمۆنیسته‌وه گرت و
هاته ریزی ئه‌م ته‌شكیلاته‌وه. گه‌شبینی و هیوا به
سه‌ركه‌وتن به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ئازیزه بوو
كه هه‌رده‌م وره‌به‌خشی رێگای تێكۆشان و خه‌باتی بوو.
حزووری ئه‌م
ده‌وره‌یه له كار و چالاكیی سیاسی هاوڕێ ئه‌رده‌شیر زۆری
نه‌خایاند و له هاوینی ساڵی 61، هێزه ئه‌منییه‌تیه‌كانی
رژیمی ئیسلامی ده‌ستگیریان كرد و جارێكی دیكه ره‌وانه‌ی
شكه‌نجه‌گاكانی ئه‌م رژیمه كرا.
پارێزه‌رانی كۆنه
په‌ره‌ستی و سه‌رمایه‌داری له ئێران هه‌موو هه‌وڵیان وه‌گه‌ڕ
خست بۆ ئه‌وه‌ی په‌ی به نهێنییه‌كانی ئه‌م خۆشه‌ویسته ببه‌ن،
كه‌چی خۆیان له به‌رامبه‌ر كێوێك له خۆڕاگری و وره‌ی به‌رزی
شۆڕشگێڕانه‌دا بینیه‌وه و له مانگی گوڵانی 136٢ی هه‌تاوی ،
هاوڕێ ئه‌رده‌شیری جه‌وادی، شۆڕشگێڕی كۆمۆنیستیان، كه له ژێر
كاریگه‌ری ئه‌شكه‌نجه و ئازاری بێبه‌زه‌ییانه نیوه گیان
ببوو، تیرباران كرد و لاپه‌ڕه‌یه‌كی ره‌شی دیكه‌یان به مێژووی
پڕ له جینایه‌تی خۆیان ئیزافه كرد.
به درێژه پێدان
له رێگای خه‌باتی هه‌موو گیان به‌خت كردوانی ئازادی و
سوسیالیزم، رێز له یادی ئازیز و نه‌مریان ده‌گرین. |