|
هاوڕێ عارفی باب، ساڵی 1341 له
ئاوایی كه‌لكه‌جانی مه‌ریوان له
دایك بوو. خوێندنی له دانشسرای
سه‌قز ته‌واو كرد. ئه‌مه هاوكات
بوو له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی
شه‌پۆلی شۆڕشی ساڵی 57، كه هاوڕێ
عارفیش هه‌ڵسووڕاوانه به‌شداری
كرد. وه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
شۆڕشگێرانی ئه‌و شاره‌دا له‌گه‌ڵ
خه‌باتی سیاسی ئاشنابوو. ساڵی 58
بوو به لایه‌نگری كۆمه‌ڵه.
هاوینی ساڵی 61 له رێكخراوێكی
نهێنی كۆمه‌ڵه‌دا سازمان درا.
زستانی ساڵی 61به ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو. ساڵی 62
له درێژه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووڕانه‌یدا
بوو به ئه‌ندام. رۆژی
26/8/62به‌رانبه‌ر به هێرشی
به‌رینی داگیركه‌رانی جمهووری
ئیسلامی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كۆماسی
مه‌ریوان گیانی به‌خت كرد. |