|
به‌رێزه یادی پێشمه‌رگه‌ی
شۆرشگێری كۆمه‌ڵه، هاورێ
ئه‌رسه‌لانی هه‌ناره
هاورێ ئه‌رسه‌لانی هه‌ناره ساڵی
١٣٤٦ی هه‌تاوی له ئاوایی
ئه‌سكه‌نده‌ر ئابادی ناوچه‌ی
برادۆست چاوی به‌ژین هه‌ڵێنا.
ده‌ورانی خوێندی سه‌ره‌تایی له
ئاواییه‌كه‌ی خۆیان تێپه‌ر كرد و
پاشان بۆ یارمه‌تی دان به
به‌رێوه‌چوونی بنه‌ماڵه‌كه‌یان
له كاری مه‌زرا و كه‌شاوه‌رزی
ده‌ستی دایه كار كردن.
هه‌لومه‌رجێكی زاڵمانه كه
زه‌حمه‌تكێشانی لادێ به‌هۆی
موناسباتی ده‌ره‌به‌گایه‌تییه‌وه
گیرۆده‌ی بوون، ره‌نگدانه‌وه‌ی
بریتی بوو له ژیانی تاڵ و پڕ له
مه‌ینه‌تی بۆ زه‌حمه‌تكێشان كه
ئه‌م مه‌سه‌له گه‌لێك پرسیاری
لای هاورێ ئه‌رسه‌لان پێكهێنابوو،
كه پاش راپه‌رینی ساڵی ٥٧ و به
ئاشكرا بوونی هه‌ڵسوورانی
كۆمه‌ڵه، سه‌رچاوه‌ی ده‌ست
راگه‌یشتنی به وڵامه‌كانی و
رێگای گه‌یشتن بۆ كۆمه‌ڵگایكی
ئازاد و یه‌كسانی له رێبازی
ماركسیزم دا بینیه‌وه.
سه‌رنجدانی ورد به ژیانی خۆی و
سه‌رجه‌م زه‌حمه‌تكێشان و ده‌ست
راگه‌یشتن به هه‌لومه‌رجێكی
شیاوی ئینسان، ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییه‌ی بیر كردنه‌وه‌ی
هاورێ ئه‌رسه‌لان بوو كه بنه‌مای
په‌یوه‌ندی و نزیك بوونه‌وه به
ته‌شكیلاتێكی سۆسیالیستی لاێ ئه‌م
ئازیزه پێكهێنابوو كه له
درێژه‌ی ئه‌م ره‌وته‌دا
رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٦٢ به‌ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو.
جه‌ساره‌ت و له خۆبردوویی له
مه‌یدانی خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌دا
و مونه‌زه‌م بوون له به‌رێوه
بردنی دیسیپلینی ته‌شكیلاتی،
خوسوسیه‌تێكی به‌رچاوی ئه‌م
ئازیزه بوو كه هه‌ر له رۆژانی
یه‌كه‌می خوزوری له ریزی
هاورێیانیدا خۆی نیشاندا.
ئه‌گه‌ر چی ماوه‌ی ژیانی
شۆرشگێرانه‌ی له ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا زۆر
نه‌بوو، به‌ڵام سه‌میمیه‌ت و
خۆشه‌ویستی به‌رانبه‌ر به
هاورێیانی، بۆ هه‌میشه به
یادگار ماوه‌ته‌وه.
رێكه‌وتی٢٩ی ره‌شه‌مه‌ی ١٣٦٢ی
هه‌تاوی له جه‌ریانی كه‌مین
دانانی هاورێیانمان بۆ هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمی ئیسلامی
له ئاوایی مه‌سووره‌ی ناوچه‌ی
برادوست، پاش شه‌رێكی
قاره‌مانانه، هاورێ ئه‌رسه‌لانی
هه‌ناره، پێشمه‌رگه‌ی شۆرشگێری
كۆمه‌ڵه، ده‌كه‌وێته به‌ر
گولله‌ی دوژمن و گیانی له رێگای
ئازادی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ئینسان
فیدا ده‌كات.
یادی بۆ هه‌تاهه‌تایه زیندوه و
رێبازی شۆرشگێرانه‌ی پره له
رێبواری شێلگیر. |