|
به یادى هاورێى شۆرشگێر و كۆمۆنیست ئه‌سه‌دوڵا رامشانى سیماى
راوه‌ستانى نێو زیندانه‌كانى ج ا.
هاورێ ئه‌سه‌دوڵا رامشانى له زه‌حمه‌تگێشانى یه‌كێك له
ئاواییه‌كانى ده‌ورووبه‌رى شارى هه‌مه‌دان و موعه‌لمى شۆرشگێر
و لێوا و لێو له ده‌ریاى عیلم و زانست له نێو دونیاى جه‌هل و
نادانى، هاورێیه‌كى وشیار و كۆمۆنیست و ره‌زمه‌نده، لایه‌نگرى
راسته‌قینه‌ى سۆسیالیزم و تێكۆشه‌رى ریزى ماركسیزمى شۆرشگێر.
هاورىَ
ئه‌سه‌د ماوه‌یه‌كى كورت تێكۆشه‌رى حیزبى ئێمه بوو، به
داخه‌وه ده‌سگیر و زیندانى كردنى به ده‌ستى مه‌ئمورینى ج ا
مه‌جالى په‌ره‌پێدان و پته‌و كردنى په‌یوه‌ندى به حیزبى
كۆمۆنیستى ئێرانه‌وه نه‌دا.
مانگى خه‌رمانانى ساڵى 62 به ده‌ست راكه‌یشتن به به‌رنامه
و ئه‌ساسنامه‌ى حیزب ئاشنایى ئه‌م هاورێیه‌مان له گه‌ڵ حیزب
ده‌ستى پێ كرد، له جه‌ریانى هه‌وڵ دان بۆ به‌رقه‌رار كردنى
په‌یوه‌ندى له گه‌ڵ حیزبى كۆمۆنسیت و له ئاخره‌كانى پاییز‌ى
ساڵى 62 به ده‌ست پاسدارانى رژیم ده‌سگیر كرا‌و به‌رێ كرایه
زیندان.
هه‌رچه‌ند هاورىَ
ئه‌سه‌د نه‌یتوانى تێكۆشانى خۆى زیاتر به ریزه‌كانى حیزبه‌وه
گرىَ
بدا، به‌ڵام هه‌رگیز له بایه‌خ و خۆشه‌ویستى ئه‌و كه‌م
نابێته‌وه چوون پێشتر له ده‌وره‌یه‌ك هه‌ڵسوورانى
شۆرشگێرانه‌ى درێژ ماوه‌دا نه‌قشى به‌رچاوى گێرا بوو.
ئه‌و له سه‌خترین هه‌ل و مه‌رجى ئه‌منییه‌تى له فه‌زاى بێ
ئیعتمادى سیاسى و بىَ
باوه‌رى و دواى ته‌حه‌مولى زه‌ره‌باتى پۆلیسى به په‌یكه‌ره‌ى
سازمانه سیاسیه‌كان، به دواى دۆزینه‌وه‌ى رێگایه‌ك بۆ
په‌یوه‌ندى گرتن به ته‌شكیلاتى حیزبى كۆمۆنیسته‌وه بوو.
هانده‌رى هاورىَ
ئه‌سه‌د بۆ ئه‌م كاره په‌یوه‌ندى قووڵى رێبازى سوسیایستى و
ژیانى پرِ
ده‌رد و ره‌نجى بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ملیۆنها بنه‌ماڵه‌ى له
چه‌شنى خۆى بوو.
ئه‌م خۆشه‌ویسته به باشىده‌یزانى ئامانج و بیر و باوه‌رِى
كۆمۆنیستى ته‌نیا جه‌ریانى ره‌زمه‌نده‌ى شۆرشگێره كه
ده‌توانىَ
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له ده‌ست ئه‌م هه‌موو چاره
ره‌شیه رزگار بكات.
هێشتا منداڵ بوو كه له ناز و خۆشه‌ویستى باوك بىَ
به‌ش بوو، هاوكات له گه‌ڵ ئه‌م غه‌مه قوورسه بۆ به‌رێوه
چوونى ژیانى بنه‌ماڵه، چۆن دایكى ئیمكانى دابین كردنى
بژێویان له ئاوایى نه‌بوو، بۆ دۆزینه‌وه‌ى كارى وه‌ك جل شۆرى
بۆ خه‌ڵك و كار گه‌لى له‌م چه‌شنه چوون بۆ شارى كه‌ره‌ج.
هارىَ
ئه‌سه‌د به ره‌نج و زه‌حمه‌تى زۆر ئیمكانى خوێندنى په‌یدا
كردوو له ساڵى 55 دا كۆتایى به خوێندن هێنا و له‌م
ده‌وره‌یه‌دا بوو كه به هۆى هه‌ڵسوورانى سیاسى دژى رژیمى شا
ده‌سگیر و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد كرا.
ئه‌م ده‌وره‌یه له پرِ
بایه‌خ ترین ده‌ورانى ژیانى شۆرشگێرانه‌ى پێش راپه‌رینى هاورىَ
ئه‌سه‌ده كه به به‌ربه‌ره‌كانىَ
له گه‌ڵ جه‌هل و دواكه‌وتووی، ته‌رویجى هۆى بێبه‌شى و سته‌مى
چینایه‌تى به جێگاى عادى نیشان دانى باردۆخى كۆمه‌ڵگا و له
قاو دانى حاكمانى چه‌وسێنه‌رى ئه‌و كاتى به ئه‌ركى خۆى
ئه‌زانى.
له جه‌ریانى راپه‌رینى جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى ئێران له دژىرژیمى
په‌هله‌وى به به‌شدارى لىَ
براوانه له به‌رێشوه بردنى رێپێوانه‌كان و قسه كردن بۆ
خه‌ڵك ده‌ورێكى به‌رچاوى نواند، له درێژه‌ى ئه‌م ره‌وته‌دا
سه‌ره‌تا به گروهى" انقلابیونى ئازادى ته‌به‌قه‌ى كرێكار و
دواتریش به سازمانى په‌یكاره‌وه په‌یوه‌ست بوو.
هاورىَ
ئه‌سه‌دوڵاى رامشانى به‌شێك له هه‌ڵسوورانى خۆى له كوردستان
تێپه‌ر كرد و مه‌به‌ستى ئه‌وه بوو كه له جه‌رگه‌ى خه‌باتێكى
زیندو چینایه‌تى له كوردستان ته‌جروبه وه‌ربگرێت.
هاورىَ
ئه‌سه‌د له نێو بۆ چوونى جۆرا و جۆر له جه‌ریانى قه‌یرانى
نێو خۆیى ساڵى 60ى سازمانى په‌یكار لایه‌نى شۆرشگێرى ئه‌و
سازمانه‌ى هه‌ڵبژارد و بۆى تێكۆشا.
هێرشى له سه‌ریه‌كى پۆلیس به تایبه‌ت بۆ سه‌ر لایه‌نى
شۆرشگێرى ئه‌و سازمانه په‌یوه‌ندى ته‌شكییلاتى هاورىَ
ئه‌سه‌دى به‌ته‌واوى پساند هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا بوو كه له
گه‌ڵ ماركسیزمى شۆرشگێر و حیزبى كۆمۆنیستى ئێران ئاشنا بوو.
ئاخره‌كانى پاییز‌ى ساڵى 62 و له جه‌ریانى هه‌وڵ دان بۆ
په‌یوه‌ندى گرتن له گه‌ڵ حكا به ده‌ستى هێزه‌كانى رژیم
ده‌سگیر و ره‌وانه‌ى زیندان ده‌كرىَ
له زیندانیش دا كه زیاتر له یه‌ك مانگى نه‌خایه‌ند، به
موقاوه‌مه‌تى سه‌ر سه‌ختانه دوژمنى تووشى زوه‌بوونى و
سه‌رلێشێواوى كرد و سه‌ربه‌رزانه له حه‌قانه‌یه‌تى
ماركسیزمى شۆرشكێر، له ئسووڵ و بییر و باوه‌رِى
خۆى دیفاعى كرد و سه‌رى له به‌رانبه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ى
وه‌حشیانه‌ى رژیم دانه‌نه‌واند به پێكه‌نینێك كه هه‌میشه
له سه‌ر لێوىبوو له به‌رانبه‌ر جوخوى ئیعدام راوه‌ستاو به
مه‌رگى خۆى لاپه‌ره‌یه‌كى زێرین تر‌ى به میژووى جوولانه‌وه‌ى
كۆمۆنیستى ئێران ئیزافه كرد و زه‌بوونى و شه‌رمه‌زارى بۆ خوێن
مژان و پاسدارانى سه‌رمایه به جێهێشت.
یادى هاورىَ
ئه‌سه‌دوڵا رامشانى به‌رێزه و رێگاى پرِ
له رێبواریى مانوویى نه‌ناسه. |