|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیزی،
هاوری ئێسكه‌نده‌ری خۆش ئه‌نگۆشت،
تێكۆشه‌ری ماندووئی نه‌ناس و
پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌له
سالی ١٣٣٧ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی
ئاوائی "كه‌ر ئاوا"ی ناوچه‌ی
مه‌ریوان، هاوری ئێسكه‌نده‌ری خۆش
ئه‌نگۆشت چاوی به ژین هه‌لێنا.
سه‌ره‌راێ هه‌ژاری و ده‌ست ته‌نگی
بنه‌ماله‌كه‌یان تووانی هه‌تا
كه‌لاسی پێنجه‌می سه‌ره‌تائی
درێژه به خوێندن بدات. بیری تیژ
و عه‌شقی بێ ئه‌وپه‌ر به فێر
بوون سه‌ره‌رای ماوه‌ی كورتی
خوێندنه‌كه‌ی ئه‌وی وه‌كوو
تازه‌لاوێكی پێشره‌و پر
بارهێنابوو.
هیچ فورسه‌تێكی بۆ كاركردن له
مه‌زرا و یارمه‌تیدان به باری
گوزه‌رانی بنه‌ماله‌كه‌یان له
ده‌ست نه‌ده‌دا. هه‌ر كه
ته‌مه‌نیشی رێگای پێدا له‌گه‌ل
باوكی ده‌چوو بۆ شاره‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و له
شیركه‌ت و بینا سازیه‌كاندا
كرێكاری ده‌كرد.
له ته‌مه‌نی ١٨ سالی دا برایه
خزمه‌ت كردنی ئیجباری و جل و
به‌رگی سه‌ربازی له به‌ر كرد،
سالێك زیاتری نه‌خایاند كه
ریزه‌كانی ئه‌رته‌شی به جێ هێشت
و گه‌رایه‌وه سه‌ر ژیانی خۆی تا
بتوانێت له به‌رێوه چونی ژیانی
بنه‌ماله‌كه‌یان كاریگه‌ریه‌كی
هه‌بێت.
به ده‌ست پێكردنی ئیعتراز و
ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تیه‌كان له
دژی رژیمی په‌هله‌وی، به ریزی
میلێونی خه‌لكی تینووی ئازادی و
عه‌داله‌ت په‌یوه‌ست بوو. دوای
روخانی رژیمی پاشایه‌تی هاوری
ئێسكه‌نده‌ر زۆر زوو په‌ی به
ماهیه‌تی دژی ئینسانی رژیمی
ئیسلامی برد و هاوكات به ناسینی
كۆمه‌له، به‌دی هاتنی
ئاواته‌كانی خۆی له رێباز و
به‌رێوه چوونی سیاسه‌ته‌كانی
ئه‌و ریكخراوه‌یه‌دا بینینه‌وه و
به به‌رقه‌رار كردنی په‌یوه‌ندی
ته‌شكیلاتی له‌گه‌ل كومه‌له،
ده‌ستی به هه‌لسوورانی سیاسی
كرد.
له‌م په‌یوه‌ندیه دا هه‌ر
مه‌ئموریه‌تێكی ته‌شكیلاتی پێ
ده‌سپێردرا، به توانائیه‌وه بۆ
به‌رێوه بردنی ئاماده ده‌بوو .
له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی
هه‌لسورانی سیاسی له ناو
ریزه‌كانی كۆمه‌له دا
مه‌ئموریه‌تی فه‌عالیتی له نیو
ریزی كرێكاران له شاره‌ی تاران و
شاره‌كانی تری ئیران پێ سپێردرا.
پاش ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن
مه‌ئمورینی رژیمه‌وه مه‌ترسی
ده‌ستگیر كردنی ده‌كرا، سالی ١٣٦٠
به ریزی پێشمه‌رگایه‌تی كومه‌له
په‌یوه‌ست بوو. له‌م بواره‌ش دا
هاورێ ئه‌سكه‌نده‌ر زۆر زوو
تووانی ببێته جێگای متمانه‌ی
هاوریانی و له خۆشه‌ویستیه‌كی
فراوان به‌هره‌مه‌ند بوو.
له هه‌موو ده‌رفه‌تێك بۆ
تێگه‌یشتنی زیاتر له زانستی
ماركسیزم كه‌لكی وه‌ر ده‌گرت و
به سه‌داقه‌ت و سه‌میمیه‌تێكی
كومونیستیه‌وه، له نێۆ
زه‌حمه‌تكێشان حوزوری په‌یدا
ده‌كرد و ببو به یار و دلسۆزی
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له
نزیكه‌وه ده‌یاناسی و تێده‌كۆشا
تا به‌ره‌و خه‌بات و تێكۆشانی
شورشگێرانه رێنوێنیان بكات.
ئێستاش ئه‌و زه‌حمه‌تكێشانه‌ی كه
هاوری ئیسكه‌نده‌ری خۆش ئه‌نگۆشت
له‌گه‌لیان دانیشتوه و گوێیان بۆ
قسه و باسه‌كانی گرتووه، له
بیریانه كه چه‌ند به په‌رۆشی
ژیانی ئه‌وانه‌وه بوو، هه‌ر
بۆیه له كانگای دلیانه‌وه
خۆشیان ده‌ویست و قه‌د له یادی
ناكه‌ن.
ئه‌م ئازیزه له ده‌یان
عه‌مه‌لیاتی حه‌ماسی
پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌له له دژی
دوژمنانی ئازادی و به‌رابه‌ری،
ئاماده بوو ودلێرانه به‌رنگاری
دوژمنی ده‌كرد.
رۆژی ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٣٦٢ی
هه‌تاوی، له جه‌ریانی هێرشی
هاوریانمان بۆ سه‌ر پایه‌گای
به‌كرێگیراوانی رژیم له ئاوائی
"چۆر"، پێشمه‌رگه‌ی دلێر و
شۆرشگێری كومه‌له، هاوری
ئێسكه‌نده‌ری خۆش ئه‌نگۆشت،
ده‌كه‌وێته به‌ر گولله‌ی دوژمن و
گیانی له رێگای ئازادی و
سوسیالیزم دا به‌خت ده‌كات.
به درێژه‌دان به رێگای پیرۆزی،
رێز له یادی ئازیز و هه‌مشه
زیندووی ده‌گرین. |