|
به‌رز وبه‌رێزه یادی ئازیزی
هاروێ عه‌تای فه‌لاحی،
پێشمه‌رگه‌ی وشیار وفیداكاری
كۆمه‌ڵه
هاروێ عه‌تای فه‌لاحی ساڵی ١٣٤٥ی
هه‌تاوی له ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ
سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه
چاوی به‌ژین هه‌ڵێنا.
هه‌ر له ده‌ورانی منداڵییه‌وه
باوكی له‌ده‌ستدا و ژیانی
هه‌ژارانه‌یان زۆرتر له‌گه‌ڵ
ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه به‌ره‌وروو
بوو.
له‌به‌ر ده‌ست ته‌نگی و باری
گوزه‌رانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان
نه‌یتوانی له ده‌وره‌ی
سه‌ره‌تایی زیاتر درێژه به
خوێندن بدات. له ده‌ورانی
لاویه‌تییه‌وه بۆ به‌ده‌ست
هێنانی بژیوی ژیان، ره‌وانه‌ی
شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان
بوو له شیركه‌ت و شوێنه
كرێكارییه‌كان كاری ده‌كرد.
پاش هاتنه سه‌ركاری رژیمی
ئیسلامی و به‌ده‌ست پێكردنی
بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵكی
كوردستان له به‌رانبه‌ر
سه‌ركوتگه‌ری و كوشتاری ئه‌م
رژیمه، گه‌رایه‌وه ئاواییه‌كه‌ی
خۆیان و له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا بوو
كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه و ره‌وتی
تێكۆشانی سیاسی و چینایه‌تی بۆ
رزگاری ئینسان ئاشنا بوو.
هه‌بوونی مقه‌ری كۆمه‌ڵه له
ئاواییه‌كه‌یان و په‌یوه‌ندییه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كه له‌گه‌ڵ
زه‌حمه‌تكێشان له ئارادا بوو،
رێگه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له
لاوانی ئاوایی ئه‌وێهه‌نگی ۆ ناو
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه كرده‌وه كه
هاروێ هاروێ عه‌تای فه‌لاحی له
زۆمره‌ی ئه‌و تێكۆشه‌رانه بوو.
هه‌ر له‌م ده‌ورانه‌وه،
هه‌ڵسووراوانه له بڵاو
كردنه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی
كۆمه‌ڵه و به‌رێیوه بردنی
هێندێك مه‌ئمووریه‌تی ته‌شكیلاتی
ماندوویی نه‌ناسانه به‌شدار كرد.
هه‌تا ده‌هات راده‌ی وشیاری و
تێگه‌یشتنی له خه‌باتی كرێكاران
و زه‌حمه‌تكێشان زۆرتر ده‌بوو و
هه‌موو كاتێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی
تووی وشیاری و پێكهێنانی یه‌ك
ریزی له نێو زه‌حمه‌تكێشان بۆ
گه‌یشتن به مافه‌كانیان
تێده‌كۆشا.
ساڵی ٦١ بوو به پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه و له په‌لی شه‌هید
نه‌ورۆز سازماندرا و له ناوچه‌ی
ژاوه‌رۆ ده‌ستی به هه‌ڵسووران
كرد.
هاورێ عه‌تا له چه‌ندین
عه‌مه‌لیاتی سه‌ركه‌وتوانه‌ی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه به‌شداری
كرد و به وره‌یه‌كی به‌رز و
دلێرانه‌وه له به‌رانبه‌ر دوژمن
راوه‌ستا.
رێكه‌وتی ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٣٦٢ی
هه‌تاوی له جه‌ریانی شه‌رێكی
سه‌خت و نابه‌رابه‌ری
هاورێیانمان، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی
رژیم له پایگای ته‌یناڵ كه
چه‌ندین ساعاتی خایاند، هاروێ
عه‌تای فه‌لاحی پێشمه‌رگه‌ی وشیار
و جه‌سووری كۆمه‌ڵه پاش شه‌رێكی
دلێرانه. كه‌وته به‌ر گولله‌ی
دوژمن و گیانی له رێگای ئازادی و
سۆسیالیزمدا به‌خت كرد.
یادی ئازیزی بۆ هه‌تاهه‌تایه
زیندووه. |