|
به یادی هاوری خوشه‌ویست و دڵسوز
عه‌تا فه‌ره‌جیان پێشمه‌رگه‌ی
فيداكاری كۆمه‌ڵه
هاوری عه‌تا فه‌ره‌جیان ساڵی ١٣٤٠
له كۆشی خێزانیكی زه‌حمه‌تكێشی
شاری سه‌قز له دایك بوو،به هوی
ده‌س ته‌نگی بنه‌ماڵه‌كه‌ی
نه‌ێتوانی له ده‌وره‌ی راهنمای
زیاتر ده‌رس بخوینی ، هه‌ر بویه
بۆ یارمه‌تی به به‌رێوه‌چوونی
ژیانی خانه‌واده ده‌ستی به
كریكاری كرد و له‌و ڕیگایه‌دا
وه‌كوو چه‌وساویه‌ك هه‌ستی به
كویله‌تی خوی كرد و هه‌ستی
ئیعتیراز به‌رانبه‌ر به‌و نیزامه
زاڵمانه‌یه له دورونیدا شكلی
گرت.
پاش راپه‌رینی ساڵی ١٣٥٧ كه
كوتایی به عومری نگریسی نيزامی
په‌هله‌وی هات، په‌یوه‌ندی به
جه‌معیه‌تی دێفاع له
زه‌حمه‌تكێشان و مافی گه‌لی كورد
له شاری سه‌قزه‌وه گرت،وه له
هێرشی ئه‌وه‌ڵی رژێمی ئیسلامی بۆ
سه‌ر كوردستان به شێوه‌ی نه‌هێنی
خه‌باتی خوی به كۆمه‌ڵه‌وه گرێ
دا.
ساڵی ٥٩ دوژمنی داگیركه‌ر ،هاوری
عه‌تاشی وه‌كوو سه‌دان و هه‌زاران
لاوی شۆرشگێری تر ده‌سگیر و
زیندانی كرد، به‌ڵام ئه‌شكه‌نجه
و زیندان به چوكیدا نه‌هێنا و
جه‌لادانی رژیم نه‌یانتوانی په‌ی
به نه‌هێنیه ته‌شكیلاتیه‌كانی
ببه‌ن و سه‌رئه‌نجام ئازاد كرا.
هاوری عه‌تا خه‌باتی خوی له شار
درێژه پێدا، هه‌تا سه‌ره‌تای
به‌هاری ساڵی ١٣٦٢ كه كه‌وته
پێش چاوی سیخوره‌كانی رژێم و
ناچار بوو شار به جێ بێڵی.
ئه‌م جار له ریزی سه‌ربه‌رزی
پێشمه‌رگه‌دا فیداكارانه‌ترو
دڵسۆزانه‌تر درێژه‌ی به
هه‌ڵسوڕانی سیاسی خوی دا.
ڕێكه‌وتی ١٣تا ١٥ی خه‌رمانانی
ساڵی ١٣٦٢ هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی
هێرشێكی به‌رینیان هێنایه
سه‌رناوچه‌ی گه‌وركی سه‌قز.
یه‌كه‌م له‌مپه‌ر كه پێشی به
دوژمنی داگیركه‌ر ده‌گرت ،كه
له‌جه‌بهه‌ی ئاوایی تورجانه‌وه
نه‌یته پێش، ئه‌و ده‌سته‌یه بوو
كه هاوڕێ عه‌تای تێدا بوو ،
هاوڕێ عه‌تای یوسف زاده
به‌فیداكردنی گیانی خۆی ئاڵای
سوری سه‌ركه‌وتنی چه‌وساوه‌كانی
به‌ئێمه سپارد و كۆڕی هاوڕیانی
بۆهه‌میشه به‌جێ هێشت .
یادی هاوری عه‌تا به رێزه‌و
ریگای تا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری
درێژه‌ی ده‌بێ. |