|
هاوڕێ عه‌تا سولێمان محه‌ممه‌د
ساڵی 1337 له شاری سلێمانییه‌ی
كوردستانی عێراق له دایك بوو.
هاوڕێ عه‌تا هه‌ر له ده‌ورانی
تازه لاوییه‌وه له‌گه‌ڵ ژیانی
پڕ له مه‌ینه‌تی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان ئاشنا بوو. هاوكات
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین هێرشی جمهووری
ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان، هاوڕێ
عه‌تا له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه
له سه‌رده‌شت ئاشنا بوو و له
زستانی ساڵی 58دا په‌یوه‌ندی
ته‌شكیلاتی خۆی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه
به‌رقه‌رار كرد و له به‌هاری
59دا بوو به پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه و له مه‌یدانی خه‌باتی
سیاسی و شۆڕشگێڕانه‌دا
پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆڵنه‌ده‌ری
كۆمه‌ڵه بوو. رۆژی 11/5/1362 له
شه‌ڕی حیزبی دیموكرێت له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵه هاوڕێ له‌گه‌ڵ چواركه‌س
له هاوڕێیانی له ئاوایی
به‌رده‌سوور گیانی به‌خت كرد. |