|
به‌رز و به‌رِێزبێت
یادی كریكاری شۆرِشگێر
و پیشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌له هاورِێ
عه‌زیزى حسینی
ساڵی 1344 له
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیشی ئاوایی خاتون باغی ناوچه‌ی
مه‌هاباد هاورێ
عه‌زیزى حسینى له دایك بوو،ته‌مه‌نی زۆر كه‌م بوو كه بۆ
په‌یداكردنی بژیوی ژیان بۆ بنه‌ماڵه ناچار بوو كار بكات،
بینینی شانۆى جۆراوجۆری چه‌وسانه‌وه له شوێنی وه‌ك كارخانه‌ى
قه‌ند و نانه‌وایی وجیگای دیكه هاورێ
عه‌زیزى له گه‌ڵ تامی تاڵی بێ عه‌داڵه‌تی ئاشنا كرد .
له سه‌ره‌تای
لاوی دا ریگای
رزگاری له
سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ى به‌وه زانی كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ندی بگرێ و بۆ دامه‌زراندنی دونیایكی ئازاد و یه‌كسان
خه‌بات بكات .
سه‌رئه‌نجام ساڵی
1361 هاورێ
عه‌زیز خۆی گه‌یانده واحیده‌كانی هێزی پیشمه‌رگه و دوای
تێپه‌ركردنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سیاسی نیزامی ره‌سمه‌ن
بوو به پیشمه‌رگه‌ى كومه‌له .
له
پیشمه‌رگایه‌تیدا هاورێ
عه‌زیز هه‌موو رق
و تووره‌یی ده‌كرده تین و ته‌وژم و له پێناو به‌ره‌و پێش
بردنی ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا ده‌یخسته گه‌ر، له شه‌ری
قاره‌مانانه‌ی 12 ی گولان له نیو شاری مه‌هاباد گه‌لیك
ئازایه‌تی له‌خو نواند و له نیو حه‌ڵكی شاردا له‌گه‌ڵ هاوریانی
پیشمه‌رگه ده‌ستی دایه جه‌وله‌ی سیاسی و ته‌بلیغی
ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه .
ده‌رحه‌ق به هاوریانی
كه‌سیكی دڵسۆز و فیداكار بوو سیمای خۆشه‌ویست و لێوى به بزه‌ی
هاورێ
عه‌زیز له سه‌خت ترین هه‌ل و مه‌رج دا وره به‌خشی هاورییانی
بوو.
له شه‌رى
دلێرانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له ئاوایی سونجاخ كه رۆژى
13ى پوشپه‌ری ساڵی 1362 رویدا،
نمونه‌یك له راوه‌ستانی
گه‌رم و گور
به‌رانبه‌ر به دوژمن بوو، له‌م شه‌ره‌دا
كه 1ماوه‌ی 14 سه‌عاتی خایاند له گه‌ڵ هه‌ر په‌لامارێك به
دروشمی شۆرشگێرانه‌ى
بژى سوسیالیزم، ئیمان به رێبازه‌كه‌ی
ده‌كرده ئاگر و به سه‌ر دوژمنی دا ده‌باراند .
له‌م شه‌ره‌دا
بوو كه كرێكارى وشیار و پیشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی كۆمه‌ڵه هاورێ
عه‌زیزى حسینی كه‌وته به‌ر پریشكى خومپاره‌ی هێزه‌كانی رژێمی
ئیسلامی و گیانی نه‌سره‌وتوی له پیناو رزگاری
چه‌وساوه‌كان دا فیداكرد .
یادی بۆ هه‌میشه
له دڵماندا زیندوو ده‌مێنێته‌وه. |