|
به یادی كرێكاری وشیار و
پێشمه‌رگه‌ی شۆرشگێری كۆمه‌ڵه
هاورێ عه‌زیز كه‌ریمی
هاورێ عه‌زیز كه‌ریمی ناسراو به
سابیر سالی ١٣٣٦ له
بنه‌ماله‌یه‌كی ده‌سته‌نگی ئاوایی
هه‌لیزئاوا سه‌ر به ناوچه‌ی
له‌یلاخی سنه له دایك بوو، هه‌ر
له سه‌ره‌تای لاویه‌وه به
ناچار گۆچانی شوانی و داسی
دروێنه‌ی باوك و باپیری، ئه‌و
میراته بوون كه باوه‌شیان بۆ
ئه‌ویش كرده‌وه. گۆچانی له قول
كرد و شه‌و نه‌خۆن به
كێوانه‌وه، له به‌ر باران هه‌ل
بله‌رزین و به ته‌زووی بای پاییز
ته‌زین، ته‌نانه‌ت به تاق
كه‌وتنه‌وه له كۆمه‌لگا و بوون
به هاوده‌می ته‌نیایی، ناوی
هاورێ عه‌زیزیش له مێژووی پڕ
كوێره‌وه‌ری به‌ش مه‌ینه‌تاندا
تۆمار كرد.
هاورێ عه‌زیز هه‌ر له سه‌ره‌تای
لاویه‌وه گلێك تاڵی و سوێری
ژیانی چێشت، ئه‌مجاره وێرای
زۆرێك له هاوچاره‌نووسه‌كانی بۆ
كرێكار ره‌وانه‌ی شاره‌كانی ئێران
بوو، خوێ زۆرجار باسی ده‌كرد، له
شركه‌ته بیناسازییه‌كاندا له
ساز كردنی به‌رزترین و خۆشترین
ساختمانه‌كاندا كارم ده‌كرد،
به‌لام دیسان خۆم ناچار بووم
بگه‌رێمه‌وه ناو خانووه
قورینه‌كه‌مان كه له
په‌ناگایه‌ك ده‌چوو تا له
په‌لاماری ته‌بیعه‌تدا له
ئه‌ماندا بین.
ئه‌مانه كه باسمان كرد، بناغه‌ی
رقێكی قوولی له دژی ئه‌و نیزامه
چه‌وسێنه‌ره‌ی له ده‌رونی هاورێ
عه‌زیزدا دروس كرد، هه‌ر بۆیه
به شور و شه‌وقه‌وه له
راپه‌رینی سالی ١٣٥٧ كه بووه
هۆی رووخاندنی رژیمی پاشایه‌تی
به‌شداری كرد، سالی ١٣٥٨ له سنه
كرێكاری ده‌كرد و هاوكات له
زۆربه‌ی ئه‌و ئێعترازانه كه له
دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی وه‌رێ
ده‌كه‌وت حازر بوو.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێك هاورێ عه‌زیز
له شاره‌كانی قۆم و تاران
كرێكاری كرد و له ناساندن و
ته‌بلیغ له سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی
شۆرشگێرانه‌ی كوردستان كه‌سێكی
هه‌ڵسوراو بوو.
دوای داگیر كردنی كوردستان به
ده‌ستی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی،
ئه‌و له شاری سنه كرێكار بوو،
ئه‌و سه‌رده‌مه زانی كه ده‌بێ
به شێوه‌ی سازماندراو دژی رژیمی
تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو
خه‌بات بكات هه‌ر بۆیه له گه‌ڵ
هاورێیانی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ندی گرت و ئه‌وسا وه‌ك
هه‌ڵسوراوێكی ته‌شكیلاتی خه‌ریكی
به‌رێوه بردنی ئه‌ركه‌كانی بوو.
هاورێ عه‌زیز كه‌ریمی سالی ١٣٦١
له شار هاته ده‌ر و به‌ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه
په‌یوه‌ست بوو وه له په‌لی
شه‌هیدانی چیا سازمان درا، له‌م
ده‌ورانه‌دا و به هیمه‌تی خۆی و
یارمه‌تی هاورێیانی فێری خوێندن و
نوسین بوو.
هاورێ عه‌زیز له‌م مه‌یدانه‌شدا
كه‌سێكی جه‌سوور و نه‌ترس بوو،
سالی ١٣٦٢ بۆ مه‌ئمورییه‌ت به‌رێ
كرایه ناوچه‌ی بانه، به له خۆ
بوردوویی و ماندوویی
نه‌ناسییه‌وه له شه‌ره‌كانی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له
دژی هێزه كانی رژیمی ئیسلامی
به‌شداری كرد بۆ نمونه،
شه‌ره‌كانی ناوگه‌ڕان، ژاوه‌رۆ و
گه‌ونتوو، گرتنی پایگای تازاوا،
مامۆخ و شه‌ری گه‌وره‌ی سووركێو
به‌شداری
چالاكانه‌ی كرد.
له به‌ر لێ هاتوووی و خوسوسیاتی
شۆرشگێرانه‌ی له لایه‌ن
ته‌شكیلاته‌وه كرایه ئه‌ندامی
كۆمیته‌ی به‌شی ده‌شتی تاڵ له
ناوچه‌ی بانه.
به دڵسۆزییه‌وه چه‌ند مانگێك
له‌و به‌شه كاری كرد، خه‌ڵك
ده‌یانناسی و خۆشیان ده‌ویست و
گیر و گرفته‌كانیان لا باس
ده‌كرد.
به‌ڵام به داخه‌وه ته‌مه‌نی
هاورێ عه‌زیز كه‌ریمی ناسراو به
سابیر، كرێكاری وشیار و
پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه
به هۆی رووداوێكی دڵته‌زێن له
هاوینی سالی ١٣٦٢ كۆتایی پێ هات و
به ریزی گیانبه‌خت كردوانی رێگای
سۆسیالیسم په‌یوه‌ست بوو.
له گه‌ڵ درێژه‌دان به رێگای،
رێز له یادی ئازیزی ده‌گرین. |