|
به‌رز و به‌رێزه یادی
پێشمه‌رگه‌ی دلێری كۆمه‌ڵه و
ئه‌ندامی وشیاری
حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران، هاورێ عه‌زیزی كولاقووچی
هاورێ عه‌زیز ساڵی ١٣٣٨ی هه‌تاوی
له شاری سنه له‌دایك بوو.
له جه‌ریانی راپه‌رینی شكۆداری
خه‌ڵك له ساڵی ٥٧ له‌گه‌ڵ
مه‌سایلی سیاسی ئاشنا بوو و پێ
نایه مه‌یدانی تێكۆشان و
خه‌باته‌وه.
ساڵی ٥٨ په‌یوه‌ندی به سازمانی
په‌یكاره‌وه کردووە.
له‌ده‌ورانی سه‌ربازی له نێو
پادگان و له ریزی سه‌ربازاندا
به‌رده‌وام به به‌ڵاو كردنه‌وه‌ی
نوسراوه‌ی چه‌پ و شۆرشگێرانه و
ته‌بلیغی ره‌وتی چه‌پ و كاری
وشیاری ده‌رانه و له‌قاودانی
سیاسه‌ت و كرده‌وه دژی
ئینسانییه‌كانی رژیمی
ئیسلامیه‌وه مه‌شغوڵ بوو، تا له
لایه‌ن مه‌ئمورینی ئه‌منیه‌تی و
به‌رپرسانی پادگانه‌وه
ده‌كه‌وێته به‌رشك و گۆمان كه
ناچار ده‌بێت پادگان جێ بێڵی و
بگه‌رێته‌وه بۆ شاری سنه و كاری
سیاسی و شۆرشگێرانه‌ی له‌وێ
درێژه پێده‌دا.
پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ڵسووران، له
لایه‌ن مه‌ئمورینی رژیم له شاری
سنه‌و ده‌خرێته ژێر چاوه‌دێری ،
هاورێ عه‌زیز بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر
نه‌كرێت شار بەجی دەهێلی و له
پاییزی ساڵی ٥٩ به‌ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست ده‌بێت.
هه‌ڵسوورانی خۆی له ریزی
هاورێیانی كۆمه‌ڵه‌دا له ناوچه‌ی
هه‌ورامان و ژاوه‌رۆ ده‌ست پێ
دەکات و شیلگیرانه له نێو
زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌كه‌دا
ده‌ستی به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی
بیروباوه‌ری رزگاری به‌خشی
ماركسیزم كرد و حوزوری دڵسۆزانه‌ی
بوو به‌هۆی ناسیاوی ئه‌م
خۆشه‌ویسته له لایه‌ن خه‌ڵكی
ناوچه‌كه، به‌چه‌شنێك كه له
كانگاێ دڵیانه‌وه خۆشیان
ده‌ویست.
پاشان هاورێ عەزیز بۆ
مه‌ئمووریه‌تێكی ته‌شكیلاتی
ره‌وانه‌ی شوماڵی كوردستان دەکرێت
و ماوه‌ی ٧مانگ به به‌رده‌وامی و
به وره‌یه‌كی شۆرشگێرانه‌وه
ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌ره‌وپێش
ده‌بات.
كاتێك كه گه‌رایه‌وه ناوچه‌ی
جنوب مه‌سئولیه‌تی ته‌داروكاتی
مه‌قه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی له مه‌ڵكشان
به‌ئه‌ستۆ گرت و دواجار له‌به‌ر
وشیاری سیاسی و دڵسۆزیه‌كانی
به‌رپرسایه‌تی سیاسی ده‌سته‌یه‌ك
له هاورێیانی خرایه سه‌رشان.
هاورێ عه‌زیز به‌هه‌موو هێز و
توانایه‌وه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی
رێبازی شۆرشگێرانه‌ی ماركسیزم و
جێ خستنی كۆمه‌ڵێك سوننه‌تی
كۆمۆنیستی له ریزی هاورێیان و
خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا تێكۆشا، هه‌ر
بۆیه زه‌حمه‌تكێشانی چه‌م شاری
سنه، ساراڵ و هه‌روه‌ها ناوچه‌ی
هه‌ورامان بیره‌وه‌رییه‌كانی قه‌د
له‌بیر ناكه‌ن.
هاوێنی ساڵی ٦٢ مه‌سئولیه‌تی
سیاسی په‌لێك له هاورێیانی
پێشمه‌رگه‌ی به‌ئه‌ستۆ گرت.
له‌خۆبردوویی و هه‌وڵی بێ وچانی
ئه‌م ئازیزه بۆ بردنه
سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی وشیاری سیاسی
خۆی و هاورێیانی و به كرده‌وه
ده‌رهێنانی پرنسیبی شۆشێگیرانه و
پابه‌ند بوون به دیسیپلینی
ته‌شكیلاتی له
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هاورێ
عه‌زیز بوون .
ئه‌م خۆشه‌ویسته له
مه‌یدانه‌كانی شه‌ری شۆرشگێرانه
له كوردستان و له‌كاتی روبه‌روو
بوونه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمنانی
ئازادی و یه‌كسانیدا، دلێرانه
بەشداری دەکرد و له ده‌یان
مه‌یدانی قاره‌مانه‌تی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا
به‌شداری چالاكانه‌ی هه‌بوو.
ئاخرین مه‌یدانی قاره‌مانه‌تی
ئه‌م خۆشه‌ویسته، په‌لاماری هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بۆسه‌ر
پایگای به‌كرێگیراوانی سه‌رمایه
له ئاوایی ته‌یناڵ بوو لە رۆژی
١١ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٦٢ بوو.
له كاتی په‌لامار بردن بۆ سه‌ر
سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن له‌و
پایگایه، هاورێ عه‌زیز كولاقوچی،
پێشمه‌رگه‌ی دلێری كۆمه‌ڵه و
ئه‌ندامی لێهاتوی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران، ده‌كه‌وێته به‌ر گولله‌ی
دوژمنان و به توندی بریندار
ده‌بێت و پاش ٢٤ساعه‌ت ده‌ست و
په‌جه نه‌رم كردن له‌گه‌ڵ مه‌رگ
و سه‌ره‌راێ هه‌وڵی هاورێیانی
تیمی پزشكی، به‌داخه‌وه گیانی
له‌ده‌ست ئه‌داو به‌ریزی گیان
به‌خت كردوانی رێگای ئازادی و
سۆسیالیزم په‌یوه‌ست ده‌بێت.
یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی ژیانی
شۆرشگێرانه‌ی بۆ هه‌تاهه‌تایه
له‌دڵماندا زیندوه.
|