|
هاوڕێ به‌هرامی ئه‌حمه‌دیار له
شاری سنه له‌دایك بوو. له
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی
شا له‌گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی ئاشنا
بوو. له شه‌ڕی 24رۆژه‌ی شاری
سنه هه‌ڵسووڕاوانه به‌شداری
كرد. هاوینی ساڵی 1360 به
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست
بوو. له درێژه‌ی هه‌ڵسووڕانیدا
بوو به مه‌سئوولی سیاسی
ده‌سته‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه. به‌هاری ساڵی 61 بوو
به ئه‌ندام. رێكه‌وتی 22/8/1362
كۆمه‌ڵێك له هاوڕێیانی
پێشمه‌رگه له ئاوایی
هاڵه‌یه‌ره‌ی ناوچه‌ی دیوانده‌ره
كه‌وتنه گه‌مارۆی هێزه‌كانی
رژیم، دوای شه‌رێكی سه‌خت و
خوێناوی هاوڕێ به‌هرام به
گولله‌ی جینایه‌تكارانه‌ی رژیم
گیانی به‌خت كرد. |